عەبدوڵا زەیدان: دەیانەوێت دەست بەسەر شارەوانییەکاندا بگرن، گەل ئەمە قبوڵ ناکات

هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان عەبدوڵا زەیدان ناڕەزایەتی خۆی بەرانبەر بڕیاری دادگای باڵادا بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لابردنی قەدەغە لەسەر مافەکانی نیشاندا و وتی:" دەیانەوێت دەست بەسەر شارەوانییەکاندا بگرن، گەل ئەمە قبوڵ ناکات."

هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان عەبدوڵا زەیدان کە بڕیاری گەڕاندنەوەی مافەکانی لایەن دادگای باڵاوە هەڵوەشایەوە، سەبارەت بەو بابەتە بۆ ئاژانسمان قسەی کرد.

'ئەوەی جێبەجێدەکرێت پڕۆسەیەکی سیاسییە'

زەیدان باسی لەوەکرد، ئەم بڕیارەی دراوە نایاساییە، لەسەر بنەمای نزیکایەتی سیاسییە و وتی: "دادگایی دەستوری بنەمای پەیڕەوەکانی خۆی پێشێل کردووە. ئەمە لە دژی یاسایە، پڕۆسەیەکی سیاسییە."

زەیدان لە قسەکانیدا جەختی لەوەکردوە گرتنەبەری ئەم بڕیارە بەرانبەری پێشێلکردنی دادگایی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە (DMME) و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: " DMME بڕیاری دا دادوەران بە زانابوون، لە دژی من بڕیار بدەن و سزا بدرێم. لەم دۆسێیەدا دەبوایە بێتاوانی منی دەرکردایە و هەموو ئەمانە گرتنەبەری سیاسییە." زەیدان ئاماژەیشی بەوەدا لە پێشدا ویستییان دەست بەسەر ئیرادەی گەلەکەماندا بگرن بەڵام بە بەرخۆدانی گەل هەموو ئەو هەوڵانە پوچەڵکرانەوە و دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان پشتیوانی مافی دەنگدانی گەلی وانی کرد.

زەیندان ڕایگەیاند بەم عەقڵیەتەی ئێستاوە دەیانەوێت جارێکی دیکە دەست بەسەر شارەوانی گەلماندا بگرن، بەڵام گەل وەک چۆن لە پێشتدا هەڵوێستی نیشاندا لە ئێستاشدا بە خاوەنداریکردنی لە دیموکراسی، یاسا و دادپەروەرییەوە حورمەتی خۆی دەپارێزێت و وتی: "پێکهێنانەکانی ڕژێمی قەیوم لە سودی کەسدا نیە و کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە. دەبێت ڕێگەیی دیالۆگ و دانوستاندن بگیرێتەبەر. دەستبەجێ شارەوانییە دەستبەسەرگیراوەکانمان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەل."