ماک بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا چالاکی ئەنجامدا
ماک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، لە گەڤەر و ئێلیح چالاکی وەڵامدانەوەی ئەنجامدا.
ماک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، لە گەڤەر و ئێلیح چالاکی وەڵامدانەوەی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لەبارەی چالاکییەکانیانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " جەنگاوەرانمان ٣ی کانونی یەکەم لە ئێوارەدا لە دژی بنکەی ٧٥ی پۆلیس لە گەڕەکی کشلای کۆنی گەڤەر چالاکییان کرد. جەنگاوەرانمان ئەو بنکەیان کە گیرکەری تێدابوون بە تەقەمەنی و فیشەکی هەوایی کردە ئامانج. داگیرکەران کە بۆ ماوەیەکی زۆر نەیانتوانی لە بیناکە بێنە دەرەوە، دواتر بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەناو گەڕەکەکەدا سوڕانەوە.
جەنگاوەرانمان ئێوارەی ٤ی کانونی یەکەم لە گەڕەکەکانی جومهوریەت و باخچەلیئەڤلەری ئێلیحیش لە دژی ٢ ئۆتۆمبێلی دامەدەزگاکانی دەوڵەت چالاکییان کرد و هەردوو ئۆتۆمبێلەکانیان سوتاند".
ماک لە درێژەدا رایگەیاندووە، "گەلەکەمان و هێزەکانی پاراستنمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە دڕندەکانیکە دەیانەوێت شۆڕشی رۆژئاوا پاکتاو بکەن و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن، بەرخودانێکی بێهاوتا دەکەن. پێویستە سەرجەم گەلەکەمان لە هەر شوێنێکن لەپێناو پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا بکەونە ئامادەباشییەوە و لە دژی داگیرکەری هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ. بە چالاکییەکانمان سڵاو لە بەرخودانی شکۆمەندانەی رۆژئاوا دەکەین و رایدەگەیەنین کە درێژە بە بەرخودان و تێکۆشانمان لە دژی داگیرکەران دەدەین".