بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٦٠٥دا بەردەوامە

فەرید شەنیاشار لە ئیشکگری دادپەروەری لە شاری روحا قسەی کرد و وتی، "کارەساتێکی مرۆیی، کۆمەڵکوژی هەیە".

ئەمینە شەنیاشار، کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لە ناوچەی پرسوسی شاری روحا لەلایەن کەسوکار و پارێزەرەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری ئاکەپە کوژران، لەگەڵ کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە لە هەمان هێرشدا برینداربوو، لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری بەردەوامن. چالاکیەکە کە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای شاری روحا دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە ٦٠٥هەمین ڕۆژیدا بەردەوام بوو. ئەو دایکە و کوڕە بەرەبەیان هاتنە دادگای روحا و لە "گۆشەی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار" درێژەیان بە چالاکییەکانیان دا.

لە چالاکییەکەدا فەرید شەنیاشار باسی لە چالاکیەکەیان کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان دەستیان بە چالاکی یشکگری کردووە بۆ ئەوەی دۆسیەی کۆمەڵکوژییەکەی نەخۆشخانەی دەوڵەتی پرسوس بکرێتەوە و فادل شەنیاشاری برای ئازاد بکرێت کە ماوەی ٤ ساڵە لە ژووری تاکەکەسیدا زیندانیکراوە و گوتی، "٤ ساڵالە تۆمەتی نەخۆشخانەکەیان ئامادە کرد، بەڵام تۆمەتێکی نادادپەروەرانەیە". ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان لە دژی ئەم هەنگاوە دەردەبڕین”.

شەنیاشار ئاماژەی بەوەدا کە داواکاری دووەمیان ئازادکردنی فادل شەنیاشارە و گوتی: براکەم ماوەی ٤ ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی و بەپێی یاسای دەسەڵات لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە. باوکم و دوو براکەمیان کوشت. هەموو هەوڵێکی یاساییمانداوە، بەڵام براکەم هێشتا لە زینداندایە. دۆسیەکە بە ڕێکارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوە پووچەڵکرایەوە و ڕەوانەی دادگای تاوانە قورسەکانی شاری مەلەتی کرا بۆ تەواوکردنی ئەو کەموکوڕیانەی کە هەبوون. ئەگەر بڕیاری ئازادکردن یان بێتاوانی نەدرا، من و دایکم دەچینە پەرلەمان. داوای کۆبوونەوە دەکەین بۆ هەموو ئەوانەی دەڵێن من پەرلەمانتاری گەلم و ئەو لایەنە سیاسیانەی پشتیوانی دادپەروەری دەکەن. لەگەڵ هەموو ئەوانەی داوای دادپەروەری دەکەن، تانە لە پەرلەمان دەدەین. کارەساتێکی مرۆیی هەیە، کۆمەڵکوژییەک هەیە. ئێمە دادپەروەریمان دەوێت”.

ف.ق