قەرەیلان: تۆڵەی هەڤاڵانمان دەکەینەوە -٢-

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ شکاندنی بەرخودانی گەریلا وەک شێوازێک بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گرتووەتەبەر و وتی: "داگیرکەران هەرگیز ناگەنە ئامانجەکانیان".

فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی توندتوتیژی خۆی ئەستەمە بگاتە ئەنجام و وتی، "ئەوەی لەبەرچاوی ناگرن و لێکدانەوەیان بۆی نییە، رێکارەکانی گەریلایە کە بەشێوەی لۆژیکی و داهێنەرانە دوژمن شکست دەدات و خۆڕاگرییەکی گەورە و ئازایەتییەکی گەورەی هەیە. لەبەرامبەریاندا کوڕ وکچی کوردی قارەمان و شۆڕشگێڕانی نێونەتەوەیی هەن کە خاوەن ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆن. لەبەر ئەوە بە هیچ جۆرێک ناتوانن لە رێگەی توندوتیژییەوە بگەنە ئامانجەکانیان".

قەرەیلان باسی لەوەکرد، هێزێک کە بە خۆی دەڵێت کوردم بەشداری لەو قۆناغەدا دەکات، ئەمە بۆ ئەو هێزانە دەبێتە شەرمەزارییەکی گەورە و وتی، "دەبێت دەستبەرداری ئەوە بن؛ سود بە کەس ناگەیەنێت. هۆشمەندییەک کە دەیەوێت هەموو هەبوون و دەستکەوتەکانی کورد لەناوببات و لە دژی ئەوەش هۆشمەندییەکی بەرخودانێکی مێژوویی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر بناغەی بەها دیموکراتیکەکان هەیە. ئەوەی ئەم راستییە نابینێت، پێجەوانەی دەکاتەوە لە بەرامبەریدا بێدەنگ دەبێت، هەر ئەوە لە داهاتوودا دەبێتە هۆکاری ئەنجامی ئەوە".

قەرەیلان داوای لە هەموو شۆڕشگێران، وڵاتپارێزان و رەنجدەران کرد کە لەم قۆناغی مان و نەمانەدا زیاتر رۆڵ وئەرکی خۆیان لە تێکۆشاندا جێبەجێ بکەن، بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی بەرزبکەنەوە.

فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان لە بارەی راستی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکرای سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ئەوەی بۆچی رژێمی شەڕی تایبەت ئەو بابەتە دەشارێتەوە، پێویستی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە و ئەرکەکانی رای گشتی هەڵسەنگاندنی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) خستەڕوو.

دەزانرێت کە دەوڵەتی تورک پێشتریش چەکی کیمیایی بەکارهێنابوو، بەڵام لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە تایبەتیش لە ٦ مانگی رابردووی شەڕدا وەک ئێوە باستان لێکرد، دەرکەوت کە ئەوەزیاتر بووە. لە هەندێک هەڵسەنگاندندا، ئەو دۆخە وەک زەمینە نیشان دەدرێت وەک بە ئاساییکردنەوە، دیمەنێک دەردەکەوێت. لەم بوارەدا ئێوە دەتوانن چی بڵێن؟

دەوڵەتی تورک لە بەرخودانی دێرسیمی ١٩٣٧بەدواوە جار جار گازی کیمیایی لە دژی کوردان بەکارهێناوە. بەڵام وەک تۆ باست کرد، بە وتنی "دەوڵەتی تورک لە هەموو سەردەمێکدا بەکاریهێناوە، ئێستاس بەکاری دەهێنێت" دەکرێت کە بە نەزانینەوە دۆخەکە بە ئاسایی بکرێت. لە راگەیەندراوی هەندێک کەسمان بە گشتی بە وتنی "دەوڵەتی تورک لە هەموو سەردەمێکدا بەکاری هێناوە و بەکاری دەهێنێت' دەست بە قسە دەکرێت.

راستە پێشتریش بەکاریهێناوە، بەڵام جیاوازییەکی زۆر لەنێوان بەکارهێنانی پێشتر و ئێستادا هەیە. دەوڵەتی تورک لەم دوو ساڵەدا و بەتایبەتی لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە هەموو رۆژێک بە دەیان جار بە شێوەیەکی زۆر سیستماتیک ئەو چەکە قەدەغانە بەکاردەهێنێت. دەبێت ئەمە ببینرێت. لەبەر ئەوە لە نێوان بەکارهێنانی پێشوو و ئێستادا جیاوازییەکی گەورە هەیە. ئەمرۆ بۆ شکاندنی بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چەکی کیمیایی وەک شێوازێکی سەرەکی و بنچینەیی دیاریکراوە. دەبێت هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان لە دژی ئەو دۆخە دڕندانە و دژە مرۆڤانەدا بێت و بێ ئەملاو لا لە دژی بوەستێتەوە. نەک ئەوەی دۆخێکی لەم جۆرەیە کە لە شوێنێکدا ئاسێ بوون و تەنگەزار بوون و وەک دۆخێکی ریزپەڕ و تاک و تەرا بەکاری دەهێنن. لە بنەڕەتدا دەیانەوێت بەم چەکە پاکتاو ئەنجام بدەن و بگەنە ئەنجام. بەڵام خولوسی ئاکار و تەیب ئەردوغان کە دەبینن سەرباری ئەوەش ناتوانن بگەنە ئەنجام، تا بەر لەوەی بکەونە زستانەوە دەیانەوێت بە بەکارهێنانی زۆر ئەنجامێک بەدەست بێنن، لەبەر ئەوە، ئەوا بە تایبەتی لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر بەکاریدەهێنن.

بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە لە سایەی رێکارەکانی گەریلا، دوژمن نەیتوانیوە سەربکەوێت. بۆ ئەوەی رێگە لە شکستی خۆیان بگرن، ئەو چەکانە زیاتر بەکاردەهێنن. بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بە روونی ببینرێت دەبێت جیاوازی نێوان بەکارهێنانی پێشوو و ئێستا دەستنیشان بکرێت. دەبێت مرۆڤ ئەو جیاوازییە ببینێت و هەر وەک یەک لێیان نەڕوانێت.

ئێوە لە بەشێکی هەڵسەنگاندنەکانتاندا بابەتی هۆکارەکانی ئەو کردەوانەی رژێمیشتان هەڵسەنگاند و ئێوە وتتان "شکستی ئەوان بەرامبەر بە گەریلا". گەریلا لەسەر چوارچێوە چ تاکتیکێک سوپای تورکی شکستدا؟

وەک پێشتریش دەستنیشانمان کردبوو، ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لە چوارچێوەی تاکتیکیدا لە بەرامبەر هەڵمەتی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست و پاکتاوکەر بۆ سڕینەوەی پرسی کورد بە توندوتیژی و بە پاکتاوکردن سیاسەتی قڕکردن لە کوردستاندا باڵادەست بکات، خۆڕاگری دەکەین. لەبەرامبەر پاکتاوکردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و لەبەرامبەر شکاندنی هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا، دەبێت بەرخودان بەگوڕتر بکەن. لە چوارچێوەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا، شێوازی گەریلای سەردەمی نوێ کە ئێمە لە کوردستان بەرەو پێشی دەبەین، چوارچێوەی تاکتیکی کە بە زامانجی پوچەڵکردنەوەی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و هەواڵگری سەردەمە کە دەوڵەتی تورک پشتی پێدەبەستێت. خاڵی سەرەکی ئەمە بریتیە لەوەی کە ئەو تیمە گەریلایانەی لە گۆڕەپانەکەدا بڵاوکراونەتەوە و خاوەن هێزی شەڕی هەماهەنگن لەسەر بنچینەی شارەزایی و لەهەمان کاتدا تونێلەکانی ژێر زەویش بەکاربێنن و شەڕ بکەن. تیمەکانمان هەم لەسەر زەوی و لە گۆڕەپانەکەدا بڵاوکراونەتەوە و هەمیش لە ژێر زەویش دەتوانێت شەڕ بکات. بەرخودانی ئێمە لەسەر بنەمای لەناوبردنی جموجۆڵی داگیرکەرییە لەسەر کوردستان.

لەبەرامبەر ئەوەدا دەوڵەتی تورک پلانێکی چۆن جێبەجێ دەکات؟

پلانی ئەوان بریتییە لەوەی کە بە هێزی ئاسمانی تیمەکانی گەریلا کە لە گۆڕەپانەکەدان و بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیاییش بەرخودانی تونێلەکان لەناو ببەن و بگەنە ئەنجام.

لەبەر ئەوە بەکارهێنانی ئەو چەکانە شتێک نییە کە بەیەک جار و کتوپڕ هاتبێتە ئاراوە، ئێمە باس لە رووداوی بەکارهێنانی لە پێشدا پلابۆداڕێژراو لەسەر بنەمای ستراتیژی دەکەین. ئێستا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شەڕ زیاتر بە هێزی ئاسمان، چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە بەڕێوە دەچێت.

لەم بوارەدا خولوسی ئاکار سەرجەم رای گشتی تورکیا دەخەڵەتێنێت. ئەو بۆخۆی چێڕۆک دەهۆنێتەوە کە کۆماندۆ دەستەویەخە شەڕ دەکەن و بەم جۆرە دەمرن. بەڵام ئەو چەتانەی پێیان دەڵێن پسپۆڕ، بەکردەوە خاوەن دۆخێکی شەڕی دەستەویەخە و رووبەڕوو  و لە نزیکەوە نین. لە راستیدا ئەگەر ئەوانە جوامێر بوونایە، ئەوان دەیانتوانی بێنە تونێلەکانەوە و بە راستی شەڕی رووبەڕوو و لە نزیکەوەیان بکردایە ئامانج. لە شەڕێکی ئاسایی، رەوا و بە گوێرەی یاساکان ئەمە دەکرێت. بەڵام ئەوان ئەمەیان نەکرد؛ کاتێک لە شوێنێک تونێلێکیان دێتەسەر رێگە، ئەوانەی پێشەوە هێزی شەڕکەر نین، بە گازی کیمیایی و پسپۆڕی جیاجیای بۆمب، ئەوان دەیانەوێت بەو چەکە قەدەغەکراوانە بگەنە ئەنجام. لەم بوارەدا، سەگەکان بەر لە خۆیان دەنێرن. خەڵاتیان دیاری کرد و ویستیان بەکرێگراوانی کورد و چەتەی عەرەب بهێنن. بەڵام بەوانیشەوە نەیانتوانی بگەنە ئەو ئەنجامەی دەیانویست.

لەم دۆخەدا ئەوەی لێکدانەوەیان بۆ نەکردووە بەرخودانی گەریلایە؟

بەڵێ، ئەوانەی ئەم چەک و شێوازانە بەکاردەهێنن، ئەوەی لێکدانەوەیان بۆی نەکردووە ئەمەیە کە گەریلا بە تاکتیکی ژیرانە و داهێنەرانە هێرشی دوژمن پوچەڵ دەکەنەوە و گەریلا بە بوێری و ئازایەتی گەورە بەرخودانێکی بێهاوتا دەکات. لەبەر ئەوە سەرنەکەوتن. هەروەها لە تورکیا هەموو شتێک بۆ ئەوان دەستەبەر نابێت. ئەم وڵاتە خاوەنی هێزە دیموکراسیەکانە، ویژدانی هەیە. جیا لە بەرخودنای کوردان هێزەکانی دیموکراسی تورکیاش لەبەرامبەر ئەواندا ئاستەنگن. لەبەر ئەمەش ئەستەمە کە سیاسەتی توندوتیژی کە سەد ساڵە لە بەرامبەر کوردستان پەیڕەوی دەکەن، کێشەی کورد بسڕنەوە و بگەنە ئەنجام. لەبەرامبەر ئەوان کوڕان و کچانی قارەمانی کورد و شۆڕشگێڕانی نێونەتەوەیی خاوەن ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هەیە. لەبەر ئەوەس بە هیج جۆرێک ناتوانن بە توندوتیژی بگەنە ئامانجەکانیان. شەش مانگ و نیوی رابردووی بەرخودانی زاپ-ئاڤاشین- مەتینا، بەرخودانی گەریلا، گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراسی لەبەرامبەر هەموو هێرش و کردەوەکانی رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، دیسان لە کوردستان و گرنگتر لەوەش بەرخودان و هەڵوێستی مێژوویی رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕاڵی، ئەمەی بە روونی خستووەتەبەرچاو.

ئەوانەی بێدەنگی هەڵدەبژێرن دواتر ئازاری ئەوە دەچێژن

بابەتێکیتر کە لەم قۆناغەدا مشتومری لەسەرکرا و کاردانەوەی لەسەر سازبوو، بەتایبەتی پەدەکە و هەڵوێستی ئەوانە بوو کە پشتیوانیان لە داگیرکەری کرد و لەم قۆناغەدا بێدەنگیان هەڵبژارد. ئێوە لەسەر ئەو بابەتانە بیرکردنەوە و روانینتان چۆنە؟

وەک چۆن سەدام بە کردەوەکانی سەردەمی ئەنفاڵ و گازی کیمیایی کە هەڵەبجە دەیویست بەرخودانی کوردان سەرکوت بکات، ئێستاس رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بەهەمان شێوە دەیەوێت بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە بەرخودانی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلی کورد سەرکوت بکات. لەبەر ئەوەی لە بەرامبەر ئەو بەرخودانەی گیراوەتەبەر بە شکستێکی گەورەدا تێپەڕ دەبن. بەڵام لەم قۆناغەی سڕینەوەدا هێزێک کە بە خۆی دەڵێت 'کوردم' لەگەڵ ئەوان بێت، ئەمە بۆ ئەوان دەبێتە پەڵەی شەرمەزاری. لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا، سبەینێ نەک هەر لە رووی دوورنمای ئێستاوە، لە هەمان کاتدا لە مێژوودا چ وەڵامێکیان دەبێت؟ ئەمە خاڵێکی گرنگە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت ئەوان بیری لێبکەنەوە. ئێمە بەردەوام دەڵێین؛ دەبێت دەست لەوە هەڵبگرن؛ کەس سودی لێنابینێت. بیرکردنەوەیەک هەیە کە دەیەوێت هەموو هەبوون و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات و لە دژی ئەوە هۆشمەندی بەرخودانێکی مێژوویی گەریلاکانی ائزادیی کوردستان لەسەر بنەمای بەها دیموکراسییەکان هەیە. ئەوانەی ئەم راستییە نابینین، پێچەوانەی بکەن و بێدەنگی هەڵبژێرن، سبەینێ لەسەر ئەم خاکانە ئازاری ئەوە دەچێژنەوە.

هەروەها بابەتی ماسکی گاز، کە بەهار لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە دەستی بەسەردا گیرا هەبوو. ئەوە کاردانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری لێکەوتەوە هەبوو. ڕاستیی ئەو بابەتە چییە؟

بەڵێ؛ لە راگەیاندنەکاندا باس لە ماسک دەکرێت، کە لەلایەن گەریلاوە کڕدراوە، بەڵام دەبێت ئەو زانیارییانە ڕابگەیەنم، ئەو ماسکانە  لەلایەن گەریلاکانەوە نەکڕدراوە. ئەو ماسکانە لە ئەنجامی کەمپەین و هەڵمەتی لایەنە دۆست و دیموکراسیخوازەکانەوە دابینکرابوو و دەیانخواست بۆ گەریلای بنێرن. لەبەر ئەوەی نەیانزانیوە چۆن ئەو ماسکانە ڕادەستی گەریلاکان بکەن، ماسکەکان دەبەن بۆ ڕۆژئاوا، دوای ئەوە، ئێمە لەوە ئاگادار کراینەوە، لەوێوە بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و بە نهێنی بۆ ئەوەی ڕادەستی گەریلای بکەن بە ڕێدەکەون، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەیانگرێت. وەک ئەوەی کارێکی زۆر باشیان کردبێت پەدەکە دەستگرتن بەسەر ماسکەکاندا کرد بە هەواڵ و بڵاویکردەوە. چیرۆکی ئەو ماسکانە ئەوەیە، لە سایەی ڕەنج و ماندبوونی دۆستان لە ئەوروپا گەینرایە ئێرە، بەڵام هێزەکانی پارتی (پەدەکە) دەستیان بەسەردا گرتن.

ڕاگەیاندراوەکە کاریگەریی لەسەر گەلی کوردستان و دۆستەکانیان کرد. ئەو کاردانەوەی، کە لەو کاتەدا بە ناوی 'قۆناغی مان و نەمان' ڕوویاندا ئێوە چۆن هەڵیاندەسەنگێنن؟

کاردانەوەکانی گەلی کوردستان بە تایبەتی گەل و دۆستە هێژاکانمان لە ئەوروپا، دوای ڕاگەیاندنی ناوەندی پاراستنی گەل، ڕژانە سەر شەقامەکان و چەندین چالاکیی جۆراوجۆریان پێشخست، کە جێگای رێزە. من بە ڕێزەوە سڵاو لە هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران، شۆڕشگێڕان و دۆستان دەکەم، کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە، بەڵام سەرباری ئەوەش هێشتا چالاکییەکان  نەگەیشتوونەتە ئاستێکی پێویست. ناتوانین بڵێین، بە پێی ئەو ڕەخنانەی کردوومانە، گەشتوونەتە ئاستێکی پێویست. بەڵام بەتایبەتی لەئەوروپادا هەوڵی جدی وڵاتپارێزان لە گۆڕێدایە. هەروەها لە کوردستان هەندێک هەنگاو نرا. ئێمە هیوادارین لەمەودوا کاردانەوەکانی گەلەکەمان زیاتر بن.

گەریلا مەترسییەکی گەورە دەداتە بەرچاوی خۆی

قۆناغەکە و پرۆسەکە پرۆسەیەکی ئاسایی نییە. ئێمە بە پرۆسەیەکی وەهادا تێدەپەڕین، کە نەک هەر گەریلا بەڵکو دەبێت هەموو لایەنە وڵاتپارێزەکان و هەموو هێزە لایەنگرەکانی دیموکراسی دەستبەکار ببن و خاوەنداری لە ئەرکی خۆیان بکەن. هۆکاری سەرەکیی ئەوەی، کە ئێمە بەم جەنگە دەڵێین، 'شەڕی مان و نەمان' ئەوەیە، کە پرۆسەکە بۆ خۆی هەڵگری مانایەکی وەهایە. چونکە دوژمن هەموو شتێک لە دژی ئێمە دەکات تاوەکو سیاسەتی پاکتاوکردنەکەى بەسەر کوردستان دا زاڵ بکات. بە خستنەکار و تەیارکردنی هەموو دەرفەتەکانی دەیەوێت بە شەڕێکی هەمەلایەنە ئایندەی گەل و گەلمان تاریک بکات. دەیەوێت بە خەونی نیۆ عوسمانییەوە بە سڕینەوە و پاکتاوکردنی کوردستان خۆی بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بکات و شەپۆلێکی فاشیزم بەسەر گەلانەوە دروست بکات. دەیەوێت ئەمە لە سەد ساڵەی لۆزان و کۆماردا ئەنجام بدات. لەمڕەووە ئەمە پرۆسەیەکی مێژووییە. پرۆسەی هەبوون و نەبوونە. بەم هۆیەوە، ئەم شەڕە، کە لە ئێستادا دەکرێت زۆر گرنگە. مانای بەرخۆدانی گەریلایە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، چونکا گەریلا دەیەوێت ڕێگری لەوە بکات، بۆیە ئەمە کێشەی هەموو گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکەیە. گەریلاکانیش مەترسیی گەورەیان داوەتە بەرچاویان و بەرخودانێکی بێ وێنە دەکەن.

من بانگەواز بۆ گەشەپێدان و بەهێزکردنی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی دەکەم

لە لایەکی دیکەوە پێشکەوتنەکان نەک تەنها لە کوردستان، لە جیهان و ناوچەکەمان دا هەیە، شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و دواتر پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسەر دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' زۆر گرنگ و مێژووییە. ئەمە بە ڕوونی ئەوە دەردەخات، کە ئێمە لە پرۆسە و قۆناغێکی گرنگداین. لەم پرۆسە گرنگەدا پێویستە هەموو شۆڕشگێڕان، وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران، گەنجانی کورد، ژنانی کورد و زەحمەتکێشان زیاتر تێبکۆشن؛ پێویستە ڕۆڵ و ئەرکی زیاتر لە تێکۆشاندا بگیردرێتە ئەستۆ. ڕۆژ ڕۆژی تێکۆشانە، ئێستا کاتی ڕێکخستن و چالاکییە. لەبەر ئەوەش داوا لە هەمووان دەکەم، کە زیاتر خۆیان ڕێکبخەن و زیاتر فیداکاری بکەن و بڕژێنە گۆڕەپانەکان و شەقامەکان، بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بەرز بکەنەوە و دەستکەوت و بەهاکانیان بەهێزتر بکەن. لەسەر ڕێبەرایەتیمان، هێزی تێکۆشان و گەلەکەمان زوڵم و کاری ناڕەوا و سوکایەتیی گەورە ئەنجام دەدرێت.

ئێمە دەبینین چی بەرامبەر بە گەلەکەمان، گەنجانمان، ژنانمان، هەڵبژاردراوانمان، ڕۆژنامەنووسانی کوردستان وەک دوایین نموونە، لە ئەکادیمیەکان و دیموکراتەکانی دۆستی گەلی کوردستان دەکرێت. پێشخستنی بەرخودان لە دژی هەموو ئەم شتانە ئەرکی ئێمەیە. دەبێت لە دژی گۆشەگیریی نامرۆڤانە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، چەکی کیمیای لە دژی گەریلا و بۆمبی قەدەغەکراو بێدەنگ نەبین. بۆ ئەم فیداکارییە پێویستانە ئەرکێکی بنەڕەتی بۆ هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران، دیموکراتەکان ئەوەیە، کە لەم قۆناغە گرنگەی مێژووییەدا پێویستی بە مرۆڤبوون و وڵاتپارێزی هەیە.

ئایا لە جیهاندا سیستەمێکی وەک گۆشەگیری و ئەشکەنجەی دەروونی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە؟ ئەشکەنجەی دەروونیی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەڕێکی دەروونییە و ئەشکەنجە لە دژی هەموو گەلی کوردستان ئەنجام دەدرێت. دەیانەوێت بە یاریکردن بە دەروونی گەلەکەمان لەناو کۆمەڵگەدا داڕوخان و  تێکچوون دروست بکەن. لەبەرامبەرماندا بەڕێوەبەرییەکی فاشیستی زۆر پیس، زۆر رەزیل، دڵڕەق و بێ ئەخلاق هەیە. لە کۆی ئەو سەرکردانەی، کە تا ئێستا لە تورکیا ژیاون، تەیب ئەردۆغان کەسێکەکە، کە لە هەمویان زیاتر دوورە لە فەزیلەت و هەڵگری بەهای ئەخلاقی زۆر تەنگ و لاوازە. ئەگەر خاوەنی هەندێک بەهای ئازایانە و بوێرانە و ئەخلاقی بوایە، لە ئیمرالی ئەشکەنجەی لە ڕێبەر ئاپۆ نەدەکرد. نەدەبوو لەسەر بنەمای ئەشکەنجەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو کارەی بە ڕەوا بۆ گەلی کورد بزانێت، بەڵام ئەوان ئەو بەها و نرخانەیان نییە. بۆ ئەوەش هەموو شتێک بۆ دەسەڵاتدارییەکەى خۆی دەکات. لە بەرامبەرماندا دیارترین نموونەی سیاسەتمەدارێکی ماکیاڤیلیست هەیە. تەیب ئەردۆغان لەم بوارەدا بە ڕەفتار و هەڵسوکەوت و نزیکبوونەوە ماکیاڤیلیستیەکانی پلەی یەکەمی هەیە، بۆیە پێویستە ئێمە بە گشتی پێویستیەکانی ئەرکی خۆمان بۆ ئەم پرۆسە و قۆناغە جێبەجێ بکەین و بۆ ئەوەی چیمان لە دەست دەبێت بیکەین.

چالاکییە قارەمانانەکەی مێرسین چەندین لایەنی هەیە

ئێوەش ڕاتانگەیاند، لە دژی بەکارهێنانی گازی کیمیایی و گوشار لە زیندانەکان، لە دژی بینای پۆلیسی مێرسین چالاکییەکی فیدایی ئەنجام دراوە، ئێوە لەسەر چالاکیی ئەو گەریلا ژنە فیداییە چی دەڵێن؟

من لە کەسایەتیی سارا تۆڵهەڵدان گۆیی و ڕووکەن زەلال و هەڤاڵەکانیاندا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی پرۆسەکە و قۆناغەکە دەکەمەوە. دەبێت بە دروستی لە چالاکیی هەڤاڵ سارا و روکەن تێبگەین. ئەوە کارێکی ئاسایی نیە. ئەو ڕۆحەیان نیشان دا، کە دەبێت بە چ رۆحێکەوە لە سەردەمەکە نزیک ببنەوە، بۆیە بەم کارە قارەمانانەیە ڕێگای سەرکەوتنیان نیشان دا. هەڤاڵ سارا یەکەمین  فەرماندە بوو، کە لە ساڵی ٢٠٢١دا چووبووە تونێلەکانی بەرخۆدانی سیان لە گارە و بە وردی و بەرفراوانی باسی لە چۆنیەتی شەهیدکردنی هەڤاڵانمان کرد. بە سوێندی تۆڵەسەندنەوە، کە لەوێ بە خۆی دابوو، وەرچەرخا بە گڕکانێک و لە مێرسین تەقییەوە. ئەم هەڤاڵە فیداییە شکۆمەند و سەربەرزە ئەندامی بەتالیۆنی نەمرانن. هەر خۆی لەو کاتەدا یەکەکەی هەڤاڵ سەرا و یەکەکانی تر دەستبەکار بوون. دەوڵەتی تورک بە خێرایی لەوێ هەڵات. ئەگەر دەوڵەتی تورک زۆر بمایایەتەوە ئەوا لە گارە گورزی توندتری لێدەدرا، چونکە لەو کاتەدا هەڤاڵان دەستبەکار ببوون.

چالاکی قارەمانانەی ئەو هەڤاڵانە لە مێرسین هەڵگری چەندین ستاندارد و پێوەرە. پێش هەموو شتێک ویستیان وەڵام دژ بە چەکی کیمیایی و سیستمی ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا بدەنەوە. بە چالاکییەکەیان پەیامێکیان ئاراستەی دەوڵەتی تورکی فاشیست کرد و پەیامی  'ئێوە ناتوانن بە چەکی کیمیایی ئەنجام بەدەست بهێنن، ئەگەر ئێوە ئەوان بەکار بهێنن، ئێمە بەم شێوەیە دەچینە ناو دڵتاندا'. ئەو چالاکییە ئاگادارکردنه و هۆشدارییەکی جدی بوو. لەوێ نیشانیان دا، کە ئەوان ئەندامانی بەتالیۆنی نەمران، کە بە هەڵوێست و فیداکاریەکانیان، کە لە ڤیدیۆەکاندا دەبینرێن، بە ڕۆح و ئیرادەی هێرشبەرانەیان، بە رێکردنەکەیان و رێگاکەیان، کە مردن تێدەپەڕێنێت، بە بوێری و ئازایەتی و لەسەرخۆبوونی خۆیان، فیداکاریی ئاپۆییان گەیاندە ئاستێک.

گرنگترین تایبەتمەندی بەتالیۆنی نەمرانی ئاپۆیی ئەوەیە، کە ئەوان ناترسن. بەبێ ئەوەی لە دوژمن و مردن بترستن، بە ژیربوون و لێهاتوویەکی گەورەوە، بە ئامانجی خۆیان دەگەن و سەردەکەون. ئەوان بە کردەوە و لە پراکتیکدا ئەمەیان کرد. هەڵوێستیان بۆ گەنجانی کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی ئەوەیە، کە لە دژی داگیرکاری و فاشیزم تێبکۆشن و ئەوە پەیامێکی گەورەیە. لە دژی پێشێلکاری و کردەوە دڕندانە و ناڕەوا و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و بکوژ، کە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆییەکانی لە کوردستاندا پێشێل کردووە بوون بە هاواری مرۆڤایەتی.

هـ.ب / ژ.ت