٢٠ گەنج لە دژی چەکی کیمیایی تورک، پەیوەندییان بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد

بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو ١٧ گەریلایەی کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکران، ٢٠ گەنجی دیکەش پەیوەندییان بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد.

بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوەی ئەو ١٧ گەریلایەی کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، ٢٠ گەنجی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەندییان بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد.

گەنجان بانگەوازیان لە گەنجان کرد بۆ ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بۆ "هەنگاو بۆ سەرکەوتن" بکەن.

'بێدەنگی بە واتای هاوکاری دێت'

راگەیەندراوی ئەو گەنجانەی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی گەریلاوە کردووە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی فاشیستی تورک کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەی بەرامبەر هەڤاڵانمان ئەنجامدا کە کچ و کوڕی ئەم گەلەن، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و کیمیایی لەم کۆمەڵکوژییەدا بەکارهێنرا. ئەمە لەبەرچاوی هەموو جیهان ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٧ شۆڕشگێڕی قارەمان ،گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەهید بوون، مەبەست لەم هێرشانە تەنها لە ناوبردنی شۆڕشگێڕانی ئەم گەلە نییە، مەبەستیان شکاندنی ئیرادەی ئەو گەلە خۆڕاگر و ئازادیخوازانەیە کە دژی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە و داگیرکردنی هەرێمەکانیان قبوڵ ناکەن. هەروەها مەبەستیان قڕکردنی گەلە.

ئەم ١٧ هاوڕێیە کە بە چەکی کیمیاوی شەهید بوون، لە شەڕی داعش لە ڕۆژاڤای کوردستان، لە کۆبانێ تا باغۆز، شەڕیان کردووە و بریندار بوون. ئەو هاوپەیمانییەی کە دژی داعش پێکهێنراوە، ئەوەش دەزانرێت کە تا ئێستا هەزاران فەرماندە و شەڕڤانی پەکەکە لە شەڕی داعش لە سوریا و عێراق شەهید بوون. ئەمریکا و ئەوروپا زۆر باش دەزانن کێ چەتەکانی داعشی تێکشکاند و کێ سنوورەکانی بەڕووی داعشدا کردۆتەوە.

ئەمڕۆش دەبینین دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەیەوێت تۆڵەی ئەو کەسانە بکاتەوە کە داعشیان تێکشکاند و ئەمەش بە هاوکاری ناتۆ و دەزگاکانیی ئەنجام دەدرێت. لەلایەک هاوپەیمانییەک دژی چەتەکان دروست دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە پشتیوانی دەوڵەتی چەتەکانی تورک دەکەن، ئەمە جیاوازییەکی گەورەیە. ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم گرتەی ڤیدیۆیی دوو گەریلا بڵاوکرایەوە کە بە چەکی کیمیایی بریندار بوون و وردە وردە شەهید دەبن.

ئێمە وەک گەنجانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەردەم ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە بێدەنگ نابین، بێدەنگ بوون هاوبەشی کۆمەڵکوژییە، ئەوەی نەمانکردووە لەمەودوا دەیکەین. لەو هێرشە دڕندانەیەدا ١٧ هەڤاڵمان شەهید بوون، ئێستا لەبری ١٧ هەڤاڵ، ٢٠ گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەکی ئەو هەڤاڵانە هەڵدەگرن و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا دەکەن.

با هەموو لایەک بزانن کە نەوەی قارەمانان لە کوردستان کۆتایی نایەت، تا یەک گەنجی هێژامان بمێنێتەوە، ئەم خەباتە بەردەوام دەبێت و سەردەکەوێت. تاکە ڕێگایەک کە بتوانین خاوەنداری لە شەهیدان بکەین، هەڵگرتنی چەکەکانیان و بەرزکردنەوەی ئاڵای شەکاوەیانە. لە سەردەمێکی وەک ئێستادا، پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی پەکەکەوە، بەجێگەیاندنی ئەرکی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە شەهیدانە. بانگەوازیمان بۆ گەلی قارەمانمان، بەتایبەت بۆ گەنجان و ژنان هەیە.

وەرن بەشداری شەڕی ئازادی بکن، وەرن خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆتان بکەن، وەرن خاوەنداری لە شەهیدەکانتان بکەن، وەرن بەشداری هەنگاوی سەرکەوتن بکەن، وەرن بەشداری ڕیزەکانی گەریلادا بکەن.

ف.ق