هەپەگە: ١٧ داگیرکەر سزادران
هەپەگە: لە ئەنجامی ١٢ چالاکی هێزەکانمان لانیکەم ١٧ داگیرکەر سزادران، ٣ی دیکەش برینداربوون. سەنگەرێک و تەقەمەنی داگیرکەران لەناوبران. تەرمی داگیرکەرێک دەستی بەسەردا گیرا.
هەپەگە: لە ئەنجامی ١٢ چالاکی هێزەکانمان لانیکەم ١٧ داگیرکەر سزادران، ٣ی دیکەش برینداربوون. سەنگەرێک و تەقەمەنی داگیرکەران لەناوبران. تەرمی داگیرکەرێک دەستی بەسەردا گیرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"سوپای تورکی داگیرکەر کەسەرباری ئەوەی هەموو تواناکانی شەڕ بەکاردەهێنێت، لەبەرامبەر هەڵوێستی قارەمانانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان گەیشتووەتە بن بەست. وەزارەتی شەڕی تایبەتی تورک راستی شەڕ لە کوردستان لە رای گشتیی تورکیا دەشارێتەوە، زانیاری درۆ بڵاو دەکاتەوە و هەوڵ دەدات ئەو گورزو زیانە گیانیە قورسانەی بەری دەکەون پەردەپۆش بکەن. هێزەکانمان بە رۆحی گەورەی هێرشبەری و رێبازی داهێنەرانەی پێرفۆرمانسی شەڕ نیشان دەدەن و چالاکی ئەنجامگر دەکەن. هێزەکانمان لە هەمانکاتدا بە بوێرییەوە چوونە سەر داگیرەران و هەم کەلوپەلی سەربازی هەمیش وەک بەڵگە دەستیان بەسەر تەرمی داگیرکەرێکدا گرت.لە ئەنجامی ١٢ چالاکی هێزەکانمان لانیکەم ١٧ داگیرکەر سزادران، ٣ی دیکەش برینداربوون. سەنگەرێک و تەقەمەنییەکانی داگیرکەران لەناوبران. سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ١٦ جار بە بۆمبی قەدەغە، جارێکیش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. هاوکات ٢٥ جار بە فڕۆکەش شەڕ، ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامدا.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
'٢ی تشرینی دوەم کاتژمێر ١٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا، تەقەمەنییەکانی داگیرکەران کە بەمەبەستی بۆمبڕێژکردنی سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید خورسی ئامادەکرابوون، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە لەناوبران.
'٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٥:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.
'٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٨:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا، هێزەکانمان تەقەمەنییەکانی داگیرکەرانیان کە بۆ بۆمبڕێژکردنی سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید خورسی ئامادەیان کردبوون خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە و بەشێکیان بێکاریگەر و بەشێکیشیان دەستبەسەرداگرت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:
'٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، داگیرکەران کە ویستیان سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید مونزور بۆردومان کرد لە لایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری. لەو چالاکییەدا ئەو تەقەمەنییەی داگیرکەران بۆ تەقاندنەوەی سەنگەرەکانی شەڕ ئامادەیان کردبوو بە داگیرکەراندا تەقێنرایەوە و لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا. کاتژمێر ١٢:٢٠ دوو داگیرکەر کە ویستیان دەستوەردان لە شوێنی چالاکییەکە بکەن، لە شوێنێکی نزیکەوە کرانە ئامانجی هێزەکانمان. تەرمی داگیرکەرێک لە گەڵ کەلوپەلی سەربازی و تەلەفونەکەی دەستیان بەسەردا گیرا. تەرمی داگیرکەرەکەی تریش کە سزادراوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندایە.
دوای ئەو چالاکییە ٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر لە نێوان ٢٢:١٠ و ٢٢:٥٠، هەروەها ٤ تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر ١٩ جار بە فڕۆکە بۆردومان گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمی کرد.
لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:
'٢ی تشرینی دووەم لە شوێنێک لە نێوان شاخی شەهید ئاخین و شەهید بێریتان، تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێری. هێزەکانمان کاتژمێر ١٦:٠٠ بە سابۆتاژ ٥ چالاکی جیاجیایان ئەنجامدا. لانیکەم ١٠ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەریش برینداربوون. تەرمی داگیرکەرەکان و داگیرکەرە بریندارەکان بە هەلیکۆپتەر لە گۆڕەپانەکە دوورخرایەوە.
'٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاخین، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێکیش رووخێندرا.
'٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید دەروێش تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
'٣ی تشرینی دووەملە گۆڕەپانی بەرخودنای شاخی ئامێدی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان ١٠ جار، لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجاش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید خورسی ٤ جار، لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیداش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
'٣ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، بۆ سەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات جارێک بە چەکی کیمیایی هێرش ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
'٣ی تشرینی دووەم دەشتەکانی گوندی یەکماڵ و شیی گارە، گۆڕەپانی گۆلکا و گۆڕەپانی سنین لە خواکورک ٦ جار بە فڕۆکەش شەڕ بۆردومان کران.
'٣ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا، کارکەر، کوڕەژارۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
'٣ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە کاتیشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٢ و ٣ی تشرینی دووەمدا سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە حەفارە سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بڕوخێنێت".
هـ . ب