وێنەکێشی شاخەکانی ئازاد: کەنداڵ ئازاد

کەنداڵ ئازاد فەرماندەیەکی گەریلا بوو لە چیای ئازاد وێنەی دروست دەکرد. پێش ئەوەی لە بۆتان شەهید ببێت، وتی "دەمەوێت وێنەیەکی وڵاتێکی بەو شێوەیە دروست بکەم کە تەنها بە خەیاڵ پێی بگات و بە بیرکردنەوە بنیات بنرێت".

کەنداڵ ئازاد (مەزڵوم مات) بە عەسل خەڵکی ناوچەی جزیر بوو، بەڵام لە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە. لە ماوەی خوێندندا وەک زۆرێک لە گەنجانی کورد بەشداری چالاکییەکانی گەنجان دەکات و دەستی کردووە بە ڕێکخستنی دەوروبەرەکەی. دوای گەیشتن بە ئاستێک لە کاری لاواندا، لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە کردووە.

هەمیشە بە کەسایەتی خۆبەخش و ماندوونەناسەکەی بۆ هەڤاڵانی نموونە بوو. بە کاریگەری شێوازی ژیان و هاوڕێیەتی و سادەیی ژیانی گەریلا، باسی لەوە کرد کە دیسان خۆی لە مەیدانەکانی گەریلادا بینیەوە و خۆی لەم ژیانە نوێیەدا خولقاندەوە کە بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی پێکرد.

خاوەنداری لەم ژیانە نوێیە کرد و چووە ناو قووڵایییەکی زۆرەوە. گەیشتە ئەو باوەڕەی کە بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن لە ڕێگەی شەڕەوە بەدەست دێت. ماوەیەکی زۆر لە گۆڕەپانەکانی خنێرێ و خواکورک مایەوە، ئەزموونی زۆری لە شەڕ و ژیانی گەریلا هەبوو. بەتایبەت لە خواکورک چەندین جار لەدژی سوپای داگیرکەری تورک شەڕی کرد، بەشاری لە چەندین چالاکی سەرکەوتوودا کرد. توڕەیی خۆی بەرانبەر دوژمن بە سەرکوتنی چالاکیەکانی نیشاندا.

'گەڕان بەدوای شارێکی ونبوو'

کەنداڵ ئازاد، کە سوێندی خواردووە دوژمن لە خاکی کوردستان دەر بکرێت، لە رۆژنووسەکەیدا هەستی خۆی سەبارەت بە وڵاتەکەی دەربڕیوە و دەڵێت: "ئەوەی من بە شاخەوە دەبەستێتەوە ئاگری خۆشەویستییە، وڵاتێکی جوانە کە ناتوانم وێنەکەی دروست بکەم. تەنها دەتوانن لە خەونەکاندا ئەم وڵاتە وێنا بکرێت و بتوانن بە بیرکردنەوەکانیان بنیاتی بنێن. لە مێژوودا، ناوەکەی دەتوانرێت بە یۆتۆپیایی پێناسە بکرێت، لە ئایینەکاندا وەک بەهەشت یان وەک وڵاتی پشت شاخی کاف. ئێمە منداڵ بووین، دایک و داپیرەکانمان پێیان دەگوتین شارە ونبووەکە. بەڵام ئەم شارە ونبووە لە شاخەکانی کوردستانە. ئەم وڵاتە کە کەس باوەڕی پێی نییە لەم شاخانەدایە."

فەرماندەی گەریلای وێنەکێشی بۆتان

کەنداڵ ئازاد دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆتان، ئەو شوێنەی لێی لەدایک بووە. لە کۆتاییدا داواکاریەک جێبەجێ بوو. بە رەنجدەری، زیرەکی و فیداکاری خۆی، هەروەها بە ئەزموون و هونەرمەندی خۆی، سەرنجی هاوڕێکانی دەکێشا. لە شەڕیشدا بووە فەرماندەیەکی سەرکەوتوو.

دوای رێپێوانی ٧ مانگ لە بۆتان لە هەموو شوێنێکی بۆتان بووە خاوەن ئەزموونی شەڕ و تێکۆشان و بووە فەرماندەیەکی پێشەنگی جەنگ. کەنداڵ ئازاد هەم لەنێو شەڕدا و هەم لەنێو ژیانی ژیاندا، رێبەرایەتی هەڤاڵانی کرد و سوێندەکەی ئەوە بوو کە رێگە نەدات دوژمن لە بۆتان بمێنێتەوە. بەهۆی هەڵوێستی رۆن و بڕیارداری سەرکەوتووی خۆی، گورزی قورسی لە سوپای تورکدا و بووە ترسی دڵی داگیرکەران.

کەندال ئازاد ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی هەرەکۆلی بۆتان لە شەڕی دژی سوپای تورکدا لەگەڵ هاوڕێکانی نودا سومبول و گارزان ساسۆن شەهید بوو. کەندال ئازاد وێنەی رەنج و هاوڕێیەتیەکی قوڵی بەدوای خۆیدا بەجێهێشت. لە بۆتان بووە ناوی ئەو منداڵانەی کە تازە لەدایک دەبن، بووە یەکێک لە قاڕەمانە نەمرەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان.

ف.ق