لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لە شەنگال کەسێک شەهید بوو و کەسێک بریندار بوو

ئێوارەی ئەمرۆ لە کاتژمێر ٦:٢٠ خولەک درۆنەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لە گەرەکی ئەلنەسری ناوەندی شەنگال کردە ئامانج و بە هۆیەوە دوو کەس بونە قوربانی.

لە بۆردومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا گەنجێک بە ناوی موحسین شەمۆ شەهید بوو و کەسێک بریندار بوو و بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەنگال کراوە.

ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە و دوای گواستنەوەی بریندارەکان خەڵکێکی زۆر لە دانیشتوانی شەنگال ڕویان لە نەخۆشخانەی شارەکە کردووە.

کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی یەکی ئەم مانگەش درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک مەزارگەی حەسەن مەمان لە ناوەندی شەنگال شوینیکی نیشتەجیبوونی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە.

ف.ق