تاوەکو دوایین گولە، تاوەکو دوایین هەناسە

ماسیرۆ ئامەد لە کاتی پاسەوانیدا کاتێک بینی سوپای داگیرکەری تورک لە تونێلەکان نزیک دەبێتەوە، دەستوەردانی کرد، تاوەکو دوایین گولە و تاوەکو دواین هەناسە شەڕی کرد.

ماسیرۆ ئامەد (بەرات ئیپەک) لە ئامەد لەدایک بوو. لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. لەسایەی ئەمەش فێر بوو کە لە کوردستان پێویستە بە چ شێوەیەک لەبەرانبەر سیاسەتی تواندنەوە بەرخۆدان بکرێت. دەستی بە گەڕان کرد کە ئەو شتانەی کە فێر بووە جێبەجێ بکات. بەشداری لە کاروخەباتی گەنجاندا کرد. لە چالاکیەکاندا بە گولەی پۆلیس بریندار بوو. ئەمەش وایکرد کە بریاری خۆی بدات و بە بریندار رووی لە چیاکانی کوردستان کرد. بەم شێوەیە ساڵی ٢٠١٥ لە هەرێمی ئامەد لە گۆڕەپانی کەنداڵ بوو بە هەڤاڵی چیاگەران. چووە رۆژئاوا. ٦ ساڵ بێوەستان بەشداری لە هەنگاوەکاندا کرد.

رووی کردە زاگرۆس

گەڕایەوە و رووی کردە زاگرۆس. بەم شێوەیە باس لە شکۆی شۆڕشگێری لەنێو پەکەکەدا کرد؛ جێگیربوون لەنێو پەکەکەدا، بوون بە شۆڕشگێرێکی پەکەکە و شۆڕشگێری لەنێو شۆڕشێکدا بەم شێوەتە بە تەنهاش شتێکی زۆر گەورەیە.' ئاگاداری هێزی چارەسەری هێڵی ئازادیپارێزی ژن، دیموکراتی و ئیکۆلۆژی هەبوو. بەم تێگەیشتنە هەوڵیدا مرۆڤەکان لەنێو سیستمدا شیبکاتەوە. کاریگەری سیستم لەسەر خۆی هەڵبگرێت و تێکۆشانێکی ئایدۆلۆژی بەم شێوەیە بەڕێوەبرد. هەر کە شیکردنەوەی دەکرد، قوڵتر بوو، هەر ژە قوڵتر دەبوو دڵی لە چیاکان گەورەتر دەبوو. زۆر شت لە هەڤاڵانی فێر بوو.

لە دوایین ساتیشدا هەوڵیدا خۆی پێبگەیەنێت

کاتێک کە لە زاگرۆس کاری پراکتیکی دەکرد، هەوڵیدا وشەی هەڤاڵتی سەرلەنوێ ساز بکات. هاوڕێیەتی بۆ ئەو زۆر جیاواز بوو. لە هەموو رێگەیەکی چیاکانی زاگرۆسدا لەم هاوڕێیەتیە تێگەیشت.

لە زاپ کاتێک کە شەڕ قورس بوو، شوێنی خۆی لە ریزەکانی پێشەوەدا گرت. لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە نیسانی ٢٠٢١ دەستیپێکرد، بەشداری هەنگاوی شۆڕشێری بازەکانی زاگرۆسدا کرد. ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی ئەرتوش بەشداری لە چالاکیەکاندا کرد.

لە نیشانی ٢٠٢٢دا لە ئورتوش وڵامی هێرشەکانی دایەوە و بەشداری ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێریەکانی کرد. لە تونێلەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدان شەڕی کرد. لە ٢٢ی نیساندا کاتێک کە دوژمن دەیویست لە تونێلەکان نزیک ببێتەوە، لە کاتی پاسەوانیدا بوو و دوژمنی بینی. شەڕی کرد و بە قورسی لە شان، سک و سەریەوە بریندار بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵیدا هەڤاڵانی ئاگادار بکاتەوە کە دوژمن دەیەوێت بچێتە نێو تونێلەکان. تاوەکو دوایین سات، هەوڵیدا، بەڵام نەیتوانی کە چەند مەترێک بچێت. تاوەکو دوایین هەناسەی، دوایین قسەی، باگەوازی بۆ هەڤاڵانی کرد.

گەریلا ماسیرۆ سەرلەبەیانی ٢٢ی نیسان لە شەڕی دژی دوژمندا شەهید بوو. تاوەکو دوایین گولە لەدژی دوژمن شەڕێ کرد، تاوەکو دوایین هەناسەی هەوڵیدا هەڤاڵانی ئاگادار بکاتەوە، تاوەکو دوایین قسەی بووبە دەنگی هاوڕێکانی.

ف.ق