چالاکیەکانی ئێران بەردەوامن: بە دەیان کەس کوژراون و بە هەزاران کەس دەستگیرکراون

چالاکیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دەیان شار بڵاوبووەتەوە. راگەیەنراوە کە بە دەیان کەسی دیکە کوژراون و بە هەزارانی دیکەش دەستگیرکراون.

بەرپرسانی ئێران دەڵێن تاوەکو ئیستا ٤١ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزەکانی دەوڵەت کوژراون. ١٢٠٠ کەسیش دەستگیرکراون.

لە نێو دەستگیرکراوەکاندا چالاکوان، پارێزەر و رۆژنامەنووسیش هەن.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە ١٤ پارێزگا ٧٥ کەس کوژراون کە ٦ ژن و ٤ منداڵ لەنێویاندا هەیە.

رێکخراوەکە دەڵێت، بەڵگە و دیمەن لە دەستی ئەوانیاندا هەیە کە خۆپیشاندەران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان کوژراون.

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش ژنان چوونە سەر ئۆتۆمبێڵەکان و لەشکەکانیان فڕێدا. لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا زۆر ڤیدیۆ بڵاوکراونەتەوە کە ژنان لەچکەکانیان فڕی دەکەن.

ف.ق