دەوڵەتی تورک مەڕوماڵاتی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج

سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی خەلیفانی شاروچکەی سیدەکان، دوێنی ئێوارە تەقەیان لە مەڕوماڵاتی هاوڵاتیان کرد.

سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی خەلیفانی شاروچکەی سیدەکانی سەر بە هەولێر، تەقەیان لە مەڕوماڵاتی هاوڵاتیان کرد. بەپێی زانیاریەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ مانگای خانەوادەیەک کوژران و ژمارەیەکی زۆر مەڕوماڵات و بزن بریندار بوون.

هاوڵاتیانی هەرێمەکە دەڵێن، ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەوەیە کە بەم هێرشانە هەوڵ دەدات، هاوڵاتیان ناچار بکات کە گوند و ناوچەکانیان بەجێ بهێڵن.

ف.ق