ئۆجالان: تا ئێستا کردتان، ئیدی لە ئێستا بەدواوە یاری بەم گەلە مەکەن

نەک تەنها ئەو نۆکەرانە لە باشوور، بەڵکو هاوکاریشیان لە باکوور هەیە. هەندێکیان بیست ساڵە لە ئەوروپا لەلایەن هێڵی ئیمپریالیزمەوە پشتیوانیاین لێدەکرێت. بەشێوەی جۆراوجۆریش ناوی یەکێتی لەسەر خۆیان دادەنێن. ئێستا هەوڵ دەدەن جارێکی تر ئەمانە لە دژی پەکەکە ...

نەک تەنها ئەو نۆکەرانە لە باشوور، بەڵکو هاوکاریشیان لە باکوور هەیە. هەندێکیان بیست ساڵە لە ئەوروپا لەلایەن هێڵی ئیمپریالیزمەوە پشتیوانیاین لێدەکرێت. بەشێوەی جۆراوجۆریش ناوی یەکێتی لەسەر خۆیان دادەنێن. ئێستا هەوڵ دەدەن جارێکی تر ئەمانە لە دژی پەکەکە بەکاربهێنن.

ئێمە لە هەر لایەکەوە سەیری بکەین ئەمە بارودۆخێکی نوێیە، کۆماری تورکیا دەیەوێت ستاتو و پێگەى هەرێمی تەنگاو بکات و پێگەى کۆن سەرلەنوێ بنیات بنێتەوە. پێشکەوتنە ڕۆژانەکان ئەمە پیشان دەدەن. دەیانویست ئەم کارە لەگەڵ پارتی (پەدەکە) ئەنجام بدەن. ئایا پارتی (پەدەکە) دۆخی سەرخستنی ئەمەی هەیە یان نا؟ بۆ ئەوەی سەریبخات دەبێت لەناکاو بچەوسێنێتەوە و ستەم بکات، یان ئەوەتا ببێتە تاکە دەسەڵات. لە بارودۆخی پەیوەندییەکانی ئێستا زیاتر و لە هەمووی گرنگتر دۆخی ئێمەیە بۆ قبولکردنی ئەوە، چونکە ئێمە باش دەزانین، کە پارتی (پەدەکە) لە باشووردا سەرکوتکراوە، بە تەواوی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی نوێی تورکیا، عێراق و تەنانەت ئێران دا خۆی یەکانگیر کردووە، بە ڕاستی دەیەوێت بزووتنەوەی وڵاتپارێزی کورد بە تایبەتی پێشکەوتنی سەربەخۆی بیست و سی ساڵەی ڕابردوو بەرەو لە ناوبردن ببات.

هەموو دەسکەوتەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی هاوچەرخ لەناو ببات. بە دڵنیاییەوە، ئەمە دەبیتە لەدەستدانێکی زۆر گەورە. بە تایبەتی دەیانەوێت زیانێکی گەورە لەو پێشکەوتن و پەرەسەندنەکانە بدەن، کە بە پێشەنگایەتیی پەکەکە لەم بیست ساڵی ڕابردوو بەدەستهاتوون. زۆر ڕوونە، کە ئەمە بە ئاسانی قبوڵ ناکرێت. لە دژی پیلانێکی ئاوا پیس، کە دەسکەوتەکانی بیست ساڵی ڕابردوومان لە دەست دەربهێنێت، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕ، هێزە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان، بە تایبەتی چ ڕیفۆرمخوازەکان و چ شۆڕشگێڕەکان، هەموو ئەو هێزانە، کە نۆکەر نین، ئەوانەی دێموکراتیکی نەتەوەیین، هەڵوێست وەردەگرن. کەواتە ئەوەی پێویستە لێی تێبگەین، ئەم پلانەیە، پلانێکە لە دژی مەیلی شۆڕشگێڕی، وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری و سەربەخۆیی پەکەکە. ئەمە ئامانجی سەرەکییانە.

دەوڵەتی تورکیا لەسەر ئەم بنەمایە ڕاستەوخۆ لە ئاستی ستراتیژیدا لەگەڵ هێزە داگیرکەر و ئیمپریالیستەکان ڕێککەوتووە. بەشێوەیەکی گشتی لە ئاستێکی ستراتیژیدا ڕێککەوتوون. کۆماری تورکیا دەیەوێت لە ڕووی ستراتیژییەوە ئەوە بە هەموو جیهان قبوڵ بکات کە "پەکەکە تیرۆریستە" و دەیەوێت ئەوەش بە ئەوروپا قبوڵ بکات. دیسان پەکەکە دەیەوێت کوردستانێک دروست بکات. لە ئەوروپادا شەقڵ و درز دروست دەبن، چونکە لەپشت نکۆڵیکردن لەبزوتنەوەی کورد لەلایەن کۆماری تورکیا و نزیکبوونەوەیەکی بکوژانە،  بابەتی گفتوگۆ و قسە لەسەرکردنە. ئێمە ئەمە ئاشکرا دەکەین. دەیەوێت هەمان شت لەگەڵ دەوڵەتە داگیرکەرەکاندا درێژە پێ بدات.  ئێمەش پێیان دەڵێین، "کۆماری تورکیا دەیەوێت خۆی فەرمانڕەوا و باڵادەست بێت، دەیەوێت باڵادەستی و سەروەری بەسەر کوردستانی عێراقدا دابمەزرێنێت"، لەبەر ئەوەش ڕژێمەکانی عێراق و سوریا و ئێران زۆر متمانەیان پێی نییە.

ئێمە لە بەرامبەر ئەو ڕێبازە پیسانەی پارتی (پەدەکە)دا ئامادەین. ئەوە بیست ساڵە ئێمە بە بەرەوپێشبردنی تیۆری، فیکری، سیاسی و پراکتیکی لەو ئەرکەداین. هەرچەندە شۆڕشگێڕان ئەم تاکتیکە بەسەرکەوتوویی جێبەجێ ناکەن، یان بەتایبەتی ئەوانەی لە باشووردا کاردەکەن ئەوە سەرناخەن، بەڵام تاکتیکی ئێمە لە جەوهەری خۆیدا بەجۆرێک و شێوازێک، کە رێگا لە نۆکەریی پارتی (پەدەکە) دەگرێت خۆی نیشان دەدات. هەمیشە حاڵەتی وەڵامدانەوە هەیە. لە شەڕی باشووردا، ئەمە بە شێوەیەکی کاریگەر خۆی نیشان دا. لە ڕووی فیکری و ئایدیۆلۆژییەوە ئەو ڕوونبوونە هەمیشە لە کارنامە  و ڕۆژەڤدایە. لە ڕووی پراکتیکیشەوە، ئێمە دۆخێک دروست ناکەین و رێگا بۆ ئەوە خۆش ناکەین کە بکەوینە ژێر کاریگەرییان. گرتن و دەستبەسەرداگرتنی دەسپێشخەرانە و سەربەخۆیانەی ناوچەکان، واتە لە ڕاستیی زەقی کوردستاندا دروستکردنی ناوچەکانی گەریلا، ئەوە ئەو کاریگەری و تاکتیکەکانە، کە پشت بە پارتی  (پەدەکە) دەبەستن پووچەڵ دەکاتەوە. هەروەها زۆرێک لە هەوڵەکانی تورکیا بەمشیوەیە پووچەڵکرانەوە. لە ئەنجامی پشتیوانییەکان و پشتبەستن بە پارتی (پەدەکە) کۆماری تورکیا پەرەی بە جەردەوانی دا، جەردەوانی لە قلەبان و جۆلەمێرگ پێشخست، بەڵام ئەوە بۆ کۆماری تورکیا لە هەموو ڕوویەکەوە لە بەرەوپێشبردنی چارەسەری دا دوورە.

تەنها ئەو نۆکەرانە لە باشووردا نین، بەڵکو هاوکاریشیان لە باکووردا هەیە. هەندێکیان بیست ساڵە لە ئەوروپا لەلایەن هێڵی ئیمپریالیزمەوە پشتیوانییان لێدەکرێت. تەنانەت بە شێوەی جۆراجۆر ناوی یەکێتییان لەسەر خۆیان داناوە. ئێستا هەوڵ دەدەن جارێکی تر ئەمانە لە دژی پەکەکە بەکاربێنن. بۆ نمونە پشتگیرییان لە ڕیفۆرمیستێک کرد. چوو بۆ نەمسا و یۆنان و لە ئاستی سەرۆک وەزیران دا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. بۆچی؟ ڕەنگە لە داهاتوودا ئەوە بۆ ئەنقەرە پێویست بێت، بۆ ئەنقەرە پێویستە. دەیانەوێت ئامادەکاری بکەن.  یەکەم ئەو وشانەی لە دەمی ئەو خائینەوە هاتنە دەرەوە ئەمانە بوون؛ "ئێمە جیاوازین، پەکەکە تیرۆریستە". لەبیری چووەتەوە کێ تیرۆریزمە، کێ تۆقاندن و توندوتیژی و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. دەڵێت: "پەکەکە تیرۆریستە، ئێمە جیاوازین، ئێمە لایەنگری ڕێبازی سیاسی نەرمین". کێ پێنج قورش بەها و نرخ بە سیاسەتە نەرمەکەت دەدات. ئەو حساباتە لە پێشترەوە هەیە. ئێستا ئەو حساباتانە جارێکیتر گەرم دەکەنەوە و پێشکەشی بازاڕ دەکەن و بۆ مامەڵەکردن. دەڵێن: "لەوانەیە ئێمە لە هەر کاتێکدا پەکەکە لە ناو ببەین. پێویستی بەدامەزراندنی کوردی ماڵیکراو هەیە. پێویستی بەحیزبی کوردی ساختە هەیە. ئێمە لە ئێستاوە ئێوە لە باشوور و لە ئەوروپا ئامادە دەکەین". هەندێکیش خێرایی بە هەوڵەکانیان دەدەن. لە باشوور چەند دۆست و هاوڕێیەک هەبوون، کە یارمەتیی ئێمەیان دەدا، لەم دواییانەدا یەک بە یەک کوژران. ئەوان ڕێگاکە دەگرن، لە رێگریکردن لە گەیشتنی خۆراک و پێداویستییەکان دا هەڕەشە دەکەن و لەمپەر دروست دەکەن.

بە پێشکەشکردنی باکوری ڕۆژئاوای کوردستان بەئیمپریالیزم و فاشیزمی تورک ئەنجومەن (پەرلەمان) و حکومەت دروست نابێت. واتە یان ئەوەتا تۆ دەبیتە ئامرازێک و دەسکەلایەک بۆ گەورەترین یاری، کە لەسەر کوردستان بەڕێوەدەچێت و بە کۆمەڵکوژییەکان بڵێیت، "بەڵێ". بە شەڕی ڕزگاری نەتەوەیی، کە لە گەشەسەندن و بەرەوپێشووندایە بڵێیت، "تیرۆریزم" و بە خۆیشت بڵێت، "بووم بە دەوڵەت". دەبێت ئەو گروپە ئەمەیان لە بیر نەچێت، کە ئەمە تاوانە. ئەوانەی، کە دەبێت بە دڵنیاییەوە یەکبگرن بەشی باکوور و باشوورە. ئەمەش خاڵی سەرەکیی ئەنجومەنی نەتەوەیی کوردستان و حکومەتی شۆڕشگێڕە. تۆ دێیت بە دڵنیاییەوە لە بریی ئەمە بە پشتیوانیی ئیمپریالیزم و کۆماری تورکیا حکوومەتێک پێکدێنیت و لە جیاتی هێزی شۆڕش هێزی دژە شۆڕش پەرە پێبدەیت و پاشان بێیت و باس لە دەوڵەتی مێژوویی کورد بکەیت، تاوەکو تۆ بە هاوکارییەکانی خۆت ملیۆنان کەس بکوژیت، بۆ خۆت لە ئەوروپا بژیت، و سولالە و بنەماڵەى خۆشت لەوێ بژیەنیت. وازم لەم غەفڵەتە بێنە. هەر هیچ نەبێت لە ئێستا بەدواوە یاری لەسەر ئەم گەلە مەکەن.  ئێمە بە تایبەتی ئاماژە بەوە دەکەین. ئێوە تا ئێستا کردتان، ئیدی لەمەودا ئەوە مەکەن.

 گوایە ئێوە پەکەکە ناشیرین و گۆشەگیر دەکەن. هەروەها هێرشی دژ بە پەکەکە ڕێکدەخەن. ئێوە دەزانن. ئێمە نامانەوێت بە زۆر شەڕێک لە دژی ئێوە پێشبخەین، بەڵام ئەگەر ئەو کارە بکەی، کە دوژمن ناتوانێت بیکات، هەوڵ بدەیت لە پشتەوە لێمان بدەیت، ئێمەش خۆمان دەپارێزین. ڕەنگە ئێستا نەتوانین بە تەواوی دوژمن لە کوردستان دەربکەین، بەڵام دەتوانین ئێوە لە کوردستان دەر بکەین. با ئیدی ئەو لایەنە نۆکەرانە بیر بکەنەوە. ئەگەر لە کوردەواری بووندا دڵسۆزە و لە دڵەوەیە، ئەگەر ئەنجومەن (پەرلەمان)ی دەوێت، حکومەت و دەوڵەتی دەوێت، پەیوەندیی ئەوە بە یەکێتیی نەتەوەیی، ئەنجومەنی نیشتمانی و هێزی گەلی نەتەوەییەوە چییە؟ ئایا تا ئێستا توانیوتە پێداویستییەکانی ئەمە دەستەبەر و دابین بکەن؟ دەبێت باش بیر لەم بابەتانە بکەنەوە.

 وەک ئەوەی تا ئێستا ڕووی داوە، چیتر ئەوان مافی ژیانیان نییە، تەنانەت مافی بەردەوامیدانیان بە دۆخی نۆکەرییان پێ نادەین. هێرش و شێوازی پیلانگێڕییان، لەو جۆرە نییە، کە ئەوان بە ناوی کوردستانەوە بەرەو حکومەت و دەوڵەتبوون ببات. تەنانەت ئەگەر هەندێک شتیش بکرێت، ئەمە زیاتر بۆ پێشوازیکردنە لە بەرژەوەندییەکانی ئیمپریالیزم و داگیرکاریی تورکەکان. ئامانجیان ئەوەیە لە پشتەوە خەرنجەر بوەشێنن، ئامانجیان بەرتەسکردن و گۆشەگیرکردنی تێکۆشانی ڕزگاریی نەتەوەییە. دەبێت ئەمە بە باشی ببینرێت، لەسەر ئەم بنەمایە کارکردن بۆ ناشیرینکردن و گۆشەگیری بەرەو پێش دەبەن. هۆکاری ئەوەی، کە جارێکی تر ئاماژەمان بەمانە کردەوە، ئەوەیە کە هیچ کەسێک بە شێوەی، "نەماندەزانی، ئێمە لە کاتی خۆیدا تێنەگەیشتین و لێمان ڕوون نەبوو" خۆیان فریو نەدەن.

تاوەکو دێت گەلی کوردستان لەدەوری ڕێبەرایەتیی پەکەکەدا کۆدەبێتەوە و بەرەو ئەنجام دەچن. گوشار و شەڕی تایبەتی چڕ و قورس، کە داگیرکاریی تورک بەڕێوەی دەبات، لە هەموو ڕوویەکەوە درێژەی پێدەدرێت. ئێمە چۆن شەڕی ڕزگاریخوازی شۆڕشگێڕیمان لە دژی ئەوە بەڕێوەبردووە و هەموو ڕۆژێک سەنگەری نوێ بە دەست دەهێنین، ئێمە بەرە ساختە و درۆینەکان، کە بە ناوی کوردپارێزی، کە بە تایبەتی دەیانەوێت لە باشوور بەرەوپێشی ببەن، تەنانەت دەیانەوێت لە باکووریش بەرفراوانی بکەن، بە سیاسەتی یەکگرتووی شۆڕشگێڕی پووچەڵیان دەکەینەوە و ئەم ناوچانەش دەکەینە بەهێزترین سەنگەری شۆڕش. ئەمڕۆ هێزمان لە هەموو کاتێک زیاتر و گەورەترە، بە ئەندازەی بەرەی سەربەخۆی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری شۆڕشگێڕ، هێزی سەربازیی یەکگرتووش پێشدەخەین. هەروەها دەتوانین لە هەموو کاتێکی تر زیاتر بەم چەکانەوە لەسەر بنەمایەکی ڕاست بچینە ناو شۆڕشەوە و ئەم ئەرکە لە هەموو کاتێکی تر زیاتر بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت. لە ئێستاوە ئەم هێڵە سیاسییە پڕبووە لە سەرکەوتنی گرنگ. ئەگەر بە وەڵامێکی دروست و شێواز و ڕێگای خەباتێکی پێویست و تێرکەر وەڵامی ئەو هێڵە بدرێتەوە، ئەوا ئەوە بە شێوەیەک دەبێت، کە چاوەڕێی ناکات و هەمیشە سەرکەوتن دەئافرێنێت.

*  لە شیکاری و ئانالیزەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان

ژ.ت