گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی نوێی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی نیشانەشکێنیی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە ١٦ی ئەیلول لە شاخی ئێف ئێم لە دژی سەربازانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجام دراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبوویەوە:

"ڕۆژی ١٦ی ئەیلول و لە کاتژمێر ١٥:٣٠ دا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چالاکیی نیشانەشکێنی هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا".

ژ.ت