وان؛ ١٢٢ کەس سزای ١٣٧ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

بە بیانووی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەندامی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک بوون، لە وان ٢٢ کەس دەستگیرکرابوون. ١٣٧ ساڵ و شەش مانگ سزای زیندان بەسەر ئەو ٢٢ کەسەدا سەپێندرا.

لەبارەی ٢٤ کەس بە بانگەشەی 'ئەندامبون لە رێکخراو' دۆسیەکە کرابووەوە. دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لە دۆسیەکە لە دادگای سزای قورسی پێنجەمینی وان بەڕێوەچوو.

دەستەی دادگا سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگزیندانی بەسەر ٢٢ کەسدا سەپاند.

دوو کەس لە دۆسیەکەدا بە بێتاوان نیشاندران و سزای زیندان بۆ ئەم کەسانە بڕایەوە: "هاکان دەمیر، عەبدولستار گونەش، ئەحمەد کایا، ئایفەر گەلیبولو، بەها سۆییگیت، بازی ئاسڵان، بێریتان تایان، جەمیل دومان، چەتین ئویار، مەدینە توفان، محەمەد عەلی سۆنمەز، گورسەل یاماج، هاکان دەمیر، حەمدی بایهان، خەدیجە تۆکلو ئیچتەن، ئیبراهیم ئیرماک و کانیێ شەکەر".

هـ . ب