گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی سەرکەوتووانەی لە مام رەشۆ بڵاوکردەوە

گەریلا گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن. گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی لە گۆڕەپانی بەرخودانی مام رەشۆی بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٧ داگیرکەر سزادرابوون.

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە ئەم راگەیەندراوەیدابوو:

" لە ٢٦ی تەمووزدا داگیرکەران کە بە ئامانجی داگیرکردنی گردی شەژید مونزور و گردی شەهید ئارنۆس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مامرەشۆ رێگەیان دروست دەکرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. گروپە داگیرکەرەکە کە لە ٧ کەس پێکدەهات، کاتژمیر ٠٦:٤٥ەوە خرانە بۆسەوە و بە چالاکیەکی هەماهەنگ و رێکخراو گورزیان لێوەشێنرا. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە لە داگیرکەرانیاندا کە بڵاوببنەوە. هەموو گروپەکە کە لە ٧ کەس پێکدەهات، سزادران و یەکینەکەی دوژمن بە تەواوەتی لەناوبرا.

تیمەکانی گەڕۆکمان کە چوونە سەر تەرمەکان، ئاشکرایان کرد کە ٣ لە داگیرکەران سەرباز و ٤ کەسی دیکەش کۆنترا بوون. هێزەکانمان، دەستیان بەسەر چەکێکی ئێم پی تی – ٥٥، ٣ چەکی ئەی کەی – ٤٧ (کڵاشینکوف)، ئامێرێکی بێتێل، قەمەیەک و دوو کڵاوی سەربازیدا گرت".

هـ . ب