خەڵکی شەنگال لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رێپێوانیان کرد
خەڵکی شەنگال لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رێپێوانیان کرد و رایانگەیاند:، "ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لە خاکی خۆمان دەکەین و پلانەکانی کۆچبەرکردن هەڵدەوەشێنینەوە".
خەڵکی شەنگال لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رێپێوانیان کرد و رایانگەیاند:، "ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لە خاکی خۆمان دەکەین و پلانەکانی کۆچبەرکردن هەڵدەوەشێنینەوە".
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال بەردەوامن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی هەموو رۆژێک بەسەر شەنگالدا دەسوڕێنەوە، هێرش ئەنجام دەدات. لەدوایین نمونەدا شەوی رابردوو هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی. لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێکی مەدەنی شەهید بوو و ژنێکیش برینداربوو.
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی شەنگال خەڵکی شەنگال بە شێوەیەکی جەماوەری رێپێوانیان کرد. رێپێوانەکە لە ناوەندی شەنگال سازکرا و تا گۆڕەپانی یەرموک بەردەوام بوو.
ژنان و گەنجان بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد و دروشمی "تۆڵەسەندنەوە"یان وتەوە.
لەسەر ناوی خۆبەڕێوەبەری شەنگال جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دەخیل ئیبراهیم قسەی کرد. دەخیل سەرەخۆسی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی، "لە رۆژانی رابردوودا ٤ جار هێرش کرایە سەر شەنگالو خەڵکی مەدەنیمان کرانە ئامانج. لەدوایین حاڵەتدا شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهید بوو. ئەو هێرشە بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگای ئێزدی ئەنجام دەدرێت و دەیانەوێت بەو هێرشانە گەلەکەمان لە شەنگال کۆجبەر بکەن.
ئەمە ٨ ساڵە خەڵکی شەنگال لە ناو چادردادەژین، تائێستا بۆ گەڕانەوەیان هیچ شتێک نەکراوە، کاتێکیش گەلەکەمان دەگەڕێتەوە، دەیانەوێت بەم هێرشانە رێگری لە گەڕانەوەیان بکەن.
لە کۆتاییدا دەخیل ئیبراهیم وتی، "ئێمە وەک خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە هەمووان دەڵێین کە دەستبەرداری شەنگال نابین. تا کۆتایی خاوەنداری لە گەلەکمان دەکەین و رێگە بە سەرکەوتنی پلانەکانی کۆجبەری نادەین".
رێپێوانەکە بە دروشمی 'شەهید نامرن'کۆتاییهات.
هـ . ب