بەرخۆدانی بێوێنە لە تونێلەکانی شەڕی ئاڤاشین دا

"ئێمە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەنگاو بە هەنگاو لە چیاکان، لە دەشتەکان و ئەشکەوتەکاندا بەرەنگاری دەکەین. ئێمە خاوەنداری لەو میراتە دەکەین، کە بزووتنەوەکەمان، شەهیدان و هەڤاڵانمان بۆیان بە بەجێهێشتووین".

لە مانگی نیسانی ٢٠٢١دا سوپای تورکی داگیرکەر هەموو یارییەکانی جەنگی پیسی گرتەبەر و بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی بەرفراوانی لە ئاڤاشین لە چیاکان، دەشتەکان، گردەکان، کانییەکان و هەر شوێنێک کە گەریلای تیادا جێگیر ببوو دەستپێکرد. گەریلاکانی ئاڤاشین لە مام ڕەشۆ، ئاریس فارس، شاخە سوور و وەرخەل بە بەرخۆدانییەکـ، کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبیر ناچێتەوە وەڵامی ئەو هێرشیانەیان دایەوە. گەریلایەک بە ناوی دەڤریم لە نیسانی ٢٠٢١دا، کە بەشداریی لەو ئۆپراسیۆنەدا کرد و بووە هاوڕێی ئەو هەڤاڵانە، کە چیرۆکی قارەمانیان تۆمارکرد و لەو تونێلانەدا لە پاڵ یەکتر و شانبەشانی یەکتر شەڕیان کرد.

لە نیسانی ٢٠٢٢شدا وەک ئەوەی سوپای تورکی داگیرکەر هیچ وانەیەکی لە شکستەکانی بەرامبەر گەریلاکان وەرنەگرتبێت، هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر هەرێمی زاپ. گەریلاکانی ئەوێ دەزانن چۆن گورزی قورس لە دوژمن بدەن، مێژووی بەرخۆدانە مەزنەکانیان بۆ خۆیان کرد بە نمونە. لە ٢٦ی تەمووزدا سوپای تورکی داگیرکەر، بە تێکشکاندنی لە زاپ نەیدەزانی ڕوو لە کوێ بکات، دیسانەوە ڕووی کردەوە ئاوی ئاڤاشین. گەریلاکانی ئاڤاشین بە ئەزموونێک، کە لە تونێلەکانی شەڕەوە بەدەستیانهێنابوو گورزی قورسیان لە دوژمن دا و ڕێگریان لە نزیکبوونەوەی دوژمن لە ئەشکەوتەکان کرد. گەریلایەک بە ناوی دەڤریم دیسان لە نێو ئەو بەرخۆدانانەدا بوو. دەڤریم لە تونێلەکانی شەڕ لە ئاڤاشین، سووربوون و پێداگریی گەریلا لە شەڕ بەم وشانەی خوارەوە دەردەبڕی:

"ئێمە پێشتر زۆر شتمان باسکردبوو. ئەوەی ساڵی ڕابردوو وتمان هێشتا بەردەوامە. ئێمە و ئەوان نین، تەنها ئێمە هەین. دەوڵەتی تورک، کە گوایە گەورە پڕوپاگەندەی زۆر گەورەی کرد، پیسترین شێوازەکانی شەڕی بەکارهێنا و لە دژی گەریلا شەڕی کرد. هەمیشە دەیانوت، 'ئێمە ئاڤاشینمان چۆڵ کردووە و بەرخۆدانی وەرخەلیان شکاندوە'، حساباتیان بۆ خۆیان دەکرد، پێیانوابوو دەتوانن ئێمە لە ئەشکەوتەکاندا تێکبشکێنن، بەڵام حساباتەکانی ئەوان تێکشکا، گەریلا ئەو حسابەتەی ئەوانی تێکشکاند. بەرخۆدانی ئەمساڵ بزۆر زیاتر گەشەی سەندووە. ئێمە لە ساڵی پار ئەزموونمان بەدەست هێنا، ئەمساڵ دەزانین دوژمن چیی کردووە و ئێمە چۆن بچینە سەریان و لێیان بێینە دەست، ئەوان وتیان، ئەمە پەنجەیە، ئەوە ڕاستە، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانن، چی دەکەن با بیکەن، هیچ شتێک بۆیان ئاسان نابێت، ڕەنگە لەسەر چەند گردێک خۆیان جێگیرکردببێت، تەکنەلۆجیای پێشکەوتوویان هەبێت، بەڵام ئەوەی ئەوان دەیانەوێت بە ئاسانی ڕوو نادات. شتەکانی جارێ پیشووش دووبارە نابنەوە، ئەوان ناتوانن لەو ڕێگایەوە و بەو شێوەیە بە ئاسانی بێنە و خاکەکەمان لێ بستێنن و داگیر بکەن.

ئەوگەریلایانەى لێرە شەڕ دەکەن بە ئیردە و ڕۆحی بەرخۆدانی شەهید شۆڕش بەیتوشەباب، شەهید سەرحەد گراڤی، شەهید باوەڕ،  شەهید بۆتان، شەهید جومالی، شەهید ئێرنستۆ و هەموو شەهیدانی تونێلەکانی شەڕ بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. ئێمە وتمان، ئێمە لێرە زیاتر لە بەرخۆدان بەرگری و بەرەنگاری دەکەین، لە تونێلەکانی شەڕدا بەرخۆدان دەکەین، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە، کە بەرخۆدان زیاتر و بەهێزتر و بەرزتر بکەینەوە و سەرکەوتن بەدەست بهێنین. گرینگە ئێمە سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان بکەین بە سەنگەری شەڕ. ڕاستە دوژمن گازی کیمیایی بەکاردێنێت و دەتەقێنێتەوە، بەڵام ئەوەش قوربانیی خۆی دەبێت، هەموو جارێک ، کە دوژمن هەنگاوێک دەنێت، دەبێت بەلایەنی کەمەوە حسابی ١٠ کوژراو بکات، چونکە ئێمەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەنگاو بە هەنگاو لە چیاکانمان، لە دەشتەکانمان و لە هەموو شوێنێکدا دەجەنگین. ئێمە خاوەنداری لە میراتی بزوتنەوەکەمان، شەهیدەکانمان و هەڤاڵانمان دەکەین و دەیانپارێزین. ئەم خاکە، کە بەخوێنی ئەوان ئاودرا، بە ئارەقکردنەوەی ناوچاوانیان چێندرا، بە ڕەنجی ئەوان شین بوو و ئێستاش ئێمە بەشەڕی خۆمان ئەم ڕەنجە ٤٠ ساڵییە دەپارێزن. ئێمە ئەو خاکە شکۆدارە بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەجێناهێنڵین.

لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک لە هەموو ڕوویەکەوە لە قەیران و گێژاودا دەژی، ناچار بووە شەڕ بکات، چونکا باش دەزانێت، کە ناتوانێت خۆی لەو قەیران و گێژاوە دەرباز بکات، بۆیە دەیەوێت بە شەڕ قەیرانەکان و گێژاوەکانی بشارێتەوە، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانێت تاوەکو گەنجێکی کورد هەبێت، هەتا ئەم  خاکە کە مافی گەلی کوردستانە و ببێت بە هی ئێمە، ئەم تێکۆشانە درێژەی دەبێت. ئێمە قوربانیی قورس دەدەین و هەرچییەکمان لە دەست بێت ئەنجامی دەدەین. ئێمە وتمان، هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان شەڕ دەکەین، بەڵام ئێستا ئێمە ئەو شەڕە دەکەین، هەتا خوێنمان وشک دەبێت و ئێسکەکانمان بشکێنن، ئێمە بەرەنگاری و بەرهەڵستی دەکەین. ئەگەر تا ئێستا نەمانتوانی بێت ڕەخنە لەخۆمان دەگرین و جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە، کە بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە. ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵانمان دەخوازین".

ژ.ت