لە ئەستەنبوڵ رێپێوان لەدژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا

لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی، لە ئەستەنبوڵ رێپێوان ئەنجامدرا. پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکوانان و زۆر کەسیان دەستگیرکرد.

رێپێوانەکە لەلایەن کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدکە) ، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و یەکێتی تێکۆشانی یەکگرتوو (بەمەگە)وە ئەنجامدرا.

لە رێپێوانەکەدا کە لە کۆڵانی میسی نیوان شیشخانە و ئیستقلال بە هەلهەلەلێدان دەستی پێکرد، دروشمی ' فشارەکان ناتوانن بیدەنگمان بکەن' و ' نا بۆ تاوانی دژی مرۆڤایەتی' گوترانەوە.

پۆلیس هەوڵیدا رێگری لە چالاکیەکە بکات. بەڵام بە هەزاران کەس لە کۆڵان ئیستقلال کۆبونەوە.

ئەندامانی هەدەکە، هەدەپە، بەمەگە و دایکانی ئیشکگری دادپەروەرئ و زۆر کەسی دیکە ویستیان خۆیان بگەیەننە چالاکوانانی دیکە، بەڵام ٢ کەس دەستگیرکران.

دواتر چالاکوانان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد و پۆلیسی بە ئەشکەنجە دەستی بە دەستگیرکردنی چالاکوانان کرد.

ژمارەیەک چالاکوانی دیکە لە کۆلانی ئیسقلال دروشمی دژی چەکی کیمیاییان گوتەوە، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەوانیش و زۆر کەسیان بە ئەشکەنجە دەستگیر کرد.

لە هەمان کاتدا پۆلیسی تورک سەزائی تەمەلی، ئایشە ئاجار باشاران، گوڵستان کلچ کۆچییغیت، تەییب تەمەل پەرلەمانتارانی هەدەپەیان گەمارۆدا.

لەم نێوەندەدا گروپێک کە لە کۆڵانی ئیستقلالەوە دەرکەوتن لەلایەن پۆلیسەوە رێگریان لێکرا. گروپەکە بێوستان دروشمی ' کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیستەکانیان' گوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەزائی تەمەلی، ئایشە سوروجو، گوڵستان کلچ کۆچییغیت، تەییب تەمەل لەبەردەم باڵەخانەی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ کۆنفڕاسێکی رۆژنامەنوسیان سازکرد.

تەمەللی: لە هەموو شوێنێک دەنگتان بەرز بکەنەوە

سەزائی تەمەللی گوتی، " ئەمڕۆ ئێمە لە بەرانبەر رژێمێکی بەم شێوەیە وەستاوین کە هەموو کەسێک دەستگیر دەکات. شەبنەم کۆرور فینجانجی ئەمڕۆ بە ناحەقی و نایاسایی لە زینداندایە. ئەو شتانەی کە فینجانجی گوتی ئێمەش دووبارەی دەکەینەوە. لەبەرئەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانە، تاوانی دژی مرۆڤایەتیە. ئەوانەی بێدەنگن هاوبەشی تاوانەکەن. ئەمڕۆ ئێمە هەموومان ئەنجامی شەڕ دەبینین. لەدژی شەڕ دەنگتان بەرز بکەنەوە لەدژی هەژاری بوەستنەوە. بۆیەش دەڵێین، لە هەموو شوێنێک دەنگتان بەرز بکەنەوە."

تەییب تەمەلیش رایگەیاند کە لە سڵۆپی و ئەستەنبوڵ بە هەزاران کەس لەدژی هێرشی کیمیایی لەنێو گۆڕەپانەکاندان.

تەمەل گوتی، " بەڵام بە دەیان بەڕێوەبەر و ئەندامی پارتەکەمان دەستگیرکراون، ئەمڕۆ بە هەلیکۆپتەر و بە هەزاران پۆلیس هەوڵیاندا کە ئاستەنگمان بکەن. بەڵام ئەمە راستی چەکی کیمیایی ناگۆڕێت. ئەو شتانەی ئەمڕۆ لێرە روودەدەن و لە سلوپی هەیە پیشانمان دەدات کە دەسەڵات تاوانبارە. بۆیەش رێگە بە لێکۆلینکردنی چەکی کیمیایی نادات. هەرچیەک بێت ئێمە دەست لەم هەوڵەکانمان بۆ ئاشکراکردنی راستیەکان هەڵناگرتن.

چالاکوانان دواتر چوونە نێو باڵەخانەی رێکخستنی هەدەپەی ئەستەنبوڵ.

ف.ق