لە سلۆپی 'ڕێپێوانی مرۆیی' لە دژی چەکی کیمیایی

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی، لە ناوچەی سلۆپی سەربە شرناخ جەماوەری گەل کۆبوونەوە.

لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شرنەخ  'رێپێوانی مرۆیی' لە دژی هێرشی کیمیایی بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی،  فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی مەد بۆ پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED)، کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER)، ناوەندی رۆشنبیریی میزۆپۆتامیا و بزووتنەوەی ژینگەپارێزییی میزۆپۆتامیا و پلاتفۆریم کۆچبەران رێکخراوە.

جەماوەری گەل بۆ رێپێوانەکەیان بەرەو دەروازەی سنووری خابوور لە شارۆچکەى تلقەبین کۆبوونەتەوە.

ژمارەیەکی زۆر بۆ رێپێوانەکە کۆبوونەتەوەوە و جەماوەر لە چەندین شوێن دا لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە و دوای ئەوەی لەبەردەم بارەگای هەدەپە لە شارۆچکەکە ڕاگەیاندراوێکیان بۆ میدیاکان خوێندنەوە دەست بە رێپێوانەکەیان دەکەن.

ژ.ت