بەسەدان رۆشنبیر کەمپینێکیان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی راگەیاند

بە سەدان رۆشنبیر کەمپینێکیان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیاند و داوای هەڵوێستیشیان لە لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان کرد.

لە راگەیەندراوێکدا ٥٦١ رۆشنبیر، نوسەر، ئەکادیمی، رۆژنامەوان، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، ژینگەپارێز و چالاکوان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات ئاماژەیان بە تیرۆر و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی کوردستان کردووە و وێڕای شەرمەزاکردنی ئەو تاوانانە، بە بیریشیان هێناوەتەوە کە دەوڵەتی تورک لەم ساڵدا ٢٤٦٧ جار بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکارهێناوە.

هاوکات ئاماژەیان بە بێدەنگی و بێ هەڵوێستی لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەرامبەر بەو تاوانانە رایانگەیاندووە: " تەنانەت پەدەكە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوكار و پشتیوانی لە هێرش و پەلامارەكانی رژێمی توركیا دژ بە گەلەكەمان و شۆڕشگێڕەكانی، دەكات و ناهێڵێت ماسكی دژە كیمیاوی بگاتە گەریلاكان، رێگیریی لە رۆژنامەوانان و شاندە نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ پشكنین و لێكۆڵینەوە و گەیشتن بەو شوێنانەی ئەو چەكانەی تێدا بەكارهاتوون".

راشیانگەیاندووە: " ئێمە وەك رۆشنبیران؛ نووسەر، چالاكوان، رۆژنامەوان، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، زانستپەروەران و ژینگەپاریزان لەم بەیاننامەیەدا بەتوندی ئەو هێرش و پەلاماردانانەی رژێمی توركیا، ئەو تیڕۆری دەوڵەتی و بەكارهێنانی چەكی قەدەخەكراو و بۆمبە كیمیاوییەكان شەرمەزار و مەحكوم دەكەین. لەهەمانكاتدا؛ داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی دژ بە چەكە قەدەخەكراوەكان، پەرلەمان و كۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی دونیا، هەروەها ئازادیخوازانی دونیا دەكەین كەوا لەبەرامبەر بە كۆمەڵكوژكردنی گەلەكەمان و وێرانكردنی ژینگەی كوردستان و تیڕۆری دەوڵەتی توركیا دژ بە ئازادیخوازن چیتر بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبێنن و فشار بۆسەر رژێمی توركیا بێنن تا كۆتایی بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتی بهێنێت".

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: " داوا لە سەرجەم رۆشنبیرانی گەلەكەمان دەكەین بەشدار بن لەم كەمپینە و هەڵوێستی ئازادیخوازانە و نیشتمانپەروەرانەتان بخەنەڕوو. داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان و رێكخراوە مەدەنییەكان و گەلەكەشمان دەكەین كە دژ بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆرەی دەوڵەتی توركیا كە لە باشووری كوردستان ئەنجامی دەدات، بە چالاكی جۆراوجۆری جەماوەری هەڵوێستی نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازیی خۆتان دەرببڕن. بێگومان هەر بێدەنگییەك لەبەرامبەر بەو تاوانانە بەرلەهەموو شتێك زەمینەی بەردەوامكردنی ئەو تاوانانە زیاتر و زیاتر دەكات".

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی ئەو ڕۆشنبیرانە بەمشێوەیەیە:

كەمپینی رۆشنبیران

دژ بە بەكارهێنانی بۆمبی كیمیاوی و چەكی قەدەخەكراو و تیڕۆرەكانی دەوڵەتی توركیا

وەك دەزانن؛ رژێمی توركیا دژ بەگەلە ئازادیخوازەكەمان و شۆڕشگێڕانی ئەم گەلە، بەهەموو شێوەیەك لەنێو شەڕێكی دڕندانە دایە و تیڕۆڕی دەوڵەتی دژ بە ئازادیخوازن بەڕێوە دەبات و بۆمبە كیمیاوی و قەدەخەكراوەكان بەكاردێنێت. لەلایەكەوە ئازادیخوازان و رۆژنامەوانان و چالاكوانانی مەدەنی و سیاسی لە باكووری كوردستان رەشبگیر دەكات، لەلایەكی تریشەوە هێرشی درۆنی بەردەوام بۆ سەر خەڵكی مەدەنی لە رۆژئاوا (باكوور-رۆژهەڵاتی سوریا) دەكات. هەروەها لە باشووری كوردستانیشدا بەهاوكاری سیخوڕان و نۆكەرانەوە، شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان تیڕۆر دەكات. لەبەرامبەر بە گەریلاكانی ئازادیخوازی گەلەكەشماندا بۆمبی كیمیاوی و چەكی قەدەخەكراوی نێودەوڵەتی بەكاردێنێت. هەر لەماوەی شەش مانگی رابردوودا؛ سوپای توركیا دووهەزار و چوارسەد و شەست و حەوت(٢٤٦٧) جار بۆمبی كیمیاوی و چەكی قەدەخەكراوی بەكارهێناوە و لەئەنجامدا هەشتا گەریلای ئازادیی شەهید بوون. ئەمە جگە لەوەی ژینگەی كوردستانی ژەهراوی كردووە و بەدەیان هەزار لە درەختی دارستانەكانی بڕیوەتەوە.

 

هەموو ئەو هێرش و پەلاماردانەی رژێمی توركیا بۆ سەر گەلەكەمان و ژینگەكەی لەهەموو كوردستان، بەڵگەیە لەسەر فاشیستبوون و داگیركاریی توركیا. هەروەها ئەو راستییەش دەخاتەڕوو كە ئەو رژێمە فاشیستە لەبەرامبەر بە ئیرادەی ئازادیی گەلەكەماندا شكستیهێناوە و بێ ئەنجام بووە، بۆیە رژێمی بەعسئاسا دەیەوێت بە تیڕۆری دەوڵەتی و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی و قەدەخەكراو بەردەوامیی بە نكۆڵیكردن، كۆمەڵكوژیی و تواندنەوەی گەلی كورد و گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان بدات.

 

لەكاتێكدا ئەم هەموو تاوانە جەنگییانە و نامرۆڤانەیە دژ بە گەلەكەمان و شۆڕشگێڕانی ئەنجام دەدرێت، نەتەوە یەكگرتووەكان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی دژ بە چەكی قەدەخە، پەرلەمان و كۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی دونیا بێدەنگن و هیچ هەڵوێستێكیان دژ بەو تاوانانە دەرنەبڕیوە. هەروەها پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی ئێراقیش، بێهەڵوێستن و هیچ كاردانەوەیەكیان نیشان نەداوە. تەنانەت پەدەكە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوكار و پشتیوانی لە هێرش و پەلامارەكانی رژێمی توركیا دژ بە گەلەكەمان و شۆڕشگێڕەكانی، دەكات و ناهێڵێت ماسكی دژە كیمیاوی بگاتە گەریلاكان، رێگیریی لە رۆژنامەوانان و شاندە نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ پشكنین و لێكۆڵینەوە و گەیشتن بەو شوێنانەی ئەو چەكانەی تێدا بەكارهاتوون.

 

ئێمە وەك رۆشنبیران؛ نووسەر، چالاكوان، رۆژنامەوان، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، زانستپەروەران و ژینگەپاریزان لەم بەیاننامەیەدا بەتوندی ئەو هێرش و پەلاماردانانەی رژێمی توركیا، ئەو تیڕۆری دەوڵەتی و بەكارهێنانی چەكی قەدەخەكراو و بۆمبە كیمیاوییەكان شەرمەزار و مەحكوم دەكەین. لەهەمانكاتدا؛ داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی دژ بە چەكە قەدەخەكراوەكان، پەرلەمان و كۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی دونیا، هەروەها ئازادیخوازانی دونیا دەكەین كەوا لەبەرامبەر بە كۆمەڵكوژكردنی گەلەكەمان و وێرانكردنی ژینگەی كوردستان و تیڕۆری دەوڵەتی توركیا دژ بە ئازادیخوازن چیتر بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبێنن و فشار بۆسەر رژێمی توركیا بێنن تا كۆتایی بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتی بهێنێت.

 

هەروەها روو لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و ئێراقیش دەكەین و دەڵێین؛ ئەم تاوانانە لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان و ئێراقدا بە بەرچاوی ئێوەوە ئەنجام دەدرێن، كەچی ئێوە هیچ هەڵوێستێكتان نییە و بێدەنگن، ئەمە لەكاتێكدا بەم تاوان و تیڕۆرانەی رژێمی توركیا؛ هەم سەروەری هەرێم و ئێراق پێشێل كراوە و دەكرێت و زیانی زۆر بە ژینگەی هەرێم و ئێراق گەیاندووە، هەمیش ئەو تاوانانە بەشێكن لە پڕۆژە و ستراتیژییەتی عوسمانییەتی نوێی حكومەتی ئاكەپە-مەهەپە بۆ داگیركردنی هەرێمی كوردستان و ئێراق. بۆیە بێدەنگبوون و بێهەڵوێستیتان هەم شەڕعیەتی ئێوە كەوتۆتە ژێر پرسیارەوە و هەمیش بەجۆرێك ئەم بێدەنگی و بێهەڵوێستیەتان بەشداریكردنە لەو تاوانانەی رژێمی توركیا، كە ئەگەر رێگیریی لێنەكرێت ئەم تاوان و تیڕۆرانە سەرجەم هەرێم و ئێراق دەگرێتەوە. بۆیە داواتان لێدەكەین چیتر بێهەڵوێست و بێدەنگ مەبن لەبەرامبەر بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتییەی رژێمی توركیا.

 

هەر لێرەوە؛ داوا لە سەرجەم رۆشنبیرانی گەلەكەمان دەكەین بەشدار بن لەم كەمپینە و هەڵوێستی ئازادیخوازانە و نیشتمانپەروەرانەتان بخەنەڕوو. داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان و رێكخراوە مەدەنییەكان و گەلەكەشمان دەكەین كە دژ بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆرەی دەوڵەتی توركیا كە لە باشووری كوردستان ئەنجامی دەدات، بە چالاكی جۆراوجۆری جەماوەری هەڵوێستی نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازیی خۆتان دەرببڕن. بێگومان هەر بێدەنگییەك لەبەرامبەر بەو تاوانانە بەرلەهەموو شتێك زەمینەی بەردەوامكردنی ئەو تاوانانە زیاتر و زیاتر دەكات.

 

ناوی بەشداربووان؛

 

1.  شێرزاد حەسەن – نووسەر – سلێمانی – كوردستان

 

2.  نەجیبە مەحمود – راگەیاندكار- سوێد

 

3.  كەژاڵ نوری –  نووسەر و چالاكوان – هۆڵەندا

 

4.  پەیمان عیزەدێن – پارێزەر – سلێمانی – كوردستان

 

5.  سیڤان سەعید مامۆستا – زانكۆی شانشی لە چین – چین

 

6.  ڕووناك شوانی – نووسەر و وەرگێڕ – سوێد

 

7.  دوكتۆر سالار باسیرە – ئەكادیمی و نووسەر – ئەڵمانیا

 

8.  رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی – نووسەر- سوێد

 

9.  هیوا ناسیح – رۆژنامەوان و چالاكوانی سیاسی- سویسرا

 

10.      كرمانج گوندی – پڕۆفیسۆر لە زانستگەی ستانی تێنێسی – ئەمریكا

 

11.      كەژاڵ حەمەڕەشید – نووسەر و چالاكوانی سیاسی – كەنەدا

 

12.      د.فەرهاد فەرەج – پزیشك – سلێمانی – كوردستان

 

13.      كەژال عەلی – شاعیر و نووسەر و چالاكوان – سویسڕا

 

14.      پێشەوا كاكەیی – شاعیر – قەڵادزێ – كوردستان

 

15.      ژینۆ رەشید – چالاكوانی ژنان – سلێمانی – كوردستان

 

16.      عادل عەزیز – رۆژنامەوان و هونەرمەند و بێژەر – سلێمانی – كوردستان

 

17.      ترێ مەحموود – شاعیر و ڕاگەیاندنكار – سلێمانی – كوردستان

 

18.      گۆران ھەڵەبجەیی – نووسەر – دانیمارك

 

19.      د. شێركۆ حەمە ئەمین – مامۆستای زانكۆ – سلێمانی – كوردستان

 

20.      تارا حسێن محەمەد – چالاكی سیاسی – ژنان – سلێمانی – كوردستان

 

21.      كەمال ڕەئوف – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

22.      گەردە مامە حەمە – چالاكوانی مەدەنی – سلێمانی – كوردستان

 

23.      سەلام عەبدوڵڵا – نووسەر – خانەقین – كوردستان

 

24.      د. چۆمان هەردی – نووسەر و مامۆستای زانكۆ- سلێمانی – كوردستان

 

25.      فەتاح زاخۆیی  – سیاسەتوان – كەنەدا

 

26.      شەهلا حەفید – جێگری هاوسەرۆكانی كەنەكه – سوێد

 

27.      ئەمەل سەعید كوردە – هونەرمەند – بریتانیا

 

28.      بێریڤان بەرگارەیی – چالاكوانی مەدەنی – سلێمانی – كوردستان

 

29.      تارا عومەر – چالاكوان – سوێد

 

30.      ئارام جەمال – چالاكوانی مەدەنی – سلێمانی – كوردستان

 

31.      زەینەب یوسفی – چیرۆكنووس و شاعیر – سنە – كوردستان

 

32.      ڕێبین هەردی – نووسەر – سلێمانی – كوردستان

 

33.      بێریڤان شاهۆ – رۆژنامەوان – كوردستان

 

34.      یووسف مەنتك – نووسەرو رۆژنامەوان – ئەڵمانیا

 

35.      ڕازاو سەعید – چالاكوانی ژنان – سیدنی – ئوسترالیا

 

36.      دكتۆر شێركۆ كرمانج – ئەكادیمی و توێژەر – كوردستان

 

37.      پەروین عەبدوڵڵا رەزا  – مامۆستا – سلێمانی – كوردستان

 

38.      زانكۆ سەردار- رۆژنامەوان- سلێمانی – كوردستان

 

39.      پەروا عەلی – پەرلەمانتاری خولی پێشوو – سلێمانی – كوردستان

 

40.      جیهاد محەمەد – نووسەر و وەرگێڕ – سلێمانی – كوردستان

 

41.      سوورێن ئیبراهیم – مامۆستا – سلێمانی – كوردستان

 

42.      پەروین حەسەن –  شاعیر و زیندانی سیاسی- سلێمانی – كوردستان

 

43.      عەلی ئەحمەد – میدیاكار – سلێمانی – كوردستان

 

44.      تاڤگە سابیر – نووسەر – سوێد

 

45.      هەژار كاكەیی – پارێزەر – كەركوك – كوردستان

 

46.      ڕۆزا حە‌مە‌ ساڵح- وە‌رگێر – هۆڵەندا

 

47.      سەلمان عوسمان – میدیاكار – گەرمیان – كوردستان

 

48.      ژیان محەمەد – پارێزەر – هۆڵەندا

 

49.      فازڵ مەحموود – وەرگێڕ و مامۆستای زانكۆ – كوردستان

 

50.      زەینەب ئەركەوازی – رۆژنامەوان – خانەقین – كوردستان

 

51.      جەمال ئیبراهیم – نووسەر – سلێمانی – كوردستان

 

52.      شادی سەمەد ـ مامۆستا و چالاكوانی ژن ـ رانیە – كوردستان

 

53.      بیار رەشید – ژەنیار – كوردستان

 

54.      نەسرین شاكەلی – شێوەكار و مامۆستا – سوێد

 

55.      نەجات نەجمەددین – مامۆستا – سلێمانی – كوردستان

 

56.      ڕێژوان تەها – هونەرمەند – سلێمانی – كوردستان

 

57.      ئەیھان سەعید – رۆژنامەوان – دھۆك – كوردستان

 

58.      جەمال فەرەج – كاسب و چالاكوان – كەنەدا

 

59.      حەسەن حەمە ئەمین مارف – فەرمانبەر – سلێمانی – كوردستان

 

60.      فاروق عەبدوڵڵا – ئەندازیار – سلێمانی – كوردستان

 

61.      لێزان بەكر – چالاكوانی سیاسی ـ كۆیە – كوردستان

 

62.      سامان محەمەد ئیبراهیم – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

63.      تاهیر حاجی حەسەن – كرێكار – هۆڵەندا

 

64.      ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال نەبەز – سلێمانی – كوردستان

 

65.      هۆشیار عەلی محەمەد – هاوڵاتی – سلێمانی – كوردستان

 

66.      ناسر مراغەیی – چالاكوان – خۆرهەڵات – كوردستان

 

67.      ڕەوەند جەلال – خوێندكار – سلێمانی – كوردستان

 

68.      عومەر سەرگەتی – ڕوناكبیر – سلێمانی – كوردستان

 

69.      كەمال ئەبوبەكر فەرەج – مامۆستای پەیمانگا – سلێمانی – كوردستان

 

70.      د. وریا ڕەواندزی – مامۆستای زانكۆ– ئەوروپا

 

71.      ئاسۆ جەبار – نووسەر و رۆژنامەوان – ئەمریكا

 

72.      هاوڕێ كاسترۆ – چالاكوان – سلێمانی – كوردستان

 

73.      ساڵح بێچار – شاعیر – سلێمانی – كوردستان

 

74.      شەھید شێخ – نووسەر – فەڕەنسا

 

75.      جەمال فەرەج – كاسب – كەنەدا

 

76.      ئارام حەمەساڵح _ چاودیری سیاسی _ ئەمریكا

 

77.      د. عبدالباقی مایی- نوژدارێ ساخلەمیا دەرونا زاروك و گەنجان – سوێد

 

78.      كاوە بێسارانی – چاودێری سیاسی – بریتانیا

 

79.      برزان عوبێد بابە شێخ – كارمەند – سلێمانی – كوردستان

 

80.      بەختیار شێخ عوسمان – چالاكوان – سلێمانی – كوردستان

 

81.      ڕەفعەت مورادی – ڕوناكبیر – سلێمانی – كوردستان

 

82.      تەها ئەمین هەڵەدنی – كرێكار – مالمۆ سوێد

 

83.      ئیبراھیم محەمەد فەرەج  – چالاكی سیاسی – سلێمانی – كوردستان

 

84.      رەزا مەنوچەهری (رەزا عوسمان قادر) – رۆژنامەوان – كوردستان

 

85.      ئاسۆی ژیاندۆست – چالاكوان – لەندەن – بریتانیا

 

86.      گالیب ڕەسوڵ – مامۆستا و هونەرمەند- هۆڵەندا

 

87.      ئامانج محەمەدئەمین عەبدوڵڵا-فەرمانبەر لەزانكۆی ڕاپەڕین–راپەڕین- كوردستان

 

88.      ئاران نادر مەحمود – دەرچووی بەشی فەلسەفە- چوارقوڕنە – كوردستان

 

89.      هیوا رەزا – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

90.      ئاسۆ بیارەیی – سۆشیال سایكۆلۆژ و چالاك لەبواری جینوساید – سوێد

 

91.      حەلیم یوسف – نووسەر – ئەڵمانیا

 

92.      سەباح ئیسماعیل – نووسەر و وەرگێڕ – كەركوك – كوردستان

 

93.      ئەمین كەڤاڵ – رۆژنامەڤان – وان – كوردستان

 

94.      سالار سۆفی – وانەبێژی زانكۆ – فینلەند

 

95.      ئەنوەر ئەڵمان – نووسەر و وەرگێڕ – ئەڵمانیا

 

96.      كاروان سەعید – مامۆستا و چالاكی سیاسی – سوێد

 

97.      نیان حەسەن – مامۆستا – سوێد

 

98.      ئیدریس موستەفا – شڕۆڤەكاری سیاسی – كەنەدا

 

99.      هێمن مەولوود – نووسەر و رۆژنامەوان – كەركوك – كوردستان

 

100. گارا شوانی – سینەماكار – سوێد

 

101. چالاك محەمەد – چالاكی سیاسی – سوێد

 

102. ئارام ئوسمان كۆیی – چالاكوانی سیاسی و كارمەندی پێشووی یو ئێن – سوێد

 

103. سەعید سەنەندەجی – چالاكوانی مافی مڕۆڤ، ئەندامی كەنەكە – نۆروێژ

 

104. رزگار شێخانی – نووسەر و وەرگێڕ – سوێد

 

105. ڕێكار ئەحمەد – سكرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی كوردستان، نووسەر و رۆژنامەوان – هەولێر – كوردستان

 

106. سەڵاح عەباس – نووسەر – سوێد

 

107. دڵشاد مایی – – دهۆك – كوردستان

 

108. سیاوەش گۆدەرزی – نووسەر – سوێد

 

109. سەروەر قەرەداغی- پارێزەری ژینگە- سلێمانی – كوردستان

 

110. نێچیر لەتیف – ڕاگەیاندكار – سلێمانی – كوردستان

 

111. داستان مەعروف رەسوڵ – ئەندازیار – بریتانیا

 

112. ئەمین چیڕە – پلاتفۆڕمی زاگرۆس – سوێد

 

113. نیشتمان عوسمان – چالاكوان – بریتانیا

 

114. هیوا مەحمود عوسمان – رۆژنامەوان – هەولێر – كوردستان

 

115. بەیار عومەر عەبدوڵڵا – ئەكادیمی و چالاكوانی مەدەنی – سلێمانی – كوردستان

 

116. دوكتۆر هونەر جەعفەر – پزیشك – سلێمانی – كوردستان

 

117. نەجمەدین فەقێ – ڕوناكبیر – سلێمانی – كوردستان

 

118. ئالان جەلال بەگ دەرگەڵەیی – وەرگێڕ – سوێد

 

119. بەیان ناسیح – كۆمەلناس و چالاكوانی ژنان – سوێد

 

120. ئاسۆ گەرمیانی – مامۆستا – سوێد

 

121. دوكتۆر رێبوار حەسەن – پەرلەمەنتاری پێشووی پارتی سەوزی سوێد – سوێد

 

122. ئاری كاكەیی – مامۆستا و هونەرمەند – سوێد

 

123. حەمەڕشید ڕەواندزی – تێكۆشەری دێرین – سلێمانی – كوردستان

 

124. حەكیم رەزا عەزیز  – خانەنشینی پێشمەرگە – سلێمانی – كوردستان

 

125. زەردەشت جەبار محەمەد – چالاكوانی مەدەنی – دەربەندیخان – كوردستان

 

126. جەلال هۆرێنی – رۆژنامەوان – كەنەدا

 

127. هەورامان عەلی – نووسەر و چالاكی سیاسیی – فنلندا

 

128. سەحەر حەسەن محەمەد – رەنجدەری خانەوادە – گەرمیان – كوردستان

 

129. ئاسۆی مەلا – رۆژنامەوان – ویلایەتی واشینتۆن- ئەمەریكا

 

130. كەژال عەبدولقادر حەمەشەریف – چاكوانی ژنان- سلێمانی – كوردستان

 

131. نەژاد نەجم – شانۆكار –  كەركوك – كوردستان

 

132. شنە فایەق – رۆژنامەوان– ئەوروپا

 

133. بڕوا ئەسعەد – سینەماكار – سلێمانی – كوردستان

 

134. بەشدار حەسەن – پارێزەر – هەولێر – كوردستان

 

135. هەردێ سەمیر – سینەماكار – سلێمانی – كوردستان

 

136. ناز عەلی عەوڵا – نیگاركێش – كۆیە – كوردستان

 

137. فەرەیدوون كونجڕینی – رۆژنامەوان و چالاكوانی مەدەنی – ئەڵمانیا – كۆڵن

 

138. حەیدەر حەمە كەریم – سیاسی و پێشمەرگەی دێرین – نەمسا

 

139. ئیبراهیم هەواس – مامۆستا – كەلار – كوردستان

 

140. عادل عەزیز محەمەد خەنان – ئەفسەری پۆلیس – دەربەندیخان – كوردستان

 

141. دڵخواز محەمەد – فەرمانبەر – دەربەندیخان – كوردستان

 

142. محەمەد ئەحمەد عەلی – مامۆستا – سلێمانی – كوردستان

 

143. هونەر تۆفیق – نووسەر – سلێمانی – كوردستان

 

144. گەشە دارا حەفید – مافناس و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان – سلێمانی – كوردستان

 

145. ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری خولی پێشوو – سلێمانی – كوردستان

 

146. ئاسۆس ئەحمەد هەردی – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

147. لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر – چەمچەماڵ – كوردستان

 

148. لوقمان حەسەن – هونەرمەند – سلێمانی – كوردستان

 

149. د. نیكۆلا ئەشرەف شاڵی – مامۆستای زانكۆ – سلێمانی – كوردستان

 

150. دیاری مەحموود تۆفیق – چالاكی سیاسی – سلێمانی – كوردستان

 

151. كوێستان فتوحی – چالاكی سیاسی – ئەڵمانیا

 

152. ژاڵە محەمەد – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

153. مڵكۆ ئەحمەد – مامۆستای زانكۆی گەرمیان – كەلار – كوردستان

 

154. ئەمەل جەلال – هەڵسوڕاوی سیاسی و چالاكی مەدەنی – سلێمانی – كوردستان

 

155. ئاودێر لوقمان محەمەد -دەرچووی زانكۆ، شوێنەوار- سەیدسادق – كوردستان

 

156. پێشڕەو عەلی ئەحمەد – كاسب – سەیدسادق – كوردستان

 

157. چۆمان لوقمان محەمەد- كاسب – سەیدسادق – كوردستان

 

158. وەرزێر لوقمان محەمەد – كاسب – سەیدسادق – كوردستان

 

159. تارا ئەنور  – مامۆستا – ئەڵمانیا

 

160. سازان كەمال دەباغ – مامۆستا – ئەڵمانیا

 

161. دڵدار جەمال ئەحمەد – شاعیر -كەركوك – كوردستان

 

162. عبدول جەمیل نوری -كاسب -سلێمانی – كوردستان

 

163. نەژاد نەجیب – مامۆستا – ئەڵمانیا

 

164. ڕووخۆش ئەحمەد عبداڵڵە – دەرچوی پەیمانگا – رانیە – كوردستان

 

165. گەشە تەها رەحیم – دەرچووی پەیمانگا – كەركوك – كوردستان

 

166. گەرمیان ئیبراهیم محەمەد – پۆلیسی دارستان – ڕزگاری گەرمیان – كوردستان

 

167. سوران گەردی – كارمەندی هێزەكانی ناوخۆی بەغداد – هەولێر – كوردستان

 

168. نەریمان سابیر محەمەد – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

169. ئازاد موكری – كرێكار – ئەمەریكا

 

170. هانا ئەسعەد قادر – فەرمانبەر – دەربەندیخان – كوردستان

 

171. شەهاب كەریم – نووسەر و سیاسیی – ئەڵمانیا

 

172. چرۆ عوسمان هەورامی – پێداگۆگ – سوێد

 

173. هیوا موسا – خوێندكاری ماستەر – ئیسپانیا

 

174. پشكۆ رەحیم – شاعیر – لەندەن – بریتانیا

 

175. خالید شەیدا – شاعیر و نووسەر – هانۆڤەر- ئەڵمانیا

 

176. لوقمان حەوێز – ئەندازیار – تەكساس- ئەمەریكا

 

177. یاسین قادر بەرزنجی –  هونەرمەند و نووسەر – سلێمانی – كوردستان

 

178. هاوڕێ عەلی رەشید – خوێندكار – ئەڵمانیا

 

179. بێكەس بەرواری – نووسەر و چالاكی سیاسی – نۆروێژ

 

180. ڕازاو سەعید – چالاكوانی ژنان – سیدنی – ئوسترالیا

 

181. نادیە كەریم – ئەندازیاری كیمیا- شاعیر – كۆیە – كوردستان

 

182. عومەر پیرك – هونەرمەندی شانۆكار – ئەڵمانیا

 

183. رازاو مەحمود گوڵێ – مافناس و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان – سلێمانی – كوردستان

 

184. هانا شوان – چالاكوانی مافەكانی ژنان – سلێمانی – كوردستان

 

185. تەها عەبدولقادر – كرێكار – كوردستان

 

186. كەمال رەئوف – رۆژنامەوان و بەڕێوەبەری سایتی شارپرێس – سلێمانی – كوردستان

 

187. میدیا رەوف بێگەرد – هونەرمەندی شانۆكار – دانیمارك

 

188. سەلام عەبدوڵڵا – نووسەر – خانەقین – كوردستان

 

189. حەیدەر عەلی ئەحمەد – فەرمانبەر و چالاكوان – گەرمیان – كوردستان

 

190. جەلال چوارتایی- ئەندازیاری جیۆلۆجی و ئەندامی كەنەكە – هۆڵەندا

 

191. چیمەن مەحمود بۆمبا – مامۆستای ماتماتیك و فیزیا – ستۆكھۆڵم – سوێد

 

192. سۆران هانید عەبدوڵڵا – مامۆستا – كۆیە – كوردستان

 

193. باڵا هاوار جەلال – مامۆستا – رانیە – كوردستان

 

194. ئاراز خدر ئیبراهیم – رێنمایكاری پەروەردەیی – دەربەندیخان – كوردستان

 

195. ناسك خورشید – فەرمانبەر – سلێمانی – كوردستان

 

196. یاسین حسێن حەسەن – شێوەكار – ئەڵمانیا

 

197. باهیر مەحمود كەریم – خانەنشین – كەركوك – كوردستان

 

198. زمناكۆ هیدایەت زەنگەنە – هونەرمەند لەبواری سینەما – كەركوك – كوردستان

 

199. ستیڤان شەمزینی – نووسەر – سوێد

 

200. ناسیح ئەدیب‌ – شاعیر و نووسەر  ـ  سلێمانی – كوردستان

 

201. فازڵ لەتیف محەمەد – توێژەر -زانكۆی هەڵەبجە – شارەزوور – كوردستان

 

202. دكتۆر نیگار حەسیب قەرەداخی – هونەرمەند – ڤیەننا

 

203. سەلما عومەر عوسمان ( كوردەی شەهید هاشمی جیهاز) – ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێراق – ئەڵمانیا

 

204. سەربەست نەریمان – رۆژنامەوان و چالاكوانی سیاسی – چەمچەماڵ – كوردستان

 

205. حوسێن سەباح– فەرمانبەر –کەرکوک – كوردستان

 

206. عومەر حەسەن – خانەنشینی پێشمەرگە – سۆران، هەولێر – كوردستان

 

207. ڕێكەوت ئیسماعیل ئیبراهیم – نووسەر – سلێمانی – كوردستان

 

208. ئالان شكور حەمەی ھەیەر- چالاكوانی ژینگە- كفری – كوردستان

 

209. كوێستان ئیسماعیل – مامۆستا – سلێمانی – كوردستان

 

210. لوقمان حەوێز – ئەندازیار – تكساس – ئەمەریكا

 

211. خۆشناو شێر – مامۆستا – سوێد

 

212. شوان حەسەن – نووسەر – سوێد

 

213. فائیق محەمەد ئەحمەد پزیشك –  سلێمانی – كوردستان

 

214. عەلی كەریمی –  نووسەر – سلێمانی – كوردستان

 

215. رێكان حەوێز – هونەرمەند – ستۆكهۆڵم – سوێد

 

216. سارا قادر محەمەد –  مامۆستای زانكۆی سلێمانی  و رۆژنامەوان –  سلێمانی – كوردستان

 

217. ئەكرەم هەواس – شاعیر – سلێمانی – كوردستان

 

218. عەبدولكەریم یوسف محەمەد – مامۆستا -دەربەندیخان – كوردستان

 

219. ڕەحیم فتووحی ـ نووسەر ـ پیرانشار – كوردستان

 

220. كاڕووش عوسمانیان ــ نووسەر و وەرگێڕ ـ شنۆ – كوردستان

 

221. جەلال رەسوولپور ـ چالاكوان ـ شنۆ – كوردستان

 

222. موسلیم ئەحمەدی ــ وەرگێڕ ــ تاران – ئێران

 

223. یوسف حاجی خۆش ــ چالاكوان ـ شنۆ – كوردستان

 

224. خالید ئەویندار ـ نووسەر – پیرانشار – كوردستان

 

225. حوسێن محەمەد – خانەنشین – كوردستان

 

226. ئەنوەر كەركوكی – سیاسەتوان – سوێد

 

227. ئەڤین ئەحمەد – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

228. سامان محەمەد ئیبراهیم – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

229. ھێمن مامەند- رۆژنامەوان و چالاكوان – سلێمانی – كوردستان

 

230. لێزان بەكر – چالاكی سیاسی- كۆیە – كوردستان

 

231. حەسەن حەمە ئەمین مارف – فەرمانبەر – سلێمانی – كوردستان

 

232. فاروق عەبدوڵڵا – ئەندازیار – سلێمانی – كوردستان

 

233. گەردە مامە حەمە – چالاكوانی مەدەنی – سلێمانی – كوردستان

 

234. بێریڤان بەرگارەیی – چالاكوانی  مەدەنی – سلێمانی – كوردستان

 

235. پشكۆ ڕەحیم – تەنزنوس- لەندەن – بریتانیا

 

236. بەیان ئیبراهیم – سەرۆكی ڕێكخراوی ئانیا – سلێمانی – كوردستان

 

237. ترێ مەحموود – شاعیر و ڕاگەیاندنكار – سلێمانی – كوردستان

 

238. محەمەد بەكر كەریم – مامۆستا – سلێمانی – كوردستان

 

239. سەهاد عەبدوڵڵا – مامۆستا – سوێد

 

240. مژدە عەلی حسین – مامۆستا – قەرەگۆل – كوردستان

 

241. لوقمان حەسەن – هونەرمەند و چاودێری سیاسی – سلێمانی – كوردستان

 

242. چرۆ حسێن شوانی – پارێزەر – سلێمانی – كوردستان

 

243. پشتیوان مەحموود فتاح – چالاكوانی سیاسی- سلێمانی – كوردستان

 

244. ئازاد سەعید – چالاكوان – سلێمانی – كوردستان

 

245. كەژاڵ عەبدولقادر – چالاكوان – سلێمانی – كوردستان

 

246. عەدنان ساڵەیی – نووسەر و توێژەر – چەمچەماڵ – كوردستان

 

247. محەمەد رەسوڵ محەمەد – ڕاوێژكاری خێزانی – سلێمانی – كوردستان

 

248. سنور كەریم محەمەد –  مامۆستا – سلێمانی – كوردستان

 

249. كوێستان ئیسماعیل – مامۆستا- سلێمانی – كوردستان

 

250. دانا مەنمی – نووسەر و رۆژنامەوان – بریتانیا

 

251. حەسەن جودی – نووسەر و رۆژنامەوان – كوردستان

 

252. ئیسماعیل سیان – چالاكوان – لندن – بریتانیا

 

253. میهربان عەلی – كارمەندی تەندروستی – سلێمانی – كوردستان

 

254. شڤان ئازاد – چالاكوان – لندن – بریتانیا

 

255. ئاسۆ جەوهەر – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

256. شۆڕش ئەمین – چالاكی مەدەنی – سلێمانی – كوردستان

 

257. پەیمان عزەددین – پارێزەر – سلێمانی – كوردستان

 

258. ئاراس بلباس – چالاكوانی مەدەنی – بریتانیا

 

259. ئاسۆ ژیاندۆست – چالاكوان – بریتانیا

 

260. رەگەز كەمال – چالاكوانی مافی مرۆڤ – بەلژیكا

 

261. لاوك كونجرینی – رۆژنامەوان – سویسڕا

 

262. گۆنا رشید – جیۆلۆجیست و چالاكوانی مەدەنی – بریتانیا

 

263. هیوا ئەحمەد – چالاكوانی مەدەنی – بریتانیا

 

264. كاوە دەربەندی – چالاكوانی مەدەنی – بریتانیا

 

265. هاوڕێ كوردی – چالاكوان – هەولێر – كوردستان

 

266. كارۆ ئاڵانی – چالاكوانی مەدەنی – لەندەن

 

267. رەنجدەر گڕاوی – چالاكوان و رۆژنامەوان – بەلژیكا

 

268. ئازاد سەعید – چالاكوان – سلێمانی – كوردستان

 

269. سنوور رەحمان – راگەیاندكار – سلێمانی – كوردستان

 

270. ئەنوەر حوسین (بازگر) – نووسەر و رۆژنامەوان ـ سلێمانی – كوردستان

 

271. بابان ئەنوەر نووسەر و وەرگێڕ ـ سلێمانی – كوردستان

 

272. لەتیف كەریم بەداری – مامۆستای خانەنشین – كوردستان

 

273. بەمۆ عەبدولڕەحمان حەسەن – ئاسنگەر – دەربەندیخان – كوردستان

 

274. دكتور كاوە ئیبراهیم – پزیشك – كەنەدا

 

275. شێروان عوسمان – شاعیر – كەنەدا

 

276. هێمن رەئوف – چاودێری سیاسی – كەنەدا

 

277. روخوش ئەحمەد عەبدولڕەحمان – مافپەروەر – سلێمانی – كوردستان

 

278. رەنگین عەبدوڵڵا – پارێزەر و نووسەر – ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی ( ی.ن.ك) و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێراق – سلێمانی – كوردستان

 

279. فرمان عەزیز عەبدولكەریم – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

280. هاوڕێ كاوە – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

281. عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا “ھاورێ كاسترۆ” – چالاكوانی مەدەنی ـ رانیە – كوردستان

 

282. حازم علی كوتك ـ نووسەر و پێشمەرگەی دێرین ـ رانیە – كوردستان

 

283. خالید مستەفا  “سەیدخالید ـ چالاكوانی مەدەنی ـ رانیە – كوردستان

 

284. شوان حەمەد حەسەن ـ مامۆستا چالاكی سیاسی ـ رانیە – كوردستان

 

285. ئیبراھیم فیزوڵڵا رەشید ـ مامۆستا ـ چالاكی مەدەنی ـ رانیە – كوردستان

 

286. ئاسۆس عوسمان ـ چالاكی مەدەنی ـ رانیە – كوردستان

 

287. تارا ئاسۆ ـ چالاكوانی ژن ـ رانیە – كوردستان

 

288. مامۆستا ئەحمەد دروێش ـ شارەزای  ئابووری ـ رانیە – كوردستان

 

289. بەكر عەلی عەبدوڵڵا “بەكر ئاڵەیی” شاعیرـ رانیە – كوردستان

 

290. عومەر حسێن ـ چیرۆكنووس ـ رانیە – كوردستان

 

291. كۆسرەت خدر ئەبوبەكر ـ م زانكۆ ـ رانیە – كوردستان

 

292. ئارام قادر ـ م زانكۆ ـ رانیە – كوردستان

 

293. خالید قادر ـ رێكخراوی مەدەنی ـ رانیە – كوردستان

 

294. ئاسۆ كۆساری ـ مامۆستا ـ رانیە – كوردستان

 

295. ھونەر عومەر كۆڕی ـ رۆژنامەوان ـ شارەدێی كۆڕێ – كوردستان

 

296. سەردار قادر شێخە ـ رۆژنامەوان ـ چوارقورنە – كوردستان

 

297. مامۆستا محەمەد فەرەج – محەمەد بابان ـ نووسەر ـ رانیە – كوردستان

 

298. عەزیز حاجی نواوەیی ـ چالاكوانی مەدەنی ـ رانیە – كوردستان

 

299. داستان عەلی عەبدوڵلا ـ مامۆستا ـ رانیە – كوردستان

 

300. ئەبوبەكر خدر شوان – پ م دێرین ـ چوارقوڕنە – كوردستان

 

301. عەلی ئەحمد كوێستانی ـ پ م ـ رانیە – كوردستان

 

302. سارا كەریم ـ چالاكوانی ژن ـ رانیە – كوردستان

 

303. ئاشتی محەمەد نوری ـ چالاكوانی ژن ـ پشدەر – كوردستان

 

304. ئاواز ئیسماعیل ـ چالاكوانی ژن ـ پشدەر – كوردستان

 

305. نەرمین مستەفا ـ چالاكوانی ژن ـ پشدەر – كوردستان

 

306. بیتوێن سەعید ـ ژینگەپارێز و نووسەر ـ رانیە – كوردستان

 

307. سدیق عەلی – شاعیر ـ رانیە – كوردستان

 

308. ھەژار مستەفا ـ پ م ـ رانیە – كوردستان

 

309. ستار رەسوڵ ـ چالاكی مەدەنی ـ رانیە – كوردستان

 

310. رەسوڵ ئیسماعیل ـ مامۆستا ـ چوارقوڕنە – كوردستان

 

311. شێركۆ محەمەد ـ ژینگەپارێز ـ رانیە – كوردستان

 

312. سوپا ھەمزە محمد ـ چالاكوانی مەدەنی ـ رانیە – كوردستان

 

313. بڕیار عوزێر ـ مامۆستا ـ رانیە – كوردستان

 

314. ئازاد نەجم مەجید ـ مامۆستا ـ رانیە – كوردستان

 

315. نەوزاد خالید ساڵح ـ مامۆستای زانكۆـ رانیە – كوردستان

 

316. عارف حەمەدئەمین اللە وێردی ـ پ م دێرین – راپەڕین – كوردستان

 

317. سلێمان رەسوڵ فەقێ ـ چالاكوان ـ راپەرین – كوردستان

 

318. سێوە خدر حەسەن ـ چالاكوانی ژن ـ راپەرین – كوردستان

 

319. ئیدریس عەبدوڵلا ـ چالاكوانی بواری ژینگە و مامۆستا ـ پشدەر – كوردستان

 

320. ئارام حسێن ـ چالاكوانی ژینگەپارێز ـ راپەرین – كوردستان

 

321. ئەسمەر رەسوڵ ـ چالاكوانی ژن ـ راپەرین – كوردستان

 

322. نەورۆز فــــــازل محەمەد ئەمین – چالاكوانی سیاسی – سلێمانی – كوردستان

 

323. مەریوان مەحموود رۆستەم – رۆژنامەوان – لەندەن – بریتانیا

 

324. پەری ڕەحیم ساڵح – شــــــــاعیر-  سلێمانی – كوردستان

 

325. ئاسۆ حەمه ساڵح – چالاكوان – سلێمانی – كوردستان

 

326. هیوا  ئەحمەد – چالاكوانی سیاسی- لەندەن – بریتانیا

 

327. عەلی مەحموود محەمەد – چالاكوان – هەولێر – كوردستان

 

328. یاسین خێڵانی – نووسەر و وەرگێر – سویسڕا

 

329. ئەحمەد حەمەئەمین – فەرمانبەر – دەربەندیخان – كوردستان

 

330. د. رزگار عەبدولكەریم –  مامۆستای زانكۆ – سلێمانی – كوردستان

 

331. حەسەن محەمەد ساڵح – شانۆكار – دەربەندیخان – كوردستان

 

332. جەمال حەمید كەریم – مامۆستا و شاعیر – دەربەندیخان – كوردستان

 

333. حسێن لەتیف – شاعیر و نووسەر – دەربەندیخان – كوردستان

 

334. سۆما هەمزە تەها – ئەندازیار – رەواندوز – كوردستان

 

335. ئاكۆ قادر حەمە – كۆمەڵناس – دەربەندیخان – كوردستان

 

336. یاسین عەلی – پزیشك – ئەمریكا

 

337. بارزان شامار – چالاكوان – ستۆكهۆڵم – سوێد

 

338. ڕەوەند ساڵح حەسەن – شاعیر – سلێمانی – كوردستان

 

339. ئالان جەلال بەگ دەرگەڵەیی – فەرمانبەری وەرگێڕان – سوێد

 

340. جەوهەر میراودەلی – نووسەر و كۆمەڵناس – نەمسا

 

341. دكتۆر جەلال جاف – پڕۆفیسۆر – نەمسا

 

342. دكتۆر جەمال محێددین  – مامۆستای زانكۆ و خانەنشین– نەمسا

 

343. دكتۆر سەلام ئاشووری – پزیشكی پسپۆڕی ددان – نەمسا

 

344. تارا قەرەداخی – ئەندازیار – نەمسا

 

345. دكتۆر هۆگر هێرۆیی – پزیشكی منداڵان – رانیە – كوردستان

 

346. ساڵح میراودەلی – چالاكوان – بریتانیا

 

347. جەمال خانەقینی – شاعیر و نووسەر – نەمسا

 

348. ناسیح ئەدیب – شاعیر و نووسەر – سلێمانی – كوردستان

 

349. سۆیلە خانەقینی – شاعیر -كەركوك – كوردستان

 

350. ناسك حەمەغەریب – شاعیر – نەمسا

 

351. كامەران شۆرەبی – پێشمەرگەی دێرین – نەمسا

 

352. هەڵاڵە باپیر – هونەرمەند – نەمسا

 

353. بابان سەقزی – نووسەر – دانیمارك

 

354. سەعید سەنەندەجی – چالاكوانی مافی مروڤ، ئەندامی كەنەكە – ئۆسلۆ

 

355. جەعفەر كەریمی – مامۆستای زمانی كوردی، خانەنشین – فینلاند

 

356. بەهمەن توتنچی – رۆژنامەوان و چالاكوانی سیاسی و مافەكانی مرۆڤو- واشنیگتن، سیاتل

 

ئەمریكا

 

357. محەمەد محەمەدی – چالاكوانی كرێكاریی – ترونتو، كەنەدا

 

358. بێریڤان دوستكی – سەرۆكی شانازی ناوەندی پەن قەڵەم – ئەڵمانیا

 

359. فەرهەنگ هەڵەبجەیی – رۆژنامەوان – ئەڵمانیا

 

360. ڕێزان ساڵح – شانۆكار و توێژەری كولتووری – بەلژیكا

 

361. كۆماس شەهبازی – رۆژنامەوان – سویسڕا

 

362. گەشە جاف – رۆژنامەوان – سوێد

 

363. تاهره خورەمی – چالاكوانی بواری ژنان و دەروونناس – هۆڵەندا

 

364. محەممەڕەزا ئەسكەندەری – سەردەبیری كوردانە – هۆڵەندا

 

365. ئومید بەشیری – پێشمەرگەی دێرین – تایلاند

 

366. قادر ئەلیاسی – هونەرمەند – نۆروێژ

 

367. ساڵح مەلا سەعید زەنگەنە – وەرگێڕ – مالمۆ – سوێد

 

368. نادر جەماعەتی – كاربەدیهێنەر – هاسن- ئەڵمانیا

 

369. كاوە لەتیف عەلی – پارێزەر – كەلار – كوردستان

 

370. كاوە رۆژهەڵات – رۆژنامەوان – ئەڵمانیا

 

371. حەسەن شافێعی – شاعیر – ئۆتاوا، كەنەدا

 

372. سیروان رەفعەت – شانۆكار – دەربەندیخان – كوردستان

 

373. ئەحمەد شێخ حەسەن شێخ ئەمین”ئەحمەد بەرزنجی” – مامۆستا – ستۆكهۆڵم، سوێد

 

374. نیهاد جامی – نووسەر و شانۆكار – پۆڵەندا

 

375. ئاراز عەبدولڕەحمان – هونەرمەند – دەربەندیخان – كوردستان

 

376. عەبدوڵڵا حجاب – سیاسەتوان – ئۆسلۆ – نۆروێژ

 

377. گۆران هەڵەبجەیی – رۆژنامەوان – دانیمارك

 

378. هادی سۆفی زادە – چالاكوانی سیاسی – ئیسپانیا

 

379. بێریڤان محەمەد- رۆژنامەوان و چالاكوان – ئەڵمانیا

 

380. سەڵاح خدر  – رۆژنامەوان – ئەڵمانیا

 

381. گۆنا عەبدوڵڵا – مامۆستا و چالاكوان – بریتانیا

 

382. جەمال حەمە حەسەن – ئەندامی كەجەدەكەی ئەوروپا – ئەڵمانیا

 

383. عومەر ئەمین- چالاكوانی سیاسی – نۆروێژ

 

384. كاروان خاڵان – ئەندازیار – بریتانیا

 

385. پەری تاهیر -رۆژنامەوان- بەلژیكا

 

386. ئامینە عەلی شەریف – چالاكوان – ئەڵمانیا

 

387. ئامەر سلێمان – نووسەر و رۆژنامەوان- كۆڵن – ئەڵمانیا

 

388. ڕووناك ئەحمەد-  چالاكوانی سیاسی – كۆڵن – ئەڵمانیا

 

389. ڕووناك مەجید عەزیز – ڕاوێژكار لەبواری سیاسی و كۆمەڵایەتی – ئەڵمانیا

 

390. نالیا ئیبراهیم  – چالاكوان – سوێد

 

391. شینە محەمەد – مامۆستا – نۆروێژ

 

392. دێرسم ئۆرەمار – رۆژنامەوان – هەولێر – كوردستان

 

393. سەلام محەمەد – چالاكوانی سیاسی – دانیمارك

 

394. یوسف حازم – پێشمەرگەی دێرین – ئیسپانیا

 

395. سەلاح سوبحی – چالاكوانی سیاسی – سوێد

 

396. دارا حسێن – رۆژنامەوان – دانیمارك

 

397. نازەنین عوسمان – مامۆستای زانكۆ – سلێمانی – كوردستان

 

398. عەبدوڵڵایی كەریم مەحموود – نووسەر و رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

399. مەحموود عەبدوڵڵا – مامۆستا – قەڵادزێ – كوردستان

 

400. كارزان عەلی عوسمان – رۆژنامەوان – بەلژیكا

 

401. دەشتی یوسف – چالاكوانی مەدەنی – مالمۆ – سوێد

 

402. ئارارات ئەحمەد ئەحمەد – شاعیر – سلێمانی – كوردستان

 

403. حەبیبە بابان – پارێزەر – رانیە – كوردستان

 

404. سەعدوڵڵا برایم خان – نووسەر – سۆران – كوردستان

 

405. ژیان محەمەد  – پارێزەر – هۆڵەندا

 

406. دڵسۆز ڕەسوڵ  – شێوەكار – سلێمانی – كوردستان

 

407. فەرمان محەمەد – رۆژنامەوان – ئیتاڵیا

 

408. سارا فەقێ خدر – نووسەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

409. نیاز حامد برایم – چاودێری سیاسی – كەنەدا

 

410. ڕۆزار ئەحمەد سعید – نووسەر و شاعیر – كەركوك – كوردستان

 

411. ھاوڕێ كاوە – رۆژنامەوان – سلێمانی – كوردستان

 

412. عیسا سێوەدین – نووسەر – ئەمەریكا -تێكساس

 

413. پشتیوان محەمەد عەلی – چالاكوانی سیاسی – سلێمانی – كوردستان

 

414. قانیع عەبدوڵڵا رەشید – فەرمانبەر – كۆیە – كوردستان

 

415. عەلی ئێلنجاخی – پێشمەرگەی دێرین – كۆیە – كوردستان

 

416. محەمەد ئوندەر – رۆژنامەوان – نەمسا – ڤییەنا

 

417. بەكر ئاڵەیی – نووسەر و شاعیر – رانیە – كوردستان

 

418. ئەسكەندەر حاجی حەسەن – مامۆستا – سلێمانی – كوردستان

 

419. ئازاد عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا مەرگەیی – ئەفسەری خانەنشین – رانیە – كوردستان

 

420. ژیلوان مام تۆفیق – پێشمەرگەی دێرین – سوێد – ئۆپسالا

 

421. كاوە ئەدیب  – راهێنەر و وەرزشكار – سلێمانی – كوردستان

 

422. دكتۆر ئالان ئالانی – دكتۆری گشتی – ئەڵمانیا -بۆن

 

423. شلێر عەزیز – توێژەر و كۆمەڵناس نۆروێژ – سارپسبۆرگ

 

424. سەحەر نوابیان – خوێندكار – سیدنی – ئوسترالیا

 

425. چیا مەحموودی – بویاخچی – سیدنی – ئوسترالیا

 

426. ‌خەرمان سابیر – خوێندكار – ئەدلایت – ئوسترالیا

 

427. رازاو سەعید – چالاكوانی ژنان – سیدنی – ئوسترالیا

 

428. جێری شنیپسQLD -نامەبەر– ئوسترالیا(Garry shnips QLD، Australia

 

Postman

 

429. ئاری موحسین تەها – ئەندازیاری تەلارسازی – سیدنی – ئوسترالیا

 

430. مامە داود – كرێكار – بریتانیا

 

431. خالید رەشیدپوور – چالاكوانی سیاسی – فرێدریكستاد – نۆروێژ

 

432. تیمور حەسەن غەفوور – مامۆستا – هەڵەبجەیی شەهید – كوردستان

 

433. ئەسعەد شاورێی – چالاكوان – بریتانیا

 

434. شاهۆ عارف – سینەماكار – سلێمانی – كوردستان

 

435. تایەر عەبدولواحید – شانۆكار – سلێمانی – كوردستان

 

436. كامەران جەمال – سینەماكار – سلێمانی – كوردستان

 

437. بانوو هەڵەبجەیی – سلێمانی – چالاكوانی بواری ژنان – سلێمانی – كوردستان

 

438. جانی دیلان – هونەرمەند و رۆژنامەوان – ئەمریكا

 

439. بژار تەها خەلیل – پارێزەر – سلێمانی – كوردستان

 

440. سامان عەزیز – مامۆستا – گەرمیان – كوردستان

 

441. عومەر عەبدولكەریم – نووسەر و رۆژنامەوان – گەرمیان – كوردستان

 

442. تەحسین عەبدولكەریم ئەحمەد – نووسەر – تایلاند

 

443. فریاد حسێن قادر – شێوەكار و مامۆستا – كەلار – كوردستان

 

444. حەمەسوار عەزیز – نووسەر و رەخنەگری شانۆ – هەولێر – كوردستان

 

445. سمكۆ سابیر – چالاكوانی بواری ئەنفال و جینۆساید – گەرمیان – كوردستان

 

446. هەژار مەرگەیی چالاكوان – بۆلزانۆ – ئیتاڵیا

 

447. ئەلەند ئەحمەد – خوێندكار – بۆلزانۆ – ئیتاڵیا

 

448. محمد خۆرانی – كرێكار – ئیتاڵیا

 

449. شەماڵ سدیق سالح – كرێكار – ئیتاڵیا

 

450. نەشمیل رەسول – رەنجدەری خانەوادە – ئیتاڵیا

 

451. Andreia  Maffei – هونەرمەند و سیاسی – ئیتاڵیا

 

452. Antonella Lombardini – چالاكوان – ئیتاڵیا

 

453. Gregori virco – فەرمانبەر – ئیتاڵیا

 

454. Georg Mayer – جووتیار – ئیتاڵیا

 

455. Mauro sancì  – دكتۆر – ئیتاڵیا

 

456. هێمن حەمەقادر شێخە – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

457. ئەحمەد قادر ئەحمەد عومەر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

458. ئەبوبەكر قادر حەمە سلێمان – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

459. ئەمیر محەمەد بابەكر مەحموود– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

460. شوانە عومەر هەمزە باهۆمەر– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

461. عەلی عەبدوڵڵا خدر پیرۆت– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

462. حسێن رەسو محەمەد ئالی– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

463. كارزان مام عیسا رەسوڵ– فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

464. محەمەد مەلا ئیسماعیل ئەحمەد– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

465. عەلی خدر ئیسماعیل ئەحمەد– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

466. تاهیر ئەحمەد محەمەد حسێن– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

467. ئیبراهیم حسێن ئیبراهیم خدر– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

468. عومەر محەمەد بابەكر مەحموود– فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

469. ساڵح حەمود هۆمەر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

470. محەمەد خدر حەمەد حەمەد ئەمین – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

471. هاوكار حسێن حەمەد موسا – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

472. شێرزاد فەرخە عەبدوڵڵا فەرخە – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

473. خەلیل عەبدوڵڵا قادر ئیسماعیل – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

474. زیرەك مەحموود مستەفا عوسمان – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

475. بایز فەرخە عەبدوڵڵا فەرخە – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

476. مەریوان عومەر عەبدوڵڵا مارف – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

477. عوسمان عەبدوڵڵا قادر ئیسماعیل – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

478. هەژار محەمەد حەسەن حسێن – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

479. عەلی مەحموود حەمەد موسا – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

480. محەمەد حسێن عەبدوڵڵا حسێن – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

481. محەمەد خدر حەمەد موسا – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

482. مەهدی خدر ئیبراهیم قازی – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

483. فەتاح حەمەدئەمین ئاڵڵا وێردی – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

484. جەنگی خالید سابیر سەعید – – فەرمانبەر – كۆیە – كوردستان

 

485. بابەكر مستەفا بابەكر مەحموود – فەرمانبەر – حاجیاوا – كوردستان

 

486. بارزان حەسەن بابەكر رەسوڵ – فەرمانبەر – سلێمانی – كوردستان

 

487. دیلمان بەختیار عەبدوڵڵا غەریب – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

488. ئەحمەد خدر ئەحمەد ئیبراهیم – فەرمانبەر – حاجیاوا – كوردستان

 

489. هێمن حسێن ئیبراهیم خدر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

490. جەبار ئیراهیم سلێمان عەبدە – فەرمانبەر – چوارقوڕنە – كوردستان

 

491. محەمەد مستەفا مارف مامەڕەش– فەرمانبەر – حاجیاوا – كوردستان

 

492. ئەنوەر حەسەن محەمەد – فەرمانبەر – قەرەنی ئاغا – كوردستان

 

493. سۆران مەحموود موراد مەحموود – فەرمانبەر – رانیە – كوردستان

 

494. خالید ئیبراهیم ئەحمەد حەمەدەڕەش – فەرمانبەر – قەرەنی ئاغا – كوردستان

 

495. عەلی رەسوڵ عەبدوڵڵا – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

496. بڕوا محەمەد خدر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

497. محەمەد حەسەن حەمە – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

498. ئیسماعیل رەسوڵ عەبدوڵلا – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

499. هەندرێن رەسوڵ عەبدوڵڵا – كاسب – قەڵادزێ – كوردستان

 

500. كارۆخ ئەحمەد بابەكر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

501. كارۆخ رەسوڵ عەبدوڵڵا – خوێندكار – قەڵادزێ – كوردستان

 

502. كاروان ئەحمەد بابەكر  – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

503. سدیق ئیبراهیم سەعید – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

504. هیوا عەلی پیرۆت – فەرمانبەر – زوركان – كوردستان

 

505. یاسین حسێن محەمەد – فەرمانبەر – زوركان – كوردستان

 

506. حەسەن محەمەد حەمەد – فەرمانبەر – زوركان – كوردستان

 

507. نیاز حسێن محەمەد – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

508. شوكری حەسەن ئیبراهیم – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

509. چرۆ حەمە قادر  – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

510. ئامینە عەبدوڵڵا مەحموود – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

511. شنۆ مەحموود سوارە – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

512. یادگار محەمەد مەحموود – رەنجدەری خانەوادە – ژاراوە – كوردستان

 

513. هەمین بابەكر مەحموود – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

514. عائیشە عەبدوڵڵا ساڵح – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

515. بەیان مەمەند ساڵح – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

516. كۆسار وەیسی – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

517. خالید عەبدوڵڵا ساڵح – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

518. هۆشمەند مەمەند ساڵح – كاسب – قەڵادزێ – كوردستان

 

519. محەمەد ئەمین ئیبراهیم  – رۆژنامەوام – قەڵادزێ – كوردستان

 

520. عومەر رەسوڵ قادر – كادیری حزب – قەڵادزێ – كوردستان

 

521. حسێن عەلی عەبدوڵڵا – كادیری حزب – رانیە – كوردستان

 

522. زرار رەسوڵ عەبدوڵڵا – كادیری حزب – رانیە – كوردستان

 

523. ئیسماعیل حەمەئەمین – كادیری حزب – رانیە – كوردستان

 

524. هێمن عەلی پیرۆت – رۆژنامەوان – رانیە – كوردستان

 

525. شوانە حەسەن حسێن – كادیری حزب – رانیە – كوردستان

 

526. خەدیجە حەمە موسا – كادیری حزب – رانیە – كوردستان

 

527. قەدریە مەحموود حەمەد – رەنجدەری خانەوادە – رانیە – كوردستان

 

528. ئامینە بابەكر – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

529. شەهێن سەلیم – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

530. بابەكر حەمە بابەبەكر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

531. بارزان حەمە بابەكر – كاسب – قەڵادزێ – كوردستان

 

532. محەمەد هەمزە باهۆمەر – مامۆستا – قەڵادزێ – كوردستان

 

533. هێدی عومەر هەمزە – كرێكار – قەڵادزێ – كوردستان

 

534. سەلام رەسوڵ قادر – خانەنشین – قەڵادزێ – كوردستان

 

535. پەری عەبدوڵڵا – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

536. بێریڤان غەریب – مامۆستای زانكۆ– قەڵادزێ – كوردستان

 

537. هەرێم جەمال ئەمین – مامۆستای زانكۆ– قەڵادزێ – كوردستان

 

538. تاڵیب خدر – مامۆستا – قەڵادزێ – كوردستان

 

539. عومەر حسێن عەبدوڵڵا – دكتۆر– قەڵادزێ – كوردستان

 

540. ئەحمەد لەتیف – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

541. بورهان حەمید – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

542. لوقمان حەمید – كرێكار – قەڵادزێ – كوردستان

 

543. عەلی حسێن ئیبراهیم – كەمئەندام– قەڵادزێ – كوردستان

 

544. عوسمان حەسەن عومەر – كادیری حزب – قەڵادزێ – كوردستان

 

545. كۆسرەت حەمە مەرجان – مامۆستا – قەڵادزێ – كوردستان

 

546. بەختیار جەمال غەریب – كادیری حزب – قەڵادزێ – كوردستان

 

547. ئەحمەد خدر سەلیم – كادیری حزب – قەڵادزێ – كوردستان

 

548. مارف مستەفا مارف – خانەنشین – قەڵادزێ – كوردستان

 

549. ئەبوبەكر خدر – كاسب – قەڵادزێ – كوردستان

 

550. زرار حاجی مستەفا – كاسب – قەڵادزێ – كوردستان

 

551. عەبدوڵڵا قادر عەبدوڵڵا – خانەنشین – قەڵادزێ – كوردستان

 

552. فاخر رەسوڵ قادر – مامۆستا – رانیە – كوردستان

 

553. پەژارە مەمەند ساڵح – مامۆستای زانكۆ – قەڵادزێ – كوردستان

 

554. سەبری خدر قادر – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ – كوردستان

 

555. سەفین حەمە مەحموود – كاسب – هەولێر – كوردستان

 

556. هاوكار جەمال – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

557. خدر ئەحمەد گۆمانی – كادیری حزب – قەڵادزێ – كوردستان

 

558. قادر حەمەد موسا – فەرمانبەر – قەڵادزێ – كوردستان

 

559. عەلی محەمەد سوارە – كرێكار – قەڵادزێ – كوردستان

 

560. سەربەست خدر قادر – پارێزەر – هەولێر – كوردستان

 

561. هاوڕێ محەمەد رەشید – فەرمانبەر – ژاراوە – كوردستان

هـ . ب