هەپەگە: لە وەرخەلێ ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا؛ ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران وداگیرکەرێکیش برینداربوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا؛ ٢ داگیرکەر سزادراون، داگیرکەرێکیش برینداربوو.

سوپای تورکی داگیرکەر جارێک بە بۆمبی قەدەغەی دژوار و جارێکیش بە چەکی کیمیایی، ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیانجاریش بە کاتیوشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کرد.

زانیارییەکان لە سەر چالاکییەکان و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠١:١٥ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادلیان دا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:

لە ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان هەستیان بە بۆسەیەک کرد کە لەلایەن داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ نرابووەوە و  بەشێوەی گەریلایەتی سەردەمی نوێ بۆسەی دوژمنیان بێکاریگەر کرد و لەو داگیرکەرانەیاندا. لە ئەنجامی لێدانی کاریگەری هێزەکانمان ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:

لە ٤ی تشرینی دووەمدا بەشەو هەلیکۆپتەری هێرشبەر ویستیان گۆرەپانی بەرخودانی شاخی جودی بۆردومان بکەن، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای گورزی کاریگەری هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون لە گۆڕەپانەکە دووربکەونەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

لە ٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە بۆمبی قەدەغەکراوی قورس بۆردومان کران. هاوکات لە کاتژمێر ١٥:٣٠ دا جارێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٤ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانی دۆڵی ماران لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی گۆلکا و شاخی چارچەلی هەرێمی مەتینا و قۆڕەپانی شاخی بهار ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٥ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی جودی ١٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

لە ٤ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودنای چەمچۆ، سیدا، وەرخەلێ، شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە تانک، کاتیوشا، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب