مانگی سوور لە لیڤۆرنۆی ئیتاڵیا رێورەسمێکی ئەنجامدا

مێزالونا ڕۆسا کوردستان (مانگی سوور) لە شاری لیڤۆرنۆی ئیتاڵیا مەراسیمێکی سازکرد. کورد و دۆستە ئیتاڵیاکانیان بەشداری رێورەسمەکەیان کرد.

لقی مانگی سووری ئیتالیا بە پلەی یەکەم لە باشووری کوردستان هاوکاری زۆرێک لە شارەکانی کوردستانی کردووە،. مانگی سوور ئێوارەی دوێنێ لە بارەگای سەرەکی خۆی لە شاری لیڤۆرنۆ بە بەشداری سەدان کەس پێشوازی لە ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵ کرد و سلاید شۆیەکی پڕۆژەکانی ساڵانی داهاتووی پێشکەش کرد.

زیرۆکالکار بە کاریکاتورەکانی لە رێورەسمەکەدا بووە رۆژەڤ. زێرۆکالکار، لیڤۆرنۆ لوکا سالڤێتی سەرۆکی شارەوانی ، ئەندامی دەستەی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) و لە هەمان کاتدا بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەوروپا دارا ئەحمەد، ڕۆبێرتۆ ماسوچی بەڕێوەبەری پۆلیسی لیڤۆرنۆ ، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بیانییەکان کلۆدیۆ کاپێلی، قەشەی کڵێسای لیڤۆرنۆ ڤاڵدێس دانیێل بۆچارد، جوان مستەفا نوێنەری وەزارەتی تەندروستی ڕۆژاڤا، ، جیاکۆمۆ سینی، کە وێنەی گەشتەکەی بۆ کوردستان گرتووە، و بەڕێوەبەر میلانیا کارنێڤالی، بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.  

پەیامی هاوبەشی بەشداربووان: بە کۆتاییهێنانی کۆمەڵکوژی لە کوردستان، پێویستی ئەنجامدان و ئاماژەدان بە راپۆرتەکانی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی.

رێورەسمەکە ئێوارە بە کۆنسێرتێکی هونەرمەند پەرینچەک کۆتایی هات.

ف.ق