پەیجۆری رێگەی بێریتانەکان؛ بێریتان سنە
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئیرادەیەکی پۆڵاین لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دا دەوەستنەوە. یەکێک لە گەریلایانە نیلوفەر خالیدیان (بێریتان سنە) بوو.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئیرادەیەکی پۆڵاین لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دا دەوەستنەوە. یەکێک لە گەریلایانە نیلوفەر خالیدیان (بێریتان سنە) بوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هێرش و ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی بۆ سەر خاکی کوردستان خوازیاری ئەوەیە، کە کوردستان داگیر بکات و گەلی کورد بچەوسێنێتەوە. هەڵبەتە لە بەرامبەر ئەم داگیرکارییە گەریلایانی ئازادی بە وێنەی قەڵغانێک لە پۆڵا رادەوەستن و بە ئیرادەیەک لە پۆڵاوە دەستی داگیرکاری سەر خاکی کوردستان کورت دەکەنەوە. یەکێک لەو گەریلایانە نیلوفەر خالیدیان ناسراو بە بێریتان سنەیە.
هەرگیز رێگەی نەدا داگیرکەران دەستدرێژی سەر کلتووری ناخی بکەن
لە شاری سنەی خوێناوی جوتێک چاوی سەوز بەڕووی دونیادا کرانەوە. سەوزی چاوانی ئەو منداڵە و روخساری جوانی بە وێنەی گوڵی نیلوفەر بوو بۆ ئەوەش ناوی بوو بە نیلوفەر خالدیان. نیلوفەر لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە بوو و هەر، کە گەورە بوو راستیی سیستەمی داگیرکەری ئێران و لەهەمانکاتدا کلتوور و رەوشتی گەلی رۆژهەڵاتی ناسی. رژێمی داگیرکەری ئێران چەندەش بیەوێت گەلی کورد لە کلتووری فارسیدا بتوێنێتەوە، بەڵام گەلی رۆژهەڵات بە پاراستنی کلتوور و ئەخلاقی کوردەوارییەوە رۆڵەکانیان پێدەگەیەنن و فێریان دەکەن کە هەرگیز لە کلتووری بێگانەدا نەتوێنەوە و بەردەوام وەک پارێزەرانی کورد بمێننەوە. نیلوفەریش بەم کلتوورەوە هەمیشە لە کوردبوونی خۆیدا پێداگر و بە ئیسرار بوو و هەرگیز رێگەی نەدا، کە داگیرکەران دەستدرێژی سەر کلتووری ناخی بکەن و بیتوێننەوە.
بۆ هاوڕێیانی بوو بە هاوڕێیەکی دڵۆڤان و فیداکار
نیلوفەر بۆ ئەوەی وەک پارێزوانێکی هەمیشەیی، خاک و نیشتمانی و ئازادیی وڵات و گەلەکەی مسۆگەر بکات، لە ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبێت و لەو رێگەیەدا بۆ ئەوەی لە رێگەی بێریتانەکانی وڵاتدا رێوەبچێت و خوێنی شارە خوێناوییەکەی لەسەر عەرز نەهێڵێتەوە ناوی خۆی کرد بە بێریتان سنە. بێریتان لە قەندیل زیاتر کلتوور و ئاکاری پاڕتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەناسێت و بۆ ئەوەی لەو رێگەیەدا بگات بە ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەل و خاکەکەی بەڵێنی هەتاهەتایی بە شۆڕشی ئازادی دەدات و بەڵێندەدات، کە هەموو گیان و رۆحی لەم پێناوەدا تەرخان بکات و لەبەرامبەر بە داگیرکەرانی کوردستان تێکۆشانێکی بێ وەچان بەڕێوە ببات. ئاستی فیدایی هاوڕێیەتی پەکەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کەسایەتی هەڤاڵ بێریتاندانا. هاوڕێ بێریتان دەیزانی کە یەکێک لە بناغەکانی پەکەکە هاوڕێیەتییەتی؛ بۆ ئەمە بە هەموو ناخییەوە خۆی ئاوێتەی ئەم هاوڕێیەتییە کرد و بۆ هاوڕێیانی بوو بە هاوڕێیەکی دڵۆڤان و فیداکار.
پشتی بە هاوڕێیانی و چیاکانی کوردستان قاییم بوو
هەڤاڵ بێریتان لە ساڵی ١٣٩٧ (٢٠١٨) رووی لە چیا سەرکێشەکانی زاگڕۆس و ئاڵانی زاپ کرد. جوانی و رازاوەیی سروشت و چیا سەرکێشەکانی زاگڕۆس لە ناخیدا هەستێکی ناوازەی ئاوا دەکرد. هەڤاڵ بێریتان دەیزانی کە چیاکان گریلا دەپارێزن و گەریلاش بەهەمان شێوە چیاکانی کوردستان لە هێرشی داگیرکەران دەپارێزێت لەم سۆنگەیەوە؛ نە گەریلا بێ چیا و نە چیا بێ گریلا دەبێت. بۆ ئەمە هەڤاڵ بێریتان بوو بە پارێزوانی چیا رەنگینەکانی زاگڕۆس و خاوەندارێتی لێیان کرد. لە بەرامبەر بە هەموو هێرشی داگیرکەران بۆسەر شاخەکانی کوردستان بە وێنەی قەڵغانێک لە پۆڵا راوەستا و رێگەی بە داگیرکەران نەدا، کە چیا ئازادەکانی کوردستان داگیر بکەن. بە وێنەی چیایەک لە هاوڕێیەتی هەڤاڵانی دەڕوانی و بەردەوام پشتی بە هاوڕێیانی و چیاکانی کوردستان قاییم بوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا رووبەڕووی ورەی پۆڵایینی هەڤاڵ بێریتان و هاوڕێیانی بووەوە
هەڤاڵ بێریتان بەم بیرو بڕوایەوە خۆی لە کلتوور و ئەخلاقی سەربازیدا قووڵ کردەوە و بەردەوام لە دژی داگیرکەران هیرس و قینی زیاتر دەبوو و زیاتر لە ئازادی کوردستان سوور دەبوو. لە ساڵی ١٤٠٠ و ١٤٠١ (٢٠٢١ و ٢٠٢٢)دا لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگڕۆس دا جێگەی گرت و بە رقێکی مەزنەوە لەبەرامبەر بە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکیا، شان بە شانی هاوڕێیانی شەڕ و خۆڕاگری کرد. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ئۆپراسیۆنێک کە لە مانگی خاکەلێوە لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پێکیهێنا بە هەموو جۆرە تەکنیک و هێزی سەربازییەوە هێرشی بۆسەر ئەو ئاڵانانە کرد. بەڵام، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا رووبەڕووی ورەی پۆڵایینی هەڤاڵ بێریتان و هاوڕێیانی بووەوە و ئەم ئیرادە پۆڵایینە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای تەنگەتاو کرد، بۆ ئەوە ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا رووی لە چەک و گازی کیمیایی و ژەهری کرد و بە چەکی کیمیاییەوە هێرشی کردە سەر گەریلایان. دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بێ ئاگا لەوە بوو کە ئەم ورە پۆڵایین و تێکۆشانە بێ وێنەیە بە هیچ چەک و ئەرتەشێک تێکناشکێت. چونکە هەڤاڵ بێریتان و هاوڕێیانی لە لەناوبردنی دوژمندا پێداگر و بە ئیسرارن.
خوێنی هەڤاڵ بێریتان لەسەر عەرز نامێنێتەوە
لە دوای مانگێک و ٩ رۆژ خۆڕاگری و شەڕێکی بێ وەچان لە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ (٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢) هاوڕێ بێریتان وێڕای ٤ هاوڕێی تێکۆشەری لە دوای خۆڕاگرییەکی بێ وێنە لەبەرامبەر بە هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ئاکامی زۆری چەک و گازی کیمیایی بەشداری کاروانی نەمرانی کوردستان دەبن. ورە و ئیرادەیەک کە لە هەڤاڵ بێریتان و هاوڕێیانیدا هەیە هەتا ئێستاکەش لە ناخی هەموو گەریلایاندا بەهێزتر و بەهێزتر دەبێت و گەریلایان هەتا ئێستاکەش لەبەرامبەر بە ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا و هەموو جۆرە تەکنیک و چەکی کیمیایی شەڕ دەکەن و رۆژانە گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن و ناهێڵن کە خوێنی هەڤاڵ بێریتان و هەموو ئەو ئازادیخوازانەی کە لەپێناو ئازادی کوردستان دا شەهید بوون لەسەر عەرز بمێنێت و تۆڵەی هەموو شەهیدان لە داگیرکەران دەستێننەوە.
نازناو: بێریتان سنە
ناو و پاشناو: نیلوفەر خالیدیان
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ١٣٧٩ (٢٠٠٠) سنە
شوێن و کاتی بەشداربوون: ١٣٩٦ (٢٠١٧) مەریوان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٤٠١ (٢٠٢٢) زاپ
ژ.ت