دەم و چاوی بە کەن و زەردەخەنەی گەریلا مەزڵوم

مەزڵوم نسێبین لەهێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو. لە گەڕانەوە لە چالاکییەکەدا قارچکێکی بە دەستەوە بوو و و بەزەردەخەنەیەکەوە و بە قارچکەکەیەوە گەڕایەوە بۆ ناو هەڤاڵەکانی.

گەریلا مەزڵوم نسێبین بەردەوام لە زاپ بۆ تێکشکاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا ئامادەکاریی بۆ چالاکی دەکرد و پێشەنگایەتیی بۆ چالاکییەکان دەکرد. لە کاتی چالاکییەکدا گەریلا مەزڵوم لە رێگادا قارچکێک (کیڤارکێک) دەبینێت و دوای چالاکییەکە دەگەڕێتەوە و قارچەکەکە لەگەڵ خۆی دەباتەوە بۆ هەڤاڵەکانی.

کیڤارک (قارچک)کە سەرباری ئەوەی بۆردومانی چەندین تۆنی ئەنجامدەرێت، سەرباری باروت و ماددە کیمیاییەکان هیچی لێنەهاتبوو و بۆ گەریلاکان ببوە مایەی دڵخۆشی.

 گەریلا مەزڵوم بە خۆشیی سەرکەوتنیان لەو چالاکییەدا گەڕایەوە بۆ لای هەڤاڵەکانی. هەڤاڵەکانیشی پیرۆزبایی ئەو چالاکییە سەرکەوتوانەیان لە هەڤاڵ مەزڵوم و هەڤاڵەکانی تری بەشدار لەو چالاکییەدا کرد. کاتێک قارچکەکەى لەگەڵ خۆی هێنابوویەوە و هەڤاڵان قارچکەکە دەیبینن، بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لەو هەڵوێستە بەرپرسیارانەیەی گەریلا مەزڵوم دەکەن.

چونکا ئەو گەریلایانە، کە لە زاپ و ناوچەکانی تریش دەجەنگن، تەنانەت لە ناوەڕاست و گەرمەی شەڕی قورسدا جوانی ژیان دەزانن و هەستی پێدەکەن. بەم تێگەیشتنەوە دژی دوژمن شەڕ دەکەن و دەچنە سەریان و سەردەکەون.

*  مەزڵوم نسێبین (عەبدولڕەحیم ئوزون) لە ئەنجامی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید ببوو.

ژ.ت