هەپەگە: ڕێگەیان بە داگیرکاریی و داگیرکەران نەدا

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد، کە شەهید بوون و ڕایگەیاند: "هەڤاڵانمان بڵند، کەنداڵ، نێعمان و ڕۆنی بە شەڕێکی فیدایی ڕێگەیان بە داگیرکاری و داگیرکەران نەدا و بە پێداگرییان لەسەر تێکۆشان و شۆڕشگێڕی بوونە نمونەی شەڕی ئازادیی گەلەکەمان".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی (هەپەگە) دەربارەی ٤ گەریلا، کە لە زاپ و ئاڤاشین شەهید بوون، ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:

"بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا نوێنەرایەتیی سەردەمێکی گرنگ دەکەن. لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییانە، کە دوژمن دەیەوێت گەلەکەمان لە کەسایەتیی تەڤگەری ئازادیی سەرکوت و پاکتاو بکات، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەموو توانایانەوە بەرخۆدان دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرخۆدان گەشە پێ دەدەن. دەوڵەتی تورکی  داگیرکەر ناتوانێت لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانە مێژووییە پێشڕەوی بکات و لەبەر ئەوەش بە شێوەی نامرۆڤانە هێرش دەکاتە سەر هەڤاڵانمان.

هەڤاڵانمان بڵند، کەنداڵ، نێعمان و ڕۆنی، کە بە شێوەیەکی فیداییانە لە دژی ئەو هێرشانە شەڕیان کرد و ڕێگایان بە داگیرکار و داگیرکەران نەدا و بە پێداگریی خۆیان بوونە جەنگاوەری شۆڕشگێری نمونەیی بۆ ئەوەی بۆ ئازادی گەلەکەمان. بەرخۆدان و ژیانی ئەفسانەیی ئەو هەڤاڵە بەنرخانە، کە لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ شەهید بوون، ئەمڕۆ بووەتە سەرچاوەی ورە و هێز بۆ هەڤاڵە تێکۆشەرەکانیان و بووەتە سەرچاوەی ورە و هێز بۆ ئەوەی دوژمن گورزی گەورەی لێی بدرێت. لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا شەهیدبوونی بەهادارترین و هێژاترین هەڤاڵانمان و قوربانیاندانیان، بێگومان و بە دڵنیاییەوە تێکۆشانمان بەهێز دەکات، ڕق و تووڕەییمان لە دژی دوژمن بەهێزتر دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر بەڵێن دەدەین، کە هەر نرخ و قوربانیدانێک بێت ئێمە تێۆکشانی ئەو هاوڕێ هێژایانەمان سەردەخەین و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:

نازناو: بڵند ملی

ناو و پاشناو: یوسف ملی

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: ئەمینە - داود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / ئاڤاشین

-

****

نازناو: کەنداڵ بۆتان

ناو و پاشناو: جوان عەنتەر عەلی

شوێنی لەدایکبوون: ڕەقا

ناوی دایک و باوک: زارا - عەنتەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / ئاڤاشین

****

نازناو: نێعمان ئامەد

ناو و پاشناو: ڕەمەزان تەمیز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: مەدیا - نەزیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ / زاپ

-

-

****

نازناو: ڕۆنی بۆتان

ناو و پاشناو: نۆروڵا ئۆسال

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: نورییە – محەمەد سەلیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ / زاپ

هەڤاڵانمان بڵند، کەنداڵ، نێعمان و ڕۆنی، کە بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیانەوە و بەشێوەی قارەمانانە و یەکلاکەرەوە بەرەنگاری داگیرکاری و هێرشە قڕکەرەکانی دوژمن بوونەوە، وەک فەرماندەکانی پێشەنگی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس بوونە سیمبول. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی ئەم هەڤاڵانە و هەموو وڵاتپارێزان نیشتمانپەروەرانمان لە کوردستان دەکەین".

ژ.ت