هەپەگە: ٤ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٤ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران. داگیرکەران ٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٢ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرد.

هەپەگە ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانماندا ٤ داگیرکەر سزا دران. سوپای داگیرکەری تورک ٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٢ جاریش بە چەکی کیمیایی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد. لە هەمان کاتدا ٢٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ١٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تۆپ و هاوەن و تانک و چەکی قورس هێرشی کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئەم زانیاریانەی خوارەوە سەبارەت بە چالاکییەکان و هێرشەکان بڵاوکردەوە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمجو، داگیرکەران بە چەکی سووک لە دەوروبەری پێگەکانی شەڕ لە شەهید بۆتان کرانە ئامانج. دوای چالاکیەکە داگیرکەران ناچار بوون تا ڕادەیەکی دیاریکراو پاشەکشێ بکەن.

لە ٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٤٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی چەمجو تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج و ٣ داگیرکەریان سزادا. هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٧:٠٠ داگیرکەران جارێکی تر بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

لە ٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمجو، داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرانی شەڕ لە شەهید بۆتان بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

لە ٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، تیمە چالاکەکامان بە سویقاست دوژمنیان کردە ئامانج، لە ئاکامدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، تیمەکانمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج.

لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەراشی شەڕی خابور؛ ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٤:٢٠ هەلیکۆپتەرەکانی جۆری سکۆرسکی کە هەوڵیان دا هێزەکانیان لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی جێگیر بکەن، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج. بە لێدانی هێزەکانمان، کۆپتەرەکان ناچار بوون ناوچەکە بەجێبهێڵن بەبێ ئەوەی بتوانن هێزەکانیان بڵاوبکەنەوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی دووجار بۆردومان کران، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە هەرێمی بەرخۆدانی سیدا جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

لە ٥ی تشرینی دووەم لە نێوان کاتژمێر ١٥:٤٠ بۆ ٢٠:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات دوو جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە کێڵگەکانی گوندی یەکماڵێ و دۆڵی مەرانی سەربە گارە، ناوچەی شەهید شەریف لە خواکورک و دەوروبەری ڕووباری لۆلان، هەرێمەکانی بەرخۆدانی ساجا، گردی بەهار و گردی ئێف ئێم ٢٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و گردی ئێف ئێم ١٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە هەرێمەکانی بەرخۆدانی چەمجو، سیدا، گردی ئامێدی، گردی جودی و گردی ئێف ئێم بە دەیان جار بە تۆپ و هاوەن و تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

ف.ق