'دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت تۆڵەی شکستەکەیان لە زیندانەکان بکاتەوە'

پیرۆ دەرسیم ئەندامی لیژنەی زیندانەکانی پەکەکە ڕایگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە زیندانیان دەجووڵێتەوە و داوای لە هەموو لایەک کرد ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر فاشیزم جێبەجێ بکەن.

پیرۆ دەرسیم ئەندامی لیژنەی زیندانەکانی پەکەکە سەبارەت بە دۆخی زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕادیۆی دەنگ وڵات قسەی کرد، کە لەم دواییانەدا ژمارەی شەهیدەکان بەهۆی فشار و ئەشکەنجەدانەوە زیادی کردووە. باسی بەرخۆدانی زیندانیانیشی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا پیرۆ دەرسیم بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاوی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و سەرجەم هاوڕێیانی زیندان کرد و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی لە کەسایەتی شەهیدانی زیندانەکاندا بەبیرهێنایەوە.

پیرۆ دەرسیم ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک زیاتر دەبێت و بە پلانی هێرشی گشتی هەوڵدەدات ئەنجامەکان بەدەستبهێنێت.

'هەوڵدان بۆ تەسلیمکردنی ئیرادەی شۆڕشگێڕان'

پیرۆ دەرسیم ڕایگەیاند، یەکێک لە لایەنەکانی ئەم هێرشە گشتیە هێرشی زیندانەکانە و وتی، "پلانێکی فراوانی هێرشکردنە. پلانی هێرشکردنە سەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا و بوارەکانی خەباتە. بۆیە یەکێک لە لایەنەکانی ئەم هێرشە، هێرشی سەر زیندانیانە. بۆئەوەی بڵێن: گەر کاربکەیت، بوەستیتەوە، بۆ ئێمە بوەستیتەوە، ئەوا شوێنەکەت دەبێت، لە هەمانکاتدا فشارێکی قورس لە زیندانیان دەکرێت و هەوڵ دەدەن تەسلیمیان بکەن. هەوڵ دەدەن ئیرادەیان بشکێنن. بۆیەش بەم شێوەیە هێرشی قورس ئەنجام دەدەن."

پیرۆ دەرسیم بەبیری هێنایەوە کە ڕژێمی تورک لە بەرەکانی شەڕدا زیانێکی قورسی بەردەکەوێت و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، "گەیشتوونەتە ئاستی داڕمان. لە ڕاستیدا کەوتووەتە دۆخێکەوە کە ناتوانن بەرگە بگرن. ئێستا هەموو جۆرە دەرفەتێکی وڵات بەکاردەهێنن. بۆیش لە هەموو لایەکەوە قەرزارن. بە تەواوی تەسلیمی هێزە جیاوازەکان بووە. خەباتی ئێمە بە بەرپرسیار دەزانێت لەم دۆخەدا، بۆیە لەسەر بنەمای تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ هاوڕێ زیندانیکراوەکانمان دەجوڵێنەوە."

پیرۆ دەرسیم ئاماژەی بەوەدا کە سیاسەتی حکومەتی تورک بۆ زیندانەکان ئێستا بەم شێوەیەیە و وتی، "رێبازێکە کە دەیەوێت ئیرادە بشکێنێت و تەسلیم بکات و تۆڵە بکاتەوە، بۆیە هیچ یاسا و رێباز و دەستور و مافی مرۆڤ لە زینداندا نییە. خۆی ئەوان بەدوای ماف و یاساوە نین. واتە هەموو یاساکانیان پێشێل کردوە، دەیانەوێت بە کردەوەی دیکە ئەنجام بەدەست بهێنن، دەیانەوێت ئیرادەی مرۆڤەکان بشکێنن، وایان لێبکەن تەسلیم بن، لەبەرئەوەی ناتوانن ئەم کارە بکەن ، دەیانەوێت تۆڵە بکەنەوە."

'زیندانەکانیان کردوتە گۆڕەپانی مردن'

پیرۆ دەرسیم ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمی دەوڵەتی تورک زیندانەکانی کردوتە گۆڕەپانی ئەشکەنجە و کوشتار و گوتی، "ڕێکەوت نییە کە لەم دواییانەدا ئەوەندە هاوڕێمان شەهید دەبن، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئاستی هێرشەکانیان بەرز کردووە".

سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی ناو زیندانەکان، پیرۆ دەرسیم گوتی، "یەکسەر بەشێک لە هەڤاڵانمان بە ئەشکەنجە شەهیدکران، تەرمی هەندێک لە هەڤاڵەکانمان کە بەم دواییە شەهید بوون لە میدیاکانەوە ئاشکرا کران، جێگەی ئەشکەنجەدان لەسەر جەستەیان هەبوو. نەک بەهۆی نەخۆشی یان جەڵتەی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵکو هێرشیان کردە سەریان، یەکسەر ئەشکەنجەیان دا و هەڤاڵەکانمان بەم شێوەیە شەهید کرد، هەندێک لە هاوڕێکانمان هەڵواسران. پێویستە ئەمە بزانرێت.هەندێک لە هاوڕێکانمان بەهۆی دۆخی زیندانەکان نەخۆش کەوتوون. ئەمە هەمووی جۆرێکە لە کوشتن. پێویستە بەم شێوەیە لە پرسەکە تێبگەین."

پیرۆ دەرسیم بەبیری هێنایەوە کە لە ئێران سزای لەسێدارەدان لە پراکتیکدا جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لەم وڵاتەدا ساڵانە وەک تورکیا زیندانی سیاسی ناکوژرێن.

'زیندانەکان خاوەن نەریتێکی ٤٠ ساڵەی بەرخۆدانیان هەیە'

پیرۆ دەرسیم هەروەها ئاماژەی بە خۆڕاگری لە زیندانەکاندا کرد و وتی، "نەریتێکی بەرخۆدان هەیە کە لە ١٤ی تەمموزەوە دەستی پێکردووە، نەریتی بەرخۆدان زیاتر لە ٤٠ ساڵە هەیە. ئێستا هەڤاڵانی ئێمە لە زیندانەکاندا بە شێوەیەکی بێوێنە نوێنەرایەتی ئەم نەریتە دەکەن. بەرخۆدانێکی جددی هەیە بەرامبەر بە ڕێبازەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ شکاندنی ئیرادە، بەڵام پێویستە رێباز و شێوازی دروستی بەرخۆدان بدۆزرێتەوە، پێویستە ئەو شتانەی کە بەسەریاندا دەسەپێندرێن قبوڵ نەکرێن. چونکە دوژمن هەموو ڕۆژێک شتێک دەسەپێنێت، ئەگەر هەمیشە مانگرتن لە خواردن، بەڕۆژووبوون تا مردن بەڕێوەببرێت، بە دڵی دوژمن دەبێت، دوژمن دەیەوێت دۆخێکی لەم شێوەیە دروست بکات، دەبێت هەڤاڵانمان بە تەواوی گرنگی بە قورسایی خەبات بدەن، پێویستە بزانن کە بەشێکن لە خەباتی گشتی”.

پیرۆ دەرسیم ئاماژەی بەوەشکرد، چۆن گەریلا لە شاخدا بەرخۆدان دەکەن، هەڤاڵەکانیشیان لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن و گوتی، "وەک چۆن گەلەکەمان لە شارەکاندا بەرخۆدان دەکات، هەڤاڵانی ئێمەش لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن. دوژمن پلانێکی هێرشی گشتی لە هەموو روویەکەوە بەڕێوە دەبات. لە هەموو شوێنێک هێرش دەکات. لە بەرامبەر ئەمەدا پێویستە هاوڕێکانمان گۆڕەپانەکەیان بکەنە گۆڕەپانی خەبات و بەرخۆداندان، بۆ ئەوەی خەباتەکە سەربکەوێت، پێویستە بەرخۆدان وەک بەشدارییەکی گەورە ببینن و خۆیان لەم بابەتەدا یەکلایی بکەنەوە."

'پێویستە پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان بکرێت'

پیرۆ دەرسیم گرنگی بەشداریکردن لە بەرخۆدانی زیندانەکانی بەبیرهێنایەوە و گوتی، "بەڵێ هەڤاڵانمان لە زیندانەکان لە بەرخۆدانێکی گەورەدان. هەڤاڵەکانمان تا ڕادەیەکی زۆر سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر زیندانەکان تێکدەشکێنن."

پیرۆ دەرسیم ئاماژەی به وەدا که پێویسته له دەرەوە پاڵپشتی بەرخۆدانی هەڤاڵان بکرێت و دەشڵێت، "ئەگەر لە دەرەوەپشتیوانیان نەکەین، ئەوا فشار و کۆمەڵکوژی و کردەوەی ئارەزومەندا له سەر ئەو هه ڤاڵانه زیاتر و قوڵتر دەبنەوە. بەرپرسیاری گرنگ دەکەوێتە سەر شانی هەمووان. لە ڕاستیدا بەشداریکردن لە بەرخۆدان لە زیندانەکان بە واتای بەرخۆدان لە دژی ئاکەپە-مەهەپە، جۆرێکە لە بەرخۆدان لە دژی کردەوە، سیاسەت و سیاسەتی جینۆسایدی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بۆیە پێویستە بەم شێوەیە سەیری پرسەکە بکرێت. نابێت ڕێبازێک لەسەر قوربانیکردنی هاوڕێکانمان لە زیندانەکاندا نیشان بدرێت. هاوڕێکانمان لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن. پێویستە بەرخۆدانیان بکەینە بناغەی خەباتمان و لە دەوری ئەو بەرخۆدانەدا کۆببینەوە. بەهێزتر بین و ئەنجام بەدەست بهێنین."

پیرۆ دەرسیم داوای لە ڕۆشنبیران و دیموکراتەکان و خەڵکی نیشتمانپەروەر کرد کە لە دەوری خۆڕاگرانی زیندان کۆببنەوە و گوتی "تەنها بە بەرخۆدان و خەباتی کۆمەڵایەتی دەتوانین فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێکبشکێنین".

ف.ق