١٢ پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دژ بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ڕایانگەیاند” بایكۆتی پەرلەمان دەكەین و دەستی دۆستایەتی درێژ دەكەین بۆ هەرلایەكیش كە خۆی بە ناڕازی دەزانێت لەم دۆخە سیاسی و ئاوربیە و دەیانەوێت پێكەوە بەرەیەكی بەهێز دروست بكەین.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: پێشتر هەوڵوێستی خۆمان دژی درێژكردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمان ڕاگەیاندووە، هەروەك چۆن پەرلەمان وادەی یاسایی كۆتایی هاتووە، سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و ئەنجومەنی پارێزگاكان و كۆمسیۆنی هەڵبژادنیش، وادەی یاساییان تەواوبووە.
وتیشی: ئێستا كۆی دامەزراوە سەرەكییەكانی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان، شەرعییەتیان لەدەستداوە و ئێستاش دوای دژیەتی دواخستنی هەڵبژاردن و دێژكردنەوەی نایاسایی تەمەنی پەرلەمان، پێكەوە بڕیارمان داوە بە كشانەوە و بایكۆتكردنی پەرلەمان و نەبوون بە بەشێك لەو كارە نایاساییەی كە دەسەڵات دەیكات.
“بە هەموو لایەكی ڕادەگەینین لە هەر مەیدانێكبین، پێكەوە و بە هاوبەشی بڕیار دەدەین، كاردەكەین و بەردەوام دەبین لە فشارەكانمان تا بە زووترین كات هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، هەروەها بەردەوام دەبین لە دژایەتی گەندەڵی و نادادپەروەریی” عەبدولستار مەجید.
لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا سەرۆکی فراکسیۆنى کۆمەڵ بانگەوزای لە لایەنە ناڕازییەكان كرد و وتی: دەستی دۆستایەتی درێژ دەكەین بۆ هەرلایەكیش كە خۆی بە ناڕازی دەزانێت لەم دۆخە سیاسی و ئابورییە و دەیانەوێت پێكەوە بەرەیەكی بەهێز دروست بكەین دژی ستەمكاری و گەندەڵی و قۆرخكاری و بنپێخستنی یاسا كە دەسەڵات بۆ مەرامی و حزبی و شەخسی ئەنجامی دەدات.
لە كۆتایی قسەكانیدا عەبدولستار مەجید باسی لەوەكرد، ئاراستەی وتاری سیاسیی و كاری ئێستا و داهاتوویشمان دژی ئەم دەسەڵاتە دەبێت كە بەهای بۆ هیچ شتێك نەهێشتووەتەوە، هەرگیز ناچینە مەیدانێك كە پلانی دەسەڵاتە و ئامانج لێی لەگەلچ خەڵكێی كەدا، بەگژیەكدا كردنی خەڵكانی چاكەخواز و ناڕازییە لە هەرێمی كوردستان.
ف.ق