هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی شۆڕشگێری چالاکی دەکەن. لەو چالاکییانەدا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو شەڕەی لەئارادایە ئەم زانیارییانەیدا:

"گریلاکانی ئازادیی کوردستان لە رۆژی یەکەمی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکانەوە بە گیانبازی خۆڕاگری دەکەن و رێگرییان لە سوپای تورکی داگیرکەر کردووە. هێزەکانمان لە بەرامبەر سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتۆ بە هەموو جۆرێک پشتیوانی لێدەکات و سوپای تورک بە چەکی تەکنەلۆژیایی و پێشکەوتوو هێرشەکان دەکات و لەو هێرشانەدا تاوانی شەڕ دەکات، تاکتیکەکانی گەریلا بە کردەوە دەخەنە بەرچاو و گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن.

لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی شۆڕشگێڕی ٥ داگیرکەر سزادران. سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی  ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە و جارێکیش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە. لە هەمان کاتدا ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی بۆ سەر گۆڕەپانەکانی بەرخودان ئەنجام داوە.

زانیاری لەسەر شەڕ و هێرشەکان بەم جۆرەن:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لەهەرێمی زاپ:

لە ٦ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٠١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و لەوێ ٢ داگیرکەر سزادران.

لە ٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و لەوێ داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر لە نێوان ٠٨:٤٠ و ١٠:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٨ جار بەچەکی سوک و قورس لەداگیرکەران درا.

لە ٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە ٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و لەوێ داگیرکەرێک سزادرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا

لە ٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە ٦ی تشرینی دووەم کاتژر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، داگیرکەران هەوڵیاندا قەڵغان لەسەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس جێگیر بکەن و نە‌هێڵن هێزەکانمان گۆڕەپانەکان ببینن. بە دەستوەردانی  هێزەکانمان داگیرکەران نەیانتوانی قەڵغانەکان دابنێن و ناچار بوون تا ئاستێک لە گۆڕەپانەکە بکشێنەوە.

لە ٦ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٢:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکداریاندا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٠لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە ٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هەلیکۆپتەری سکۆرسکی ویستیان هێزەکانیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنن، کرانە ئامانجی تیمە گەڕۆکەکانمان. دوای گورزی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون لە گۆڕەپانەکە بڕۆن.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

 

لە ٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٤ جار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان، لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

لە ٦ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات جارێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٦ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا، شاخی ئێف ئێم و شاخی بهار ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٦ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، سیدا، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە تانک، کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب