لە سلۆپی لە رێپێوانی دژی چەکی کیمیاییدا ٣٢ کەس دەستگیرکران
لە سلۆپی لە رێپێوانی ' مرۆڤایەتی دژی چەکی کیمیایی'دا بە هەزاران کەس بەشداریان کرد و ٣٢ کەس دەستگیرکران.
لە سلۆپی لە رێپێوانی ' مرۆڤایەتی دژی چەکی کیمیایی'دا بە هەزاران کەس بەشداریان کرد و ٣٢ کەس دەستگیرکران.
لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شرنەخ 'رێپێوانی مرۆیی' لە دژی هێرشی کیمیایی بەڕێوەچوو. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی مەد بۆ پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED)، کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER)، ناوەندی رۆشنبیریی میزۆپۆتامیا و بزووتنەوەی ژینگەپارێزییی میزۆپۆتامیا و پلاتفۆریم کۆچبەران رێکخراوە.
سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر سیاسەتمەدار و ئەندامانی سەندیکاکان و ٣٢ کەسیان دەستگیرکرد.
ف.ق