هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی بە ناوەکانی جوان و ئامارا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لە ١٧ی ئەیلولدا لە هەفتانین شەهید بوون و ڕاشیگەیاند، "بوون درێژەپێدەری ئەو هێڵی فیداییە، کە بە پێشەنگایەتیی بێریتان و زیلان دەستیپێکردووە. ئەرکی جەنگاوەری و شۆڕشگێڕیی خۆیان بە سەرکەوتوویی بەجێهێنا".
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە بەمشێوەیەیە:
"لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی شەهید کەنداڵ و کەشان لە حەفتانین، هاوڕێیانمان جوان و ئامارا لە بەردەم هێزەکانی دوژمن وەستانەوە و گورزی قورسیان لە دوژمن دا. لە ئەنجامی گورزی قورسی هەڤاڵانمان جوان و ئامارا، چەندین سەربازی دوژمن سزادران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. ئەو هاوڕێیانەمان لە شەڕێکی قورسدا بریندار بوون و بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن بە هەڵوێستێکی فیداییانە، کە لە ژیانی شۆڕشگێڕانەیاندا پیشانی هەمویانیان دابوو، بۆمبەکانیان بە خۆیاندا تەقاندەوە و شەهید بوون. هاوڕێیانمان جوان و ئامارا وەک شوێنکەوتووان و درێژەپێدەرانی هێڵی فیدایی، کە بە پێشەنگایەتی بێریتان و زیلان دەستیپێکردووە، بە سەرکەوتوویی ئەرکی میلیتانی و شۆڕشگێڕی خۆیان جێبەجێ کرد. ئەو هاوڕێیانەمان وەک بەهادارترین جەنگاوەر و شۆرشگێڕی تێکۆشانی ئازادیی ژنان چوونە ناو مێژووی ئازادیی ژنانەوە. شەهیدبوونی ئەو هاوڕێ بەنرخ و هێژایانەمان بووە فەرمان بۆ ئێمە، کە تێکۆشان گەورەتر بکەین، لە ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان دا قووڵتر ببینەوە و ژیانێکی ئازاد بنیات بنێین. بەم تێگەیشتنەوە لە کەسایەتی فەرماندە گیانفیدا و فیداییەکانمان هاوڕێیان جوان و ئامارا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدەکانیان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە شایستەی ئەوان و ئامانجەکانیان بین و خەونەکانیان بەدی بهێنین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: جوان جودی
ناو و پاشناو: فاتمە ئەرەنەر
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: سەیران- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / حەفتانین
-
-
****
نازناو: ئامارا جودی
ناو و پاشناو: زەینەب گوندەن
شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبول
ناوی دایک و باوک: سافییە - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / حەفتانین
-
هاورێیانمان جوان و ئامارا لە شۆڕشەکەیان و شۆڕشگێڕبوونیاندا، بە ئازایەتی و فیدایەتیی خۆیان لە پراکتیکی جەنگدا میراتێکی گەورەیان بۆ بەجێ هێشتین. ئێمەش وەک شوێنکەوتووان و درێژەپێدەرانی رێگای ئەوان، لە کەسایەتیی هەڤاڵانمان گەنج و ئامارا بەڵێن دەدەین، داکۆکی لەو بەهایانە بکەین، کە شەهیدە پیرۆزەکانمان بۆیان بەجێهێشتووین، ئامانجی ڕێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد پێکدەهێنین".
ژ.ت