هەپەگە: لە زاپ ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

لەچالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران ٢ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودان.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر شەڕەکە ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادران. سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٢ جار بە چەکی کیمیایی، ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و تانک بۆردومان کرد.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکان بەم جۆرەن:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٠٠، ٠٨:٢٠ و ١٧:٢٠دا لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس ٣ جار لە داگیرکەرانیاندا.

لە ٧ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودنای سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس و سوک لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.

لە ٧ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید عادل، داگیرکەران کە بەمەبەستی داگیرکەری رێگەیان دروست دەکرد، لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکە کە بە چەکی قورس کرا، داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٢:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

لە ٧ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٤:٢٥ و ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، داگیرکەران ٢ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

لە ٧ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

لە ٧ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا، چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا و تانک بۆردومان کران".

هـ . ب