تەرمی ئاجەت گەریلای شەهیدی هەپەگە لە ئێلح بەخاک سپێردرا

تەرمی ئوگور ئاجەت گەریلای هەپەگە، کە لە شەڕی ناوچەی شاخ لە پارێزگای وان شەهید ببوو، لە شارەکەی خۆی ئێلح بە شێوەیەکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.

ئوگور ئاجەت گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی شاخ لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان شەهید بوو. تەرمەکەى برایەوە بۆ شارەکەی خۆی ئێلح و بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا. بنەماڵەکەى دوێنێ تەرمی ئاجەتیان لە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی دوورسون ئۆداباشی لە شاری وان وەرگرتبوویەوە. تەرمەکەى ئاجەت لە ئێوارەدا گەیشتە ئێلح و پاش ئەرکە ئاینییەکان تەرمەکەیان برد بۆ گۆڕستانی عەسری.

پۆلیس ڕێگای نەدا جگە لەئەندامانی بنەماڵەکەى هیچ کەسێکی تر بڕواتە ناو گۆڕستانەکە، بەڵام دوای گفتوگۆیەکی درێژ، بەشێکی زۆر لە جەماوەر چوونە ناو گۆڕستانەکە و بەشێکی تری جەماوەر لە دەرەوە مانەوە.

تەرمی گەریلای ئاجەت بە گەورەیی و بە جەماوەری بەخاک سپێردرا.

ژ.ت