هەپەگە: ١٦ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک لەناوبرا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بێ پسانەوە گورزی گەورە لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن. لە چالاکی گەریلادا ١٦ داگیرکەر سزادران، ٨ی دیکە برینداربوون. سەنگەرێک و قەڵغانێک لەناوبرا.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "گەریلاکانی ئازادی کوردستان تاکتیکەکانی سەردەمی نوێ بە شارەزایەتی جێبەجێ دەکەن، بە شێوازی لێدانی ئەنجامگیر و هونەری بەهێزی لێدان، لەو چرکەساتانەی کە داگیرکەران چاوەڕێی ناکەن گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن.

لە چالاکییەکانی هێزەکانماندا ١٦ داگیرکەر سزادراون، ٨ ی دیکەش برینداربوون. لە هەمان کاتدا سەنگەرێک و قەڵغانێک لەناوبراون.

سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە.

زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٨ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە سابۆتاژ لە داگیرکەرانە درا کە روویان کردبووە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان. کاتژمێر ١٦:٠٠ لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست جارێکیتر پێشڕەوی بکەن، بە چەکی قورس چالاکی کرا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:

لە شەشی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٢:٠٠ لەبەرامبەر داگیرکەران لە بنکەی شاخی بیێ لە بێگۆڤای زاخۆ تیمە گەڕۆکەکانمان چالاکیان کرد. بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو.

لە ٨ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٠٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە بەرامبەر داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید چەکدار تیمە گەڕەکەکانمان بە چەکی سوک چالاکیان کرد.

لە ٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس چالاکییان کرد. لەم چالاکییەدا ٥ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێکیش رووخێندرا.

لە ٨ی تشرینی دووەم داگیرکەران بۆ ئەوە بەر بە باڵادەستبوون و زاڵ بوونی هێزەکانمان بەسەر گۆڕەپانەکەدا بگرن، بە گوریس قەڵغانیان لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دانا. قەڵغانەکانی داگیرکەران لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:

لە ٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی زرارا لە شێخزادە، هێزەکانمان گروپێک لە داگیرکەران کە لە جموجۆڵدابوون، خستیاننە ژێر چاودێرییەوە. دوای ماوەی لە چاودێری تیمە گەڕۆکەکانمان بە سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا ٥ داگیرکەر سزادران، ٧ داگیرکەریش برینداربوون.

لە ٨ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١١:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان تیمە گەڕۆکەکانمان بەچەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە ٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاخین، تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی:

لە ٨ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان بە بۆمبی قەدەغە ٤ جار بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٧ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانی گۆلکای مەتینا ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٨ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، سیدا، ساجا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب