بنەماڵەی شیمشەک کە هێرشیان کردبووە سەر بنەماڵەی شەنیاشار، دوو کەسیان کوشت
بنەماڵەی شیمشەک کە خزمی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدزن و بەشداریان لە هێرش بۆ سەر بنەماڵەی شەنیاشاردا کردبوو، دوو کەسیان کوشت.
بنەماڵەی شیمشەک کە خزمی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدزن و بەشداریان لە هێرش بۆ سەر بنەماڵەی شەنیاشاردا کردبوو، دوو کەسیان کوشت.
لەناوچەی پرسوسی رحا لە ٨ی تشرینی دووەمدا بە هۆی 'راگرتنی ئۆتۆمبێل' لە نێوان بنەماڵەی شیمشەک و ئاڵتای شەڕ روویدا. بنەماڵەی شیمشەک دوێنێ چوونە گەڕەکی شەڤرا و بە چەک تەقەیان لە بنەماڵەی ئاڵتای کرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا جیهان کایهان و مەحمود کایهان ژیانیان لەدەستدا و ئیبراهیم ئاڵتای برینداربوو.
ئەوە دەستنیشانکراوە کە لەو هێرشەدا چەکی جەردەوانەکان بەکارهێنراوە و چەند کەسێک دەستگیرکراون.
بنەماڵەی شیمشەک لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بەشدارییان لە کۆمەڵکوژی سەر بنەماڵەی شەنیاشاردا کردبوو.
هـ . ب