تیمەکانی تۆڵە لە وان چالاکییان ئەنجام دا

یەکەکانی تۆڵەی شەهید باز مۆردەم و هەڵبەست کۆچەرین ڕایانگەیاند، بۆ یادکردنەوەی ئەو گەریلایانە، کە لە ئەنجامی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک دا شەهید بوون، لە گەڕەکی خاچۆرتی وان چالاکییەکیان ئەنجام داوە.

چالاکوانان، کە خۆیان بە "یەکەکانی تۆڵەی شەهید باز مۆردەم و هەڵبەست کۆچەرین" دەناسێنن رایانگەیاند، لە گەڕەکی خاچۆرتی وان چالاکیان کردووە و بۆ ماوەیەکیش گەڕەکەکە لەژێر کۆنترۆڵیان دا بووە.

لە ڕاگەیاندراوی یەکەکەدا لەبارەی ئەو چالاکییەوە هاتووە:

"یەکەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باز مۆردەم و هەڵبەست کۆچەرین لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ و لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ دا ڕێگەی گەڕەکی خاچۆرت لە وان-یان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و بە بۆمبی دەنگی و فیشەکی ئاسمانی چالاکییان ئەنجامدا و هێرشیان کردە سەر سەربازانی دوژمن، کە هەوڵیاندا دەستێوەردان بکەن. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، دوژمن ناچار بوو گەڕەکەکە دوور بکەوێتەوە. یەکەکانی ئێمە، کە ماوەیەک گەڕەکەکەیان لە کۆنترۆڵدا بوو، دوای ماوەیەک کۆتایینان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ئەم چالاکییە بۆ یادکردنەوەی ئەو هاوڕێیانە ڕێکخرا بوو، کە لە ئەنجامی هێرشی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە هەرێمی ئاڤاشین شەهید ببوون. چالاکیەکانمان لە دژی شێوازی شەڕی پیس و تاوانەکانی شەڕی دوژمن، کە لە دژی گەریلا ئەنجامی دەدات، لە هەموو ناوچەکان و گۆڕەپانەکاندا بەردەوام دەبێت. هەردوو یەکەکەمان بە سەلامەتی لە شوێنی ڕووداوەکە دوورکەوتنەوە. بە دڵنیاییەوە چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت".

ژ.ت