پێنج مانگ سزای زیندان بەسەر سڕی سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەدا سەپێنرا

دادگای سزای ئاسڵیەی چوارەمینی ئامەد بە بانگەشەی "سوکایەتی بە حکومەت و دەوڵەت" سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سڕی سورەیا ئۆندەردا سەپاند.

پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کە دوای ئەوەی مافی پارێزبەندی لێسەنرایەوە و دەستگیرکرا، بەر لە ئێستا بە پاساوی وتەکانی لە دادگا کە وتبووی "ئیدارەی ئەردۆغان جێگەی گومانە" دادگایی کرابوو و بە تۆمەتی "سوکایەتی بە سەرککۆمار" سزای بەسەردا سەپێنرابوو.

پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئەمجارەیان لەسەر هەمان ئەو قسانە لە گردبوونەوەی پارتەکەی لە ناوچەی باغڵەری ئامەد کەوتە بەرلێپرسینەوە.

لە دۆسیەکەدا کە بە بانگەشەی "سوکایەتی بە دەوڵەت و حکومەت و دامەزراوە دادوەرییەکان" دادگای سزای ئاسڵیەی چوارەمینی ئامەد سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر ئۆندەردا سەپاند و ئاشکراکردنی سزاکەشی هەڵپەسارد.

هـ .ب