روفاتی قوربانیانی فەرمان لە تورەکەدا رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

دەزگای پزیشکی دادی موسڵ روفاتی ١٦ قوربانی شەنگالی لە تورەکەدا رادەستی بنەماڵەکانیان کردەوە و داوایان کرد بەو جۆرە بەخاکیان بسپێرن. ئێزدییەکان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بەو سوکایەتییە دەربڕی.

لە شەنگال هێشتا برینی فەرمانی ٢٠١٤ ساڕێژ نەبووە. تائێستا لە کۆی گۆڕەبەکۆمەڵەکان تەنیا ئەوانەی کۆچۆ و قنێ هەڵدراونەتەوە. بەسەدان گۆڕی بەکۆمەڵ لە چاوەڕوانی هەڵدانەوەدا و دەستنیشانکردنی ناسنامەی قوربانیانی فەرمانەکەن.

سەرباری ئێس و ئازارەکانی کۆمەڵگای ئێزدی سیاسەتی ئێستای حکومەتی عێراق برینەکانیان بەسوێتر دەکات. بە پێی هەواڵێکی رۆژنیوز روفاتی ١٦ کە لە موسڵ پسکنینی دی ئێن ئەیان کۆتایی هاتووە، لە تورەکەدا رادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە. راگەیەندرا کە بە بنەماڵەی قوربانیانیان وتووی، "ئێوە خۆتان دارمەیت و تابوت بدۆزنەوە و بەخاکیان بسپێرن".

ئەو هەڵسوکەوتەی کاربەدەستانی حکومەتی عێراق لەلایەن کۆمەڵگای ئێزدییەوە شەرمەزار کرا و راگەیەندرا کە "عێراق جارێکیتر نیشانیدا کە ئێمە بە هاوڵاتی خۆی دانانێت. خاوەنداری لە ئێمە و گیانبەختکردووەکانیشمان ناکات".

هـ . ب