دیجلە: روو لە چیا ئازادەکانی کوردستان بکەن

سمکۆ دیجلە ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەجەرە بانگەوازی لە گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و گوتی، " دەرگای چیا ئازادکەانی کوردستان بۆ ئێوە کراوەیە و دەتوانن بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن،"

سمکۆ دیجلە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی كەجەرە، سەبارەت بە سەرهەڵدان و شۆڕشی ئازادی ژن بۆ ئاژانسی نووچە جوان قسەی کرد کرد و گۆتی : لە کاتی شۆڕشی گەلان لە ساڵی ٥٧، ژنان بەرلە هەرکەس هەستیان بە قۆرخ کردنی ئەو شۆڕشە لە لایەن مەلاکان کردوو وەکو یەکەمین کەسێک کە کەوتنه ناو خیابانەکان و دژی داگیرکەری و دزینی ئەم شۆڕشە دەرکەوتن. ئەمڕۆ پشتی سالانەکی زۆر سەرکوتی ژنان و جەوانان، جارێکی دیکە ژنان پێشەنگی شۆڕش و کۆمەڵگا دەکەن. سمكۆ دەڵێت:”وەک چۆن رێبەر ئاپۆ دەلێت:”تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت” ئازادی کۆمەڵگا بناغەی خۆی لە ئازادی ژن دەگرێت. ئەمڕۆش دەبینین ژنانی رۆژهەڵات‌ و ئێران بە هێز وەرگرتن لە تەڤگەری ئاپۆیی، ژنانی ئازادی خواز و ئەرتەش بوونی ژن بە بیر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، جارێکی تر دەرکەوتنەوە سەر شەقامەکان”.

'شەهیدەکان ئاگری شۆڕش گەش دەکەن'

سمکۆ دیجلە ئەندامی كۆردیناسیۆنی كەجەرە لەئاخاوتنەكانیدا ئاماژە بە شەهیدبوونەكانیش لەدرێژەی شۆڕشی گەلانی ئێران دا دەكات و دەڵێت:”بێگومان لە رۆژی دەسپێکی ئەم سەرهەڵدانانە تا ئەمڕۆ، نرخ‌وبەهای زۆر دراوە. گەلێک ژن و جەوانی ئازادیخواز شەهید کەوتن. بەڵام خەیالی خاوی دوژمن پوچەڵ بووه، چون چلەی هەر شەهیدێک بۆتە رۆژی سەرهەڵدان و ئاگری شۆڕش گەشاوەتر دەکاتەوە. هەر شەهادەتێک رێگای ئازادیمان بۆ رووناکتر دەکاتەوە و رەق و کین بەرامبەر داگیرکەری زۆرتر دەکات. لەسەر ئەم ئەساسەش ئێمە سۆێندی خۆمان هەتا گەیشتن بە ئازادی و ئاوات و ئارمانجی ئەم شەهیدانە دووپات هاوكات، ئاستی تێکۆشانمان بەرزتر دەکەینەوە. ئێمە پێویستە خاوەندارێتی لە ئەم شەهیدانە بکەین و نەهێلین خوێنی ئەم شەهیدانە بەفریۆ بچێت. رژیمی داگیرکەری ئێران دەبێ بە باشی بزانێت کە ئەم سەرهەڵدانانە سەرچاوەی خۆی لە چل ساڵ سەرکوت و زوڵم لەسەر هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا و گەلانی ئێران، دەگرێت. دوژمنێکی دەرەوەیی لە ئارادانیە و دەبێ رژیم ئەوە باش بزانێت ئەم سەرهەڵدانانە بەرهەمی گەنجانی بەجەسارتە.

'شۆڕش لە قۆناغێکی نوێدایە'

سمکۆ دیجلە لەدرێژەی ئاخاوتنەكانیدا دەڵێت:”شۆڕش کەوتۆتە ناو قۆناغێکی نوێ، ئەگەر تا دۆینێ بەشداری لەنێو شەقامەکان دا بەس بوو، ئەمڕۆ دوژمن بە دڕەندانەترین شێواز هێڕش دەکات سەر گەلەکەمان و ئازادیخوازان و سەرهەڵدانەکان بەرەو توندوتیژی دەبات و ئەوەوی بۆخۆی رەوا دەبینێت. لەبەر ئەوە ئێمە پێویستە ئامرازی پاراستنی جەوهەری خۆمان بەکار بهێنین، هەروەک رێبەر ئاپۆ دەڵێت: “گوڵێک بە هەموو نەرمی و نیانی و جوانی خۆیەوە بۆ پاراستنی خۆی دڕکی هەیە.” ئەم ئامرازە پاراستن لە هەموو هەبوونێکی ناو گەردووندا هەیە. بۆیە ئێمە پێویستە خۆمان بپارێزین. پێویستە لە ئەمڕۆ بەدواوە جەوانان بە ئامادەکاریەوە بەشداری سەر‌هەڵدانەکان ببن. بە هەر ئامێرێک کە لە دەستیان دا هەیە خۆیان و هاوڕێیانیان بپارێزن. پێویستە بە شێوازی تیم خۆبەڕێكخستن بکەن ولە سەرهەڵدانەکان دا جێگە بگرن. ئەوەی کە لە مەهاباد، مەریوان و چەند شاری دیکە لە ئەم دواییەدا روویدا ئەم راستیەمان پێ دەڵێت کە ئیدی دام و دەزگاکانی رژیمی داگیرکەر هیچ مەشرووعییەتێکی نەماوە هەر بۆیەش لە لایەن جەوانان زۆربەی دام و دەزگاکانی رژیم سووتێندران. پێویستە رێکخراوە مەدەنیەکان ئەرکی خۆیان پێک بێنن و لە لایەن کۆمەڵگاوە خۆبەڕێوەببەن. جەوانان پێویستە وەکوو هێزی پێشەنگ خۆبەڕێكخستن بکەن، بە شێوازی تیم حەرەکەت بکەن و شاڕاوە بوونی خۆیان بپارێزن و لە سەرهەڵدانەکان دا سەرووڕووی خۆیان داپۆشن و ئامێری خۆپاراستنیان پێ بێت.

'دەرگای چیا ئازادەکان کراوەیە'

ئەندامی كۆردیناسیۆنی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان”سمكۆ دیجلە”سەبارەت بەئەرك و بەرپرسیاریەتی گەنجان و بەتایبەتی گەنجانی زانكۆوەكانیش دەڵێت:”خوێندکاران هەموو زانکۆکانیان کرد بە مەیدانی سەرهەڵدان و شۆڕشی ژن و بەشەهادەت و بەهایەکی کە دایان نیشانیان دا کە زوڵم و زۆری و ژێردەستەیی قەبوول ناکەن، هەرچەند کە دوژمن خوێندکاران لە خابگاکان”شوێنی مانەوەیان” دەردەخات و دەیاننێرێتە ناو سیاچالەکان. خوێندکاران لە زانکۆکان و مەکتەبەکان، ئەرکی سەر شانیانە کە مەیدانەکان چۆل نەکەن و ئاگری شۆڕش گوڕتر بکەن.

بە گشتی لە ئەم سەرهەڵدانانەدا ئەگەر ئێمە مەیدانەکان چۆل بکەین دوژمن دێت و مەیدانەکان دەگرێت و توندوتیژی لەسەر ئازادیخوازان زیاتر و بەربڵاوتر دەکات. هەر بۆیە نابێت بهێڵین دوژمن خۆبەڕێكخستن بکات و ئازادیخوازان و زیندانیان سەرکوت بکات، بە بەشداری هەموو لایانەکانی کۆمەڵگا ئەو شۆڕشە دەتوانین بەرەو سەرکەوتن ببەین.

هەموو ئەم جەوانانەی لە سەرهەڵدانەکان دا بەشداربوونە و لە مەترسی دانە، ئەم کەسانەی کە بە شێوازێکی ئاشکرا بوونە یان کەوتوونەتە بن چاودێری و مەترسی گرتن و دەست بەسەر کردنیان لەسەرە، پێویستە ئەوەی بزانن دەرگای چیا ئازادەکانی کوردستان لەسەریان کراوەیە، هەموو چینەکانی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران دەتوانن بەشداری نێو ریزەکانی گەریلا ببن. ئەرتەشی رزگاری کوردستان یانی هێزەکانی گەریلا بۆ پاراستنی کۆمەڵگا، بۆ پاراستنی شۆڕشی ژن و پاراستنی تاک بە تاکی گەلانی ئازادیخواز ئامادەیە و گیان لەسەر دەستە. بۆیە هەر جەوانێک بۆ بەهێز کردنی ئەم ئەرتەشە پێویستە خۆ بگەیێنێت بۆ نێو ریزەکانی گەریلا و رێگای خۆگەیاندن بۆ ناو ریزەکانی گەریلا زۆرن، پەیوەست بن بە چیا ئازادەکانی کوردستان تاکو ئێمە هەموو بەیەکەوە شۆڕشی ئازادی ژن سەربخەین.

ف.ق