دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی لە شەنگال بۆردوومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشەی لە گوندێکی شەنگال بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشەی لە گوندێکی شەنگال بۆردومان کرد.
لە گوندی بەهرەڤای سەر بە شارۆچکەی خانەسۆری شەنگال، ئۆتۆمبێلێکی یەبەشە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرا.
هێرشه که له شوێنێکی نزیک بنکەی سەربازیی سوپای عێراق ئەنجام دراوە.
ڕاگەیەندراوە، دوو جار هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە. پێشبینی دەکرێت یەبەشە لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێک بڵاو بکاتەوە.
ژ.ت