هەدەپە: بەکارهێنانی چەکی کیمایی تاوانی جەنگیە

لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە رایگەیاند کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی شەڕە و گوتی، " پێویستە لێکۆلینەوەی تێدا بکرێت."

لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە دیمەنەکەی لە ئاژانسەکەمان بڵاوکراوەتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

" ئەو بەڵگە جددیانەی کە تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی ٢٠٢١ بەم لاوە لەسەر خاکی عێراق و بەڕێوەبەری هەرێمی کوردستان، چەکی کیمیایی بەکارهیناوە، لەلایەن یاسای نێودەوڵەتی وەک تاوانی جەنگی قبوڵ دەکرێت. بە هەندێک ڤیدیۆ و دیمەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراونەتەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی پشتڕاست دەکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠٢١ەوە چەندین جار هەواڵی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بوونەتە رۆژەڤ. باس لەوە دەکرێت کە دەوڵەتی تورکیا بەپێی پەیمانی نێودەوڵەتی ناجووڵێتەوە. ئەم گەشەدانانە دەبنە هۆی ئەوەی کە گەلانی هەرێمەکە بکەوتنە نێو نیگەرانیەوە و رێگە بۆ کۆمەڵکوژی دەکرێتەوە.

ئێمە جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەپێی پەیمانی جنێف تاوانی جەنگیە و بە شێوەیەکی ئاشکرا تاوانی شەڕە لەدژی مرۆڤایەتی.

بانگەوازی لە رای گشتی دیموکراتی دەکەین کە لەدژی ئەو گەشەدانانە بێدەنگ نەبن. بەم پێداگیریەی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە لە سیاسەتی شەڕدا، وڵات تووشی قەیران لەدوای قەیران دەبێت.

سەرەتا رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگەوازیمان بۆ هەموو دەزگا نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان و رای گشتی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی کاریگەری کار بکەن.

هەروەها رایدەگەیەنین کە پێویستە بەرێوەبەری هەرێمی کوردستان ئەو ئامێر و کەلوپەلەی هێرشی کیمیایی لە ریگەیانەوە بەکاردەهێنرێت لەسەر خاکەکەی، بە شێوەیەکی جددی کۆبکاتەوە و لێکۆلینەوەی تێدا بکات.

پێویستە بە زوترین کات ئەو کەسانەی چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، بەدەستی دەهێنن و دەیگوازنەوە، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئێمە وەک هەدەپە، جارێکی دیک دەمانەوێت بەبیری بهێنینەوە کە کێشەی کورد تاوەکو ئێستا بە رێبازی شەڕ چارەسەر نەکراوە و لەمەودواش بە بە شەڕ چارەسەر ناکرێت. تاکە رێگەی راست بۆ وڵات و گەلانی هەرێمەکە، دیالۆگ و دانوستاندنە لەسەر بناغەی رێگەیەکی دیموکراسی."

ف.ق