ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"هێزه‌كانمان به‌رامبه‌ر جموجۆڵی داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی شۆڕشگێڕ‌دا درێژه به چالاكییه‌كانی ده‌دات. هێزه‌كانمان به گیانێكی هێرشبه‌ریی ئاپۆیی چالاكی ده‌كه‌ن. له‌و چالاكیانه‌دا ١٢ داگیركه‌ر سزادراون، ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر و هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شێنرا. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ١٧ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و تونێله‌كانی داوه. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٣٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كراون.
زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و چالاكیانه به‌م جۆره‌یه:
له هه‌رێمی ئاڤاشین
له ٦ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ١٠:٥٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وهرخهلێیاندا.
له ٦ی حوزه‌یران له كاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٤:٥٥ كاتێك ئه‌و ههلیكۆپتهرانهی ویستیان بكه‌ونه گۆڕه‌پانی مه‌رڤانۆس، هێزه‌كانمان له ههلیكۆپتهرهكانیاندا. له ئه‌نجامی لێدانی هێزه‌كانمان گورز به‌ر هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر و هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی كه‌وت.
له هه‌رێمی مه‌تینا
له ٦ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ١٢:٠٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ساڤوشكایا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی درا.
له ٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٠٠ هێزه‌كانمان به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید زه‌مانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كارییان دا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له هه‌رێمی زاپ
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٢:٢٠ و ٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٩:١٥ له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا.
٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٠٠ داگیركه‌ران كه ویستیان خۆیان بگه‌یه‌ننه تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین، به تاكتیكی سابوتاژ گورزیان لێدرا. له‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزادرا و داگیركه‌رێكیش برینداربوون.
6ی حوزه‌یران كاتژمێر 17:00 داگیركه‌ران كه ویستیان خۆیان له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر جێگیر بكه‌ن، له‌دوولاوه له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی دزهكردنهناوهوه و نیشانشكێن كرانه ئامانج و گولـله‌باران كران. هێزه‌كانمان كه به نارنجۆك و چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا، لانیكه‌م 4 سه‌ربازی توركی داگیركه‌ریان سزادا. هه‌مان رۆژ كاتژمێر 17:10 داگیركه‌ران كه ویستیان به ته‌قه‌مه‌نی هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن كرانه ئامانج و داگیركه‌رێك سزادرا.
له هه‌رێمی خواكورك
له 4ی حوزه‌یران كاتژمێر 10:30 دا داگیركه‌ران له شاخی كۆردینه‌ی شه‌هید بێریتان به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و گورز له ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كان درا. هه‌مان رۆژ كاتژمێر 16:30 هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا كۆنتینهرێكی داگیركه‌ران تێكشكێنرا، 2 داگیركه‌ر سزاران و 2 داگیركه‌ریش برینداربوون.
له 6ی حوزه‌یران كاتژمێر 11:00دا داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید ئاخین به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و گولـله‌باران كران له‌وێ 2 داگیركه‌ر سزادران.
هێرشه داگیركارییه‌كان
ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجامیداون
له 6ی حوزه‌یراندا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین 12 جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له 5ی حوزه‌یران سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عاكیف له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری 5 جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له 6ی حوزه‌یراندا گۆڕه‌پانه‌كانی جودی، شاخی ئێف ئێم، سێدارێ، كوڕه‌ژارۆ، چیاڕه‌ش و ئه‌شكه‌وتی برینداران به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به كاتیوشاش له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه و 18 جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له 6ی حوزیهراندا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی ئاڤاشین به چه‌كی قورس و 4 جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومانكران.
له 6ی حوزه‌یراندا گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئۆرتێ و ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی یه‌كماڵ، شه‌ماڵ، شێلادزێ و بازێ له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا و 11 جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
هـ . ب