هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک روخێنرا
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک، رادارێک، کامێرایەکی حەراری و خێمەیەک لەناوبران. داگیرکەران ١٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرشیان کرد.
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک، رادارێک، کامێرایەکی حەراری و خێمەیەک لەناوبران. داگیرکەران ١٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرشیان کرد.
هەپەگە رایگەیاند: لە چالاکی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادراون، ٣ داگیرکەریش برینداربوون. لە هەمان کاتدا سەنگەرێک، رادارێک، کامێرایەکی حەراری و خێمەیەکی سەربازی لەناوبراون.
سوپای تورکی داگیرکەر ١٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی و بە دەیان جاریش بە تانک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کردوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپە لەبارەی چالاکی و هێرشەکانەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەهید ئاریەنی گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆیاندا.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجایان دا.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیرکەران کاتێک ویستیان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لا گۆڕەپانی بەرخودانی شیدا سیستمی کامێرای حەراری جێگیر بکەن، هێزەکانمان بە سابوتاژ لێیان دان. لەم چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا و سیستمی کامێرای حەراری لەناوبرا.
لە ٢٠ی تسرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس ٣ جار لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییانەدا ٤ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠ دا تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاخینی خواکورکیاندا. لەم چالاکییەدا سەنگەرێک و سیستمێکی رادار لەناوبران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرعەشدا:
لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ٠٨:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیاندا و ٢ داگیرکەریان بریندارکرد.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیاندا و خێمەیەکی سەربازی لەناوبرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٥ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەهید یونسی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید خورسی لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا و شەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی ٧ جار بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی چومچۆ بە دەیان جار بە تانک تۆپباران کرا.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم درۆن بەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕایەوە.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی هەکاری بەمەستی داگیرکاری رێگەی دروست کرد.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر بە حەفارە و سۆفڵ ویستی سەنگەرەکانی بەرخودانی کارکەر بڕوخێنێت.
هـ . ب