هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی بەردەوامە

سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تێکبشکێنێت، بەردەوام بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردێنێت لە ١٩ی مانگدا داگیرکەران ١٦ جار بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغەکراویان لە دژی تونێلەکانی جەنگ بەکارهێنا.

سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تێکبشکێنێت، بەردەوام بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردێنێت لە ١٩ی مانگدا داگیرکەران ١٦ جار بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغەکراویان لە دژی تونێلەکانی جەنگ بەکارهێنا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: سوپای داگیرکەری تورک بە بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی دژ بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هەردوو یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات و بە شێوەیەکی نائەخلاقی و بێ بەرگری نکۆڵی لێ دەکات.

ھەپەگە وتوشیەتی: ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە کە تاوانبارە بە تاوانی شەڕ و بە بەڵگەوە سەپێندراوە، هەرچەند نکۆڵی لەوە بکەن کە تاوانی جەنگیان ئەنجامدابێت و بەڵام  رۆژێ ١٩ی تشرینی یەکەمدا تەنیا ١٦جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی جەنگ.

ئاشکراشیکردووە: جگە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو ٥٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تانک و فڕۆکە جەنگییەکانی بۆردومانی ئەنجامدا.

هەروەها رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادراون و لە هەمانکاتدا ٢ سیستمی کامێرای مۆبیس و درۆنێک لەناوبراون.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرش و چالاکیەکان:

١٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، تیمەکانمان بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا.

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، لە بەرانبەر داگیرکەران کە ویستیان مۆبیس لە دەوری سەنگەری شەڕ شەهید ئاگر جێگیر بکەن، بە سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران، درۆنەک و سیستمێکی کامێرای مۆبیس لەناوبران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور

١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی جودی تیمەکانمان بە سویقاست لە داگیرکەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ سیستمی کامێرای مۆبێس کە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی جێگیریان کردبوو، لەلایەن تیمەکانی یەژەئاستارمانەوە لەناوبرا.

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی:

١٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی داگیرکەران جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید پیردۆغان.

١٨ و ١٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٩ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٤ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومانکران.

١٩ی تشرینی یەکەم داگیرکەران ٢ جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی شەڕیان لە شەهید ئاگری گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بۆردومان کرد. دواتر بە پلاستیک و لاستیک ئاگریان کردەوە و رووی دووکەڵی ژەهراویان کردە سەنگەرەکانی شەڕ.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٩ی تشرینی یەکەم لە مەتینا لە گۆڕەپانەکانی گردی چوارچەل، گۆلکا، سەرێ مەتینا و زەویەکانی گوندی بەشیلی و شێلازێ، هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ و سیدا ١٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

١٩ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ساجا، کوروژارۆ، گردی هەکاری، گردی جودی و گردی ئامێدی ٥٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.

١٩ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ بە دەیان جار بە تانک تۆپبارانکران.

١٩ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم  و شەهید فەداکار بۆ داگیرکەری رێگەیان دروست کرد. لە هەمان کاتدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر هەوڵیاندا بە شۆفڵ سەنگەرەکانی شەڕ هەڵوەشێنن.

٢٩ی تشرینی یەکەم درۆنەکان لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، سیدا، گردی جودی و گردی ئێف ئێم گەڕان."

ف.ق