خانەوادەی ژینا ئەمینی راپۆرتی پزیشکی رەتکردەوە
خانەوادەی ژینا ئەمینی راپۆرتی پزیشکی دادی رەتکردەوە و رایگەیاند، پێویستە هۆکاری کوشتنی ژینا ئەمینی جارێکی دیکە لێکۆلینەوەی تێدا بکرێت.
خانەوادەی ژینا ئەمینی راپۆرتی پزیشکی دادی رەتکردەوە و رایگەیاند، پێویستە هۆکاری کوشتنی ژینا ئەمینی جارێکی دیکە لێکۆلینەوەی تێدا بکرێت.
ژینا ئەمینی ٢٢ ساڵ ١٣ی ئەیلولدا لەلایەن پۆلیسی ئەخالاق لە تاران دەستگیرکرا و لە ١٦ی ئەیلولدا گیانی لەدەستدا. هەمان رۆژ خۆپیشاندانی شەرمەزارکردن لەدژی رژێم دەستیپێکرد.
پزیشکی داد رایگەیاند کە ژینا ئەمینی بە توندوتیژی پۆلیس گیانی لەدەست نەداوە و گوتی، ژینا ئەمینی بەهۆی ئەوەی لە ٨ ساڵیدا نەشتەرگەری مێشکی بۆکراوە و بەو هۆکارەش گیانی لەدەستداوە. خانەوادەی ئەمینی رایگەیاند کە ژینا ئەمینی نەخۆش نەبووە و ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسان درۆ دەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئێعتێمان، ساڵح نیکبەخت پارێزەری خانەوادەی ئەمینی رایگەیاندووە کە خانەوادەکە راپۆرتی دادی رەت کردووەتەوە.
پارێزەران داوایان کرد کە هۆکاری مردنی ژینا ئەمینی جارێکی دیکە لێکۆلینەوەی تیدا بکرێت و داوایان کرد ١٠ پزیشک بە شێوەیەکی بێلایەن لێکۆلینەوە بکەنەوە.
خانەوادەی ژینا ئەمینی لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا سکاڵای لەدژی ئەو پۆلیسانە تۆمارکردبوو کە کچەکەیان دەستگیر کردبوو.
ف.ق