خەڵکی رانیە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان شەرمەزار کرد
خەڵکی رانیە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان شەرمەزار کرد و لەبەرامبەر داگیرکاریدا داوای هەڵوێست وەرگرتنیان کرد.
خەڵکی رانیە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان شەرمەزار کرد و لەبەرامبەر داگیرکاریدا داوای هەڵوێست وەرگرتنیان کرد.
لە باخی گشتیی رانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک زۆر چالاکییەک ئەنجامدرا و هێرشە کیمیاییەکان شەرماز کران. لە چالاکییەکەدا وێنەیئەو گەریلایانەی بە چەکی کیمیایی شەهید بوون و هەروەها پلاکارد بە نوسراوی "بێدەنگی جیهان لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین" بەرزکرانەوە.
لەسەر ناوی جەماوەرەکە، سارا کەریم راگەیەنراوەکەی خوێندەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئێستا دەوڵەتی تورکی فاشیست، بە پێشەنگایەتی ئەردۆغان و باخچەلی بە دڕندانەترین شێوە شەڕ بۆ لەناوبردنی گەلی کورد دەکەن. هاووڵاتیانی مەدەنی، بە فڕۆکەی ئێف ١٦ ی ئەمریکی و بە چەکی ناتۆ بۆردومان دەکات. ژینگەی کوردستان دەسوتێنێت. بە شێوەیەکی ئاشکرا ئاشتیخوازان تیرۆر دەکات. لە گۆڕەپانی شەڕیشدا چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاردەهێنێت و لەئەنجامدا دەیان شۆڕشگێڕ شەهید بوون.
ئێمە داوا لە تەواوی مرۆڤایەتی دەکەین کە ئیتر لە بەرامبەر پێشێلکردنی شکۆی مرۆڤایەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگ نەبن، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە ئەنجام دەدرێن. ئێمە رێگریی دەسەڵاتی باشوری کوردستان لەبەردەم ئەو شاندەی ویستیان لێکۆڵینەوە بکەن، شەرمەزار دەکەین. داواکارین دەوڵەتی تورک وەک تاوانباری شەڕ رابگەیەندرێت".
هـ . ب