هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی تەقینەوەکەی کانی خەڵوزی بارتین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
" بەهۆی تەقینەوەکەی کانی خەڵوزی ئاماسرای بارتین، بە دەیان کرێکار گیانیان لەدەستدا و زۆر کرێکاریش بریندار بوون. ئێمە بەهۆی ئەم رووداوەوە زۆر نیگەرانین. سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کرێکارانەی کە گیانیان لەدەستداوە دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
لە تورکیا رەنجی کرێکار و رەنجدەران دەمێژرێت و لە هەمانکاتدا کرێکار و رەنجدەران بەرەو مردن ئاڕاستە دەکرێن. راست نییە کە کاتێک کرێکاری گیانی لەدەست دەدات، مرۆڤ ئەو کاتە وەک رووداوێکی کار و کەموکورتی پێناسە بکات، ئەمە بە واتای پێچەوانەکردنی راستیەکان دێت. کرێکار و رەنجدەران بۆ کار و قازاندی سیستمی داگیرکەر و سەرمایەداری بەرەو مردن ئاراستە دەکرێن. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، جگە لەوەی مافی کرێکار و رەنجدەران نادەن، سیستمەکەش دەپارێزن کە کرێکار و رەنجدەران بەرەو مردن بەلکێش دەکەن، خۆیان ئەو سیستمەن. لە تورکیا کرێکار و رەنجدەران، بەهۆی سیاسەتەکانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەموو رۆژێک گیانیان لەدەست دەدەن و کۆمەڵکوژ دەکرێن. هەر مردنێک ئەنجامی سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپەیە و کۆمەڵکوژیەکە.
سیاسەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لایەنگی گەل، ژن، کرێکار، رەنجدەران و ژێردەستەکان نییە، بە پێچەوانەوە سیاسەتیان لایەنگریی سەرمایەداری و داگیرکەریە. ئەو گروپەی کە داگیرکەری لەسەر گەل دەکات، لەنێو ئاکەپە و مەهەپە و دەوروبەریدا کۆبوونەتەوە. لەبەرئەوەش وەک مردنی کرێکار و رەنجدەران لە رابردوودا، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسیاری مردنی کرێکارانی ناوچەی ئاماسرای بارتینن. ئەوەی کە روویدا کۆمەڵکوژیە و بکوژیش دەسەلاتی ئاکەپە و مەهەپەیە.
وەک هەر کۆمەڵکوژیەکی دیکەی کرێکاران دوای کۆمەڵکوژیەکەی بارتینیش، ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ دۆستەکانی تاڵانکار و داگیرکەر چوون بۆ شوێنی کۆمەڵکوژیەکە، ویستیان تاوانی خۆیان بشارنەوە و رێگری لە ناڕەزایەتی گەل بکەن. بڕوامان واتە کە سەرەتا گەلی بارتین و هەموو کۆمەڵگای تورکیا ئاگاداری ئەم نزیکایەتی و دووڕوو و ساختەیەی ئاکەپە و مەهەپە ژەن و لێپێچینەوە لە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژیەکە دەکەن.
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە تەنها دوژمنی کرێکار و رەنجدەران نییە، بەڵکو دوژمنی ژنان، کورد، عەلەوی و هەموو چینە ژێردەستەکانی کۆمەڵگای تورکیایە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەم سیاسەتەی دوژمنکارانەیە تورکیای بۆ گۆڕەپانی تاڵان و قڕکردن گۆڕیوە. بە هەموو شێوەیەک خاوەن عەقڵیەتی تاڵانکەر و کۆمەڵکوژیە و سیاسەتێکی بەم شێوەیە بەڕێوە دەبات.
کۆمەڵکوژکردنی کرێکار و رەنجدەران لە بارتین جارێکی دیکە کارەکتەری داگیرکەر و کۆمەڵکوژکەری ئاکەپە و مەهەپەی ئاشکرا کرد، هەروەها نیشانیدا کە تاوەکو دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە نەڕوخێنرێت، سیستمی دەستبەسەرداگرتن و تاڵان ناگۆڕێت. تاوەکو دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەبێت، لە تورکیا نە مردنی کرێکاران و نە دەستبەسەرداگرتن، نادادپەروەری و هەژاری کۆتایی بەسەردا نەیەت. کۆمەڵگا، گەل، ژن، گروپە ئایینیەکان، کرێکاران و رەنجدەران شایەنی ئەم تاڵانە دژە دیموکراسی و کۆمەڵکوژیە نین و پێویستە بە زوترین کات لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە ئەم سیستمەی دروست کردووە و بەردەوامی پێدەدات، رزگار ببن.
رێگەی بەدەستهێنانی ئەوەش بە تێکۆشان و یەکگرتنی ئەو هێزانەی مافیان زەوت دەکرێت، ئیرادەیان سەرکوتکراوە و ئازادیان ئاستەنگکراوە، دەبێت. کات کاتی رزگاربوونە لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەۆە. پاراستنی یادکردنەوە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و رزگارکردنی داهاتووی وڵات بە تەنها بە رزگاربوون لە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتیک لە تورکیا دەبێت.
لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کورد و گەلی کوردستان جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانەی لە بارتین – ئاماسرا گیانیان لەدەستدا و هەموو کۆمەڵگەی تورکیا دەکەین. گەلی کورد ئەم ئێش و ئازارانە لە ناخی دڵیەوە هەست پێدەکات و پشتگیری لە گەلی بارتین دەکات."
ف.ق