لە کەلار لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە چالاکی ئەنجامدرا

لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر بەگەریلاکانی ئازادی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکان و خەڵک دەکرێت دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بوەستنەوە.

لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ژمارەیەک لە پارت ولایەنە سیاسیەکانی گەرمیان گردبونەوەیەکیان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر بەگەریلا ئەنجامدا.

هەرێم مەحمود، ڕاگەیەندراوی گردبونەوەکەی خوێندەوە کە تیایدا هاتبوو: لە ۱٤ی نیسانی ۲۰۲۲ دەوڵەتی تورک بەناوی کلیلی پەنجە، هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکرد، ئەم هێرشە کە ماوەی شەش مانگە بەردەوامە  دوو هەرزار و ٤٧٦ جار چەکی کیمیایی دژ بە گەریلاکانی کوردستان بەکارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە وەک گەلی کورد داگیرکەران باش بناسین و چی دیکە بێدەنگ نەبین و پێکەوە دەست لەناو دەست ڕووبەڕووی داگیرکەران بوەستینەوە، بۆگەیشتن بە مافەکانمان و ئازادی تەواوی کوردستان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکدا هاتبوو: بۆیە داوا لەتەواوی هێزو لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی  کورستان دەکەین، هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان وخاکی کوردستان، دژ بەداگیرکاری و بەکارهێنەرانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی بوەستنەوە.

ف.ق