لە ئاگری پۆلیس هێرشی کرد: ٦ کەس دەستگیرکران

لە ئاگری پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەندامانی هەدەپە کە 'کودەتای سیاسی ٤ی تشرینی یەکەمان شەرمەزار کرد. ٦ کەس دەستگیرکران.

رێکخستنی شاری ئاگری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ شەرمەزارکردنی کودەتای سیاسی ٤ی تشرینی یەکەم کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

گەل ویستی بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا بکات، بەڵام پۆلیسی تورک رێگری کرد.

بۆیەش ئەندامانی هەدەپە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکوانان و لە ئەنجامدا سەمرا ئوزدەن و ئەڕۆڵ بەرکە هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئاگری و ٤ کەسی دیکەیان دەستگیرکرا.

ف.ق