"لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ١٦ی مانگ لە کۆڵن کۆدەبینەوە"

نوێنەرانی رێکخراوە کوردستانییەکان بەمەبەستی بەشداری لە گردبوونەوە و رێپێوانی ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بانگەوازییان راگەیاند.

لە چوارچێوەی دووەم قۆناغی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بڕیارە ١٦ی تشرینی دووەم کوردستانیان لە سەرتاسەری ئەوروپاوە لە کۆڵن کۆببنەوە و رێپێوانێکی گەورە ئەنجام بدەن. بانگەوازەکانیش بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن کوردستانیان بەردەوامن.

سەرۆکی بزوتنەوەی زانایانی ئیسلامی و کوردستانی هاوچەرخ و سەردەمیانە، حافز ئەحمەد تورهالی: "بۆ هێنانەدی یەکێتی و یەکڕیزیمان، بۆ سازکردنی یەکگرتووییمان بە دەوری رێبەر ئاپۆوە، بۆ خاوەنداری لە مافەکانی مرۆڤ، لە ١٦ی تشرینی دووەمدا دەبێت لە کۆڵن کۆببینەوە. دەبێت بە جیهانی نیشان بدەین کە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین و بە یەکگرتووییمان سەردەکەوین."

هاوسەرۆکی فەد مەد ئەحمەد کۆبانێ: "ماوەی ٢٦ ساڵە رێبەر ئاپۆ لەناو گۆشەگیرییەکی تونددایە، ئامانجی ئێمە نەک هەر شکاندنی گۆشەگیری، بەڵکوو ئازادکردنی رێبەر ئاپۆیە لە رووی جەستەیییەوە. بۆیەش داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین، رۆژی ١٦ی تشرینی دووەم بەشداری گردبوونەوە و رێپێوانی کۆڵن بکەن".

ئەندامی کۆردیناسیۆنی ناڤ-یەک حاجی چەلیک: دەبێت هەموو کوردەکان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە بەشداریکردن لە گردبوونەوەکەی ١٦ی تشرینی دووەم بڕوانن، ئەو رۆژە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تەرخان بکەن.

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە دویسبورگ، یەڵماز رۆنی: گەلی کورد لە ١٦ی مانگدا لەپێناو ئازادیی رێبەرایەتی، ئازادیی کوردستان چالاکی گەورە دەکات و لەو رۆژەدا لە کۆڵن ئامادە دەبن.

سیاسەتمەدار پەرۆ دوندار: دوای تێکۆشانی یەکساڵی رابردوو لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئێمە سڵاوی رێبەرایەتیمان وەرگرت. بەڵام گۆشەگیری تائێستا بەردەوامە. لەبەر ئەوە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا دەبێت ١٦ی تشرینی دووەم سەرجەم گەلەکەمان لە کۆڵن کۆببنەوە.